راپۆرت ده‌رباره‌ی:هه‌ساره‌ی بلۆتۆ
بلۆتۆ یان ئه‌فلۆته‌ن ، هه‌ساره‌یێكى بچووكه، وه دووره له‌خۆر، به‌شێوه‌یه‌ك كه ته‌نها وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كى رِووناك ئه‌بینرێ، هه‌رچه‌نده بچووكترین هه‌ساره‌یه له نۆ هه‌ساره‌كه‌ى كۆمه‌ڵه‌ى خۆر، به‌لاَم یه‌كێتى گه‌ردوون ناسى نێو ده‌وڵه‌تى هه‌ڵسا به دووباره پێناسه كردنى زاراوه‌ى - هه‌ساره - له (24) ى ئۆغستۆسى ساڵى (2006)ز ، به‌م شێوه‌یه بلۆتۆ به‌هه‌ساره‌یه‌كى بچووك دانرا، و ژماره‌ى هه‌ساره‌كانى كۆمه‌ڵه‌ى خۆریش بوون به‌هه‌شت هه‌ساره. دوو مانگى بچووك و مانگێكى گه‌وره‌ى هه‌یه ، كه‌ناوى (شارۆن)ــه ، وه قه‌باره‌كه‌ى ئه‌گاته دوو له سێى قه‌باره‌ى بلۆتۆ . كاتێ خۆى رِۆمانیه‌كان برِوایان وابوو، كه بلۆتۆ خوداوه‌ندى جیهانى ژێره‌وه بێت ، كه‌به‌زاراوه‌ى رِۆمانى ئه‌كاته (Heades) واته: نازانرێ كێ یان له كوێ دروستكراوه ، پیته سه‌ره‌تاییه‌كانى ناوى گه‌ردوون ناسى ناسراوى (Prevical Loell)ـى هه‌ڵگرتووه ، له زمانى چینى، و ژاپۆنى، و كۆرى به ماناى (ئه‌ستێره‌ى فریشته‌ى مردن)دێت، و له زمانى ڤێتنامیه‌كانیشی ناوێكى تر (Yama) یان داناوه ، واتا ده‌رگه‌وانى دۆزه‌خ ، كه‌له بیرۆباوه‌رِى هیندۆسیه‌كانیش داهه‌یه . ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر زه‌وى كێشت (70) كیلۆگرام بێت ئه‌وا له‌سه‌ر بلۆتۆ ئه‌بێت به (4) كیلۆگرام، زۆربه‌ى زانایانى گه‌ردوون ناسى به هه‌ساره ناوى نابه‌ن ، به‌ڵكو به پاشكۆیه‌كى هه‌ساره‌ى نیبتۆن ئه‌یژمێرن ، تاكه هه‌ساره‌شه كه تاوه‌كو ئێستا هیچ گالیسكه‌یه‌كى بۆشایی ئاسمان گه‌شتى بۆ نه‌كردوه ، به‌هۆى دووریه‌كه‌ى ، بۆیه‌ش زانیارى له‌باریه‌وه لێڵ و كه‌مه ، و وێنه‌ى رِوون ئاشكارشى نیه وه‌ك هه‌ساره‌كانى تر، و زانایان هیچ رِێگایه‌كى تر‌ى بۆ نادۆزنه‌وه ته‌نها به‌كارهێنانى مه‌زنده‌كردن نه‌بێت ، یان وێنه گرتنى له دووره‌وه ، به‌رگه هه‌واكه‌شى له میپان و نایترۆجین پێك هاتووه. ¨ ماوه‌ى ناوه‌ندى له خۆره‌وه ئه‌گاته نزیكه‌ى (5.914.18) ملیۆن كلم. ¨ نزیكترین ماوه‌ى بۆ زه‌وى (28.8) یه‌كه‌ى گه‌ردوونیه. ¨ خیرایی مام ناوه‌ندى خولگه‌یه‌كى(5.4) كم له چركه. ¨ ماوه‌ى خولانه‌وه‌ى هه‌ساره‌كه به‌ده‌وورى خۆى( 18) كاتژمێر (26) خوله‌ك. ¨ خولانه‌وه‌ى ئه‌ستێره‌یی( 8 و 164) ساڵ. ¨ جه‌مسه‌ره‌كه‌ى له‌لاى هێلى كه‌مه‌ره‌یی (2300) كلم. ¨ پله‌ى گه‌رمى سه‌رهه‌ساره‌كه (230). ¨ ژماره‌ى مانگه پاشكۆكانى( 3 ) كێشه‌ى ئه‌م دواییه‌ى بلۆتۆ: ئه‌م كێشه‌یه له كۆنگره‌ى نێوده‌وڵه‌تى گه‌ردوونناسان (IAU) ده‌ستى پێكرد، كه برِیاربوو تیایدا زانایان دوا ئه‌نجامى نازناوى بلۆتۆى هه‌ساره دیارى بكه‌ن ، كه ئایا هه‌ر به‌هه‌ساره بمێنێته‌وه ، یان به‌جۆره ته‌نێكى تر‌ى ئاسمان دابنرێ ، جا كۆنگره‌كه كۆتایی هات به‌رِێككه‌وتنى ئاماده‌بووان ، له‌سه‌ر نه‌مانى ئه‌م ناسنامه‌ى بلۆتۆ ، وه دانانى پێناسه‌یه‌كى نوێ بۆ چه‌مكى وشه‌ى هه‌ساره ، وه خۆى بنوێنێ به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى له دوو جۆردا : ( هه‌ساره‌كان Planets ) ، (هه‌ساره بچووكه‌كان Dwarf Planets) ئه‌میش مشتومرِێكى زۆرى نایه‌وه له‌نێوى رِاى گشتى جیهان ، كه ئه‌مه شتێكى ئاساییه، له‌سه‌ر كاریگه‌رى ئه‌م جۆره بۆچوونه ، له‌سه‌ر پرِۆگرامه‌كانى خوێندن ، وه ئه‌و شتانه‌ى كه فێربوون ، به درێژایی ژیانیان ، وه له‌سه‌رى په‌روه‌رده بوون ، بۆیه هێندێك لایه‌نگر ، وه هێنێدێك به‌ره‌نگار، وه هێندێكى تر بێ لایه‌ن بوون. به‌لاَم كۆمه‌ڵه‌یه‌كى تر‌ى زاناكان هه‌ڵسان به كۆكردنه‌وه‌ى ده‌نگ له دژى ئه‌و برِیاره، ئه‌یان وت: كه كردارى ده‌نگ دانه‌كه یارى پێكراوه و ، له كۆى (10.000) ئه‌ندامى یه‌كێتى نێوده‌وڵه‌تى گه‌ردونناسان ، ته‌نها (428) زانا ده‌نگیان بۆ داوه ، ئه‌مه‌ش ده‌رگاى ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه بوترێ : گه‌نده‌ڵى زانستى هه‌یه . جا به‌كه‌متر له پێنج رۆژ ژماره‌ى نارِه‌زایی ده‌ربرِینى ئه‌م برِیاره گه‌یشت به (300) زانا، و لێكۆڵه‌ر. بۆیه‌ش ئه‌م دۆسییه داخرا. چاوپێخشانێك به مێژووى بلۆتۆ: ئه‌م كێشه‌یه ناواز نیه له‌سه‌ر بلۆتۆ، هه‌رچه‌نده كه قه‌باره‌كه‌ى بچووكه ، چونكه مێژووه‌كه‌شى زۆر ناواز تره، سه‌رتا له‌هه‌ڵبژاردنى ناوه‌كه‌ى ، كه كچێكى ته‌مه‌ن یانزه ساڵى هه‌ڵى بژارد ، هه‌رچه‌نده زۆر ناوى تریان بۆ هه‌ڵبژارد، وه‌ك ( زیۆس Zeus، ولۆیل Lowell، و كرِۆناس Cronus ، ومینریڤا Minerva ) به‌لاَم دواتر كه كچێك ناوى ڤینیتا پایر (Venetia Phair) بوو ، له ئۆكسفۆرد له به‌ریتانیا ئه‌م ناوه‌ى هه‌ڵبژارد ، و دواى مشتومرِێكى زۆر له ساڵى 1930ز ئه‌م ناوه‌ى بۆ دیارى كرا. بلۆتۆ ئه‌م هه‌ساره نه‌ناسراوه‌یه ، كه سروشته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌موو هه‌ساره‌كانى جیایه له كۆمه‌ڵه‌ى خۆر، له دواى دۆزینه‌وه‌ى زانایان وایان ئه‌زانى ، كه دواى ده ساڵ له‌ناو ئه‌چێ ، به‌لاَم دواتر سه‌ریان سورِما له‌مانه‌وه‌ى ، به‌ڵكو بوو سات له‌دواى سات به‌هێز تر. هه‌رچه‌نده بلۆتۆ له‌سه‌رتادا ، هه‌ساره‌ى هه‌شته‌مین بوو، بۆ دوورى له خۆر به‌لاَم به‌هۆى یه‌كتر برِینى له خولگه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ خولگه‌ى هه‌ساره‌ى بنتۆن ، لایدا و بووبه هه‌ساره‌ى نۆهه‌م ، جا زانایان وا ئه‌بینن كه به‌لاى كه‌م بۆ ماوه‌ى (228)ز ساڵ ، هه‌روا ئه‌مێنێته‌وه. هه‌ر چۆنێك بێت ئیتر ، ئێمه‌ى مرۆڤـ ته‌نها ئه‌توانین چاوه‌روانى بنوێنین بۆ هه‌ر شتێكى تر‌ى كت و پرِى گه‌ردوونى ، جا چ به‌هۆى بلۆتۆ بێت ، یان شه‌رِى نێوان هه‌ساره‌كان ، وه‌ك ئه‌وه‌ى كه‌زانایان ئێستا باسى لێوه ئه‌كه‌ن.
No comments:
Post a Comment