ئۆکسجین
دووجار له مێژووی زه‌وییدا خه‌ستی ئۆکسجین گه‌یشتۆته ئه‌وپه‌ڕی ڕاده - به‌ڵام تا ئێستا هیچ ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی ئه‌وتۆ له‌باره‌ی ئه‌و دووجار خستبوونه‌وه‌یه نه‌بووه. ئێستا و پاش په‌ره‌پێدانی ڕێگایه‌کی نوێ، زاناکان بوارێکی باشیان بۆ له‌باربووه، تا چاوێكی زانستیانه به مێژووی زه‌ویدا بخشێنن.
توێژه‌رانی بواری گیۆگرافی ناوی "Great Oxidation Event" له‌و دووجار خستبوونه‌وه‌ی ئۆکسجین ده‌نێن، که پێش نزیکه‌ی 2.4 ملیارد ساڵ و 750 ملیۆن ساڵ ڕوویانداوه و گۆڕانکاریان به‌سه‌ر ئه‌تمۆسفیری زه‌وییدا هێناوه.
له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کانیاندا "Robert Frei" و هاوه‌ڵه‌کانی له زانکۆی کۆپنهاگن که‌ڤری نیشتووی به ئاسن ده‌وڵه‌مه‌ندی زیاتر له سێ ملیارد ساڵ ته‌مه‌ن له چه‌ند شوێنکی جیاوازی سه‌رزه‌میندا پشکنی. تیمی لێکۆڵینه‌وه پێکهاته‌ی "Chrom Isotope"یان له به‌رددا شیکارکرد و دواتر بۆیان ده‌رکه‌وت، که "Isotope" پێهکاته‌ی ئۆکسجینی ئه‌تمۆسفیر نیشان ده‌ده‌ن.
په‌یوه‌ندی نیشاندانه‌وه توێژه‌ران به‌م شێوه‌یه ڕوونی ده‌که‌نه‌وه: ئه‌گه‌ر پێکهاته‌ی ئۆکسجینی هه‌وا به‌رزبێته‌وه، ئه‌وا مه‌نگه‌نیزی ناو به‌رد بۆ ئۆکسیدی مه‌نگه‌نیز ده‌گۆڕدرێت. لێره‌دا ئه‌لکترۆنه‌کانی ناو ئه‌تۆمی کرۆمه به‌رانبه‌ری ناو که‌ڤری نیشتووه‌کان بۆ مه‌نگیز ده‌چن. ئه‌وجا ئه‌تۆمه داڕماوه‌کان ئاسانتر ئه‌کسه‌ده ده‌که‌ن، له ئاوی باراندا ده‌توێنه‌وه و به‌ره‌وو چینه نزمه‌کانی زه‌وی ده‌ڕۆن. ئه‌م دیارده‌یه‌ش له "Isotope"ی "Chrom-53"دا زیاتره وه‌ك له "Chrom-52". هه‌ربۆیه شێوازی "Isotope"ی ڕێگایه‌که بۆ زانینی ئاستی خه‌ستی ئۆکسجینی هه‌وا له‌و کاته‌ی، که که‌ڤری نیشتووه به ئاسن ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان له به‌رده‌کاندا سه‌قامگیربوون.
توێژه‌ران له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Nature"دا بڵاویانکردۆته‌وه، که ئه‌نجامه کۆکراوه‌کان له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان و دواتر شیکارکردنه‌وه‌یان زۆر سه‌رسوڕهێنه‌رن. پێش 1.9 ملیارد ساڵ له‌مه‌وبه‌ر خه‌ستی ئۆکسجین دابه‌زییوه و زۆر له‌ناکاو بۆ ڕێژه‌یه‌ی، که زۆر که‌متربووه له‌وه‌ی پێش یه‌که‌مین "Great Oxidation Event". ئاسته‌که‌ش گه‌یشتۆته یه‌ك له‌سه‌ر سه‌دی خه‌ستی ئۆکسجینی ئێستای ئه‌تمۆسفیر له نزیکه‌ی له 21%. لێره‌وه توێژه‌ران بۆیان ده‌رکه‌وتووه، که یه‌که‌مین "Great Oxidation Event" هیچ به‌رزبوونه‌وه‌یه‌کی خه‌ستی ئۆکسجینی له ئه‌تمۆسفیردا دروست نه‌کردووه.
"Robert Frei" پێیوایه، که زۆری ئۆکسجین بۆته ئه‌وه‌ی، که زینده‌وه‌ره‌کان زیاتر دووه‌م ئۆکسیدی کاربۆن هه‌ڵبمژن. ده‌رئه‌نجام ئه‌تمۆسفیری زه‌وی ڕووی له‌ساردبوونه‌وه کردووه، چونکه خه‌ستی گازه قه‌تیسمه‌بووه‌کان به‌ره‌وو که‌مبوونه‌وه ڕۆیشتوون. توێژه‌ری دانیمارکی ناوبراو له‌درێژه‌ی په‌یڤه‌کانیدا ده‌ڵێت: "ئێمه هیواده‌خوازین، که ئه‌نجامه‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌که‌مان ڕێگاخۆشکه‌رێك بێت، بۆ زیاتر تێگه‌یشتن، له ئاڵۆزی گۆڕانکاری که‌شی زه‌وی."
No comments:
Post a Comment