كلۆر
خاسیه‌ته گشتییه‌كان
هێما Cl
ژماره‌ى پرۆتۆن 17
ژماره‌ى ئه‌لكترون 18
شوینی له خشته‌ى خولى كۆمه‌له‌ى هالوجین
رِه‌نگ سه‌وزیكی زه‌رد باو
كیشی گه‌ردیله‌یى 35(2).453 g/m
شێوگی ئه‌لكترۆنى 5P3 2S3
ژماره‌ى ئه‌لكترون له هه‌ربه‌رگیك 7,8,2
سیفاته سروشتیه‌كان
دۆخ گاز
چرِی 3,2 g/l لهoC,101.325Kpa
پله‌ى تواونه‌وه 171.6oK -101.5OC -150.7OF
پله‌ى كوڵان 239.11 OK -34.04 OC -29.27OF
گه‌رمى توانه‌وه 6.4062c1/mol
گه‌رمى به هه‌ڵم بوون 20.41 Kj/mol
فراوانی گه‌رمی 33.949 J/(mol.K) له OC25
په‌ستانى هه‌ڵم
په‌ستان
Pa
1 10 100 K01 k*10^4 k*10^0
له‌پله‌ى OK 2830 3048 3289 3572 3908
سیفه‌تی ئه‌تۆمی
شێوگی به‌لوری پوازه‌یی
بارى ئۆكسان 7,5,3,1± ئۆكسیدی ترشی به‌هێز
سالبی كاره‌بایی 3.16 (پێوه‌ری باولینگ)
هێزی ئا یۆنین به‌زیاده 1- 1251 2Kj/mols+
2- 2298 Kj/mol2
3- 3822 Kj/mol3
نیوه تیره‌ی گه‌ردیله 100 Pm
نیوه تیره‌ی گه‌ردیله (حسابی) 79 Pm
نیوه تیره‌ی گه‌ردیله هاوبه‌شی Pm 99
نیوه تیره‌ی گه‌ردیله ڤان دیر ڤا لز Pm 175
سیفه‌تی تر
باري موگناتيسي دایا موگناتیسی
به‌رگرى كاره‌بایی 10 ملی ئۆم (له(20oC
گه‌یاندنی گه‌رمی 300Kcal 8.9m
خێرایی ده‌نگ 206m/s گاز له 0oC
ژماره‌ى تۆماركردن 7782-50-5
هاوتاكانى كلور
هاوتا بوونی له سروشت نیوه ته‌مه‌ن جۆرى تیشك هیزی تیشكMeV هاوتاكانی تر
Cl35 %75.77 Cl جێگیره و 18نیوترونی هه‌یه
3.01 ×10^5 -β 0.709 Ar36
Є -ـــ S36
Cl37 %24.23 Cl جێگیره‌و 20 نیوترونی هه‌یه
سه‌رچاوه‌كان
كلۆر:توخمێكی كیمیاییه ، هێماكه‌ی (Cl) ، ژماره‌ی گه‌ردیله‌یی(17) ، ناوى كلۆر له وشه‌ى كلاروس ی گریكی وه‌رگیراوه كه ماناى سه‌وزێكى زه‌ردباو ده‌گه‌ێنێ.شوێنه‌كه‌ى ده‌كه‌وێته كۆمه‌له‌ى(17) له خشته‌ى خولی یه‌كێكه له هالۆجینه‌كان ، له پێكهاته‌ى خوێی چێشت به‌شداره(NaCl) ، كه‌واته بوونێكی سروشتی هه‌یه‌وگرنگه بۆ ژیان به‌تایبه‌تی ژیانی مرۆڤ.
گازى كلۆر كه ره‌نگی سه‌وزێكی زه‌رد باوه ، چڕیه‌كه‌ى كه‌متره له چڕى هه‌وا ، بۆنێكی ناخۆشی هه‌یه ، هه‌روه‌ها ژه‌هراوییه ، كارایه‌كی ئۆكسیدێنی به‌هێزه ، وه‌ك سپی كه‌ره‌وه‌یه‌ك(به‌تایبه�� �تی بۆ كوتاڵ)به‌كاردێت ، هه‌روه‌ها وه‌ك پاككه‌ره‌وه‌یه‌ك به‌كاردێت بۆ له‌ناو بردنی میكرۆب.
سیفه‌ته‌كانی كلۆر:
توخمى كلۆر ، گازێكى سه‌وزى زه‌ردباوه ، هێماكه‌ى(Cl2) ، یه‌كێكه له هالۆجینه‌كان ، له پێكهاته‌ى خوێی چێشت به‌شداره ، به‌رهه‌م هێنانی كلۆر به ڕێگای ئۆكسیدێن یان شیكردنه‌وه‌ى كاره‌بایی ده‌بێت ، كلۆر له‌گه‌ڵ گشت توخمه‌كانی تر به خێرایی كار لێك ده‌كات . له پله‌ى(10oC)ده‌توانرێت(3.1Lt)كل� �ر له یه‌ك لیتر ئاو بتاوێته‌وه . له پله‌ى(30oC)ده‌توانرێت(1.77Lt)كل ۆر له یه‌ك لیتر ئاو بتاوێته‌وه.
به‌كار هێنانه‌كانی كلۆر:
یه‌كێكه له‌و ماده كیمیاوییه گرنگانه كه‌له پاككردنه‌وه‌ی ئاو به‌كاردێت بۆ له‌ناوبردنی میكرۆب ، سپی كردنه‌وه‌ی كوتاڵ ، به‌رهه‌م هێنانی گازی خه‌رده‌ل ، هه‌روه‌ها كلۆر به‌كار دێت له پیشه‌سازى و به‌رهه‌م هێنانی زۆربه‌ی ئه‌و به‌روبومانه‌ی كه ڕۆژانه به‌كاردێن :-
-)به‌كار دێت (وه‌ك ترش)بۆ له‌ناوبردنی میكرۆب و به‌كتریا له ئاوى خواردنه‌وه‌و حه‌وزی مه‌له‌كردن سه‌رچاوه‌كانی تری بچوكی ئاو.
-)به‌كاردێت له به‌رهه‌مهێنانی هه‌ریه‌ك له په‌ڕو په‌رتووك ، پاكژكه‌ره‌وه ، كوتاڵ ، ڕه‌نگ ، پیشه‌سازی خواردن ، له‌ناو به‌رى مێروه زیان به‌خشه‌كان ، به‌رهه‌مه‌كانی نه‌وت ، پلاستیك ، كوتاڵ ، پزیشكى ، توێنه‌ره‌كان و زۆرشتی تر.
-)زۆر به‌كاردێ له كیمیای ئۆرگانی وه‌ك ئۆكسێنه‌ر ، هه‌روه‌ها كلۆر به‌ئاسانی شوێنی هایدرۆجین ده‌گرێته‌وه له مادده ئۆرگانییه‌كان(وه‌ك به‌رهه‌مهێنانی پلاستیك).
-)له به‌رهه‌م هێنانی هه‌ر یه‌كه له چواره‌م كلۆراتی كلۆرۆفۆرم ، چواره‌م كلۆریدی كاربۆن و به‌رهه‌مهێنانی بڕۆم به‌كار دێت.
مێژووی كلۆر:
كلۆر وشه‌یه‌كی گریكییه به مانای سه‌وزی زه‌ردباو ، له ساڵی(1774)له لایه‌ن زانا كارل ویلیه‌م شیلی دۆزرایه‌وه ، به‌ڵام به‌هه‌ڵه وازانرا كه ئۆكسجینی تێدایه ، به‌ڵام له ساڵی (1810)ز زانا همفری دایڤی سه‌لماندى كه توخمێكی سه‌ربه‌خۆیه‌و ناوی نا كلۆر.
بوونی كلۆر له سروشتدا:
كلۆر له سروشتدا ته‌نها له شێوه‌ى ئایۆنی كلۆردا هه‌یه ، بڕێكی زۆر له كلۆریدات له خوێى تواوه له ده‌ریاو زه‌ریاكاندا هه‌یه ، نزیكه‌ی(1.9%)بارستایی ئاوی ده‌ریا بریتیه له ئاێۆنی كلۆرید ، ئه‌م بڕه‌ش زیاد ده‌بێ له ده‌ریاى مردوو وه له گۆمى ئاوه سوێره‌كان.
زۆربه‌ی كلۆریداته‌كان له ئاودا ده‌توێنه‌وه ، له‌به‌ر ئه‌وه كلۆریداتی ره‌ق ته‌نها له شوێنه وشكه‌كاندا هه‌یه یان له‌قووڵایى زه‌وى . كلۆریدى سۆدیۆم(هالایت) ، كلۆریدى پۆتاسیۆم (سیلڤایت) ، كلۆریدى پۆتاسیۆم مه‌نگه‌نیزى شه‌شه‌م هایدرایت .
ئاماده كردنی كلۆر له‌پشه‌سازیدا به‌كردارى شیكردنه‌وه‌ى كاره‌بایی كلۆریدی سۆدیۆمى تواوه و له‌ئاودا ده‌بێت ، كردارى ئه‌لكه‌له له گازی كلۆرو گازى هایدرۆجین هایدرۆكسیدى سۆدیۆم وه‌به‌رهه‌م دێ به‌پێ ى ئه‌م هاوكێشه‌یه:
2NaOH + H2 + Cl2 2NaCl + 2H2O
ئاوێته‌كانی كلۆر:
ئاوێته‌كانی كلۆر بریتیه له كلۆرید ، هیبۆكلۆریتات ، كلۆریتات ، بیر كلۆریدات ، كلۆر ئه‌مینات.
هاوتاكانی كلۆر:
كلۆر دوو هاوتای سه‌ره‌كى و جێگیری هه‌یه ، یه‌كه‌میان بارستایی(35) ، ئه‌وی تر بارستایی(37)به ڕێژه‌ی( 1:3 ) به‌م شێوه‌یه بارستایی كلۆر ده‌بێته(35.5) كلۆر (9)هاوتاى هه‌یه كه بارستایییه‌كانی له نێوان (32 تا 40) ده‌بێ ، ته‌نها سێ دانه له‌مانه به سروشتى هه‌ن به‌ڕێژه‌ى (%75.77) بۆ (Cl-35) وه (%24.23) بۆ (Cl-37) وه به ڕێژه‌یه‌كى زۆر بچووك بۆ(Cl-36) كه چاڵاكی تیشكی تێدا به‌دى ده‌كرێ ، كه له ئه‌نجامى تێكشكانی ئه‌رگۆن-36 به‌هۆى پرۆتۆنه‌كانی تیشكى گه‌ردونى دروست ده‌بێ له چینه‌كانی سه‌ره‌وه‌ى به‌رگی هه‌وایی كه‌چى له به‌رگی هه‌وایی خواره‌وه (Cl-36) دروست ده‌بێ به زیاد بوونی یه‌ك نیوترۆن بۆ (Cl-35) یان زیاد بوونی یه‌ك میۆن بۆ (Ca-40).
له ئه‌نجامى تیشك دانه‌وه (Cl-36) ده‌گۆرێ بۆ هه‌ریه‌ك له (S-36) و(Ar-36) كه نیوه ته‌مه‌نیان ده‌گاته(308000)ساڵ ، له‌به‌ر ئه‌وه له دیاركردنی ته‌مه‌نی جێۆلۆجی به‌كار دێت له(60000) تا یه‌ك ملیۆن ساڵ .
بڕێكی زۆر له (Cl-36) دروست بوو له ئه‌نجامى به‌ركه‌وتنی تیشكی ئه‌تۆمى (كه له ئه‌نجامی چه‌كێكی ئه‌تۆمى به‌كار هاتوو له ساڵانی (1952 -- 1958 )) به‌ر ئاوی ده‌ریاكان .
خۆپا راستن :
گازى كلۆركارده‌كاته سه‌ر كۆئه‌ندامى هه‌ناسه‌دان به‌تایبه‌تى له منداڵ و به ته‌مه‌نه‌كان وه له دۆخى شلى دا ده‌بێته هۆى سوتانى پێست. هه‌ستى پێ ده‌كرێ ئه‌گه‌ر به‌رێژه‌ى 3.5له یه‌ك ملیۆن بێ ، ئه‌گه‌ر رێژه‌كه‌ى 1000 له یه‌ك ملیۆن بێ مه‌ترسیدار ده‌بێ ، وه‌ك چه‌كێكى كیمیایى له شه‌رى دووه‌مى جیهانى به‌كارهات ، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێ ڕێژه‌ى له 0.5 له یه‌ك ملیۆن تێپه‌ر نه‌كات (بۆ كرێكار كه رۆژانه هه‌شت كاتژمێر كار بكات ، نزیكه‌ى چل كاتژمێر له هه‌فته‌یه‌كدا)گازى كلۆر ژه‌هراویتر ده‌بێت ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئامۆنیا یان پاككه‌ره‌وه‌كان تێكه‌ڵ بكرێ،كه تێكه‌ڵه گازێك له كلۆر، كلۆرامین ، سێیه‌م كلۆریدی نایترۆجین . له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت دووركه‌وین له‌م تێكه‌ڵه .
ئاماده‌كردن و جیاكردنه‌وه ى گازى كلۆر:
گازى كلۆر جیا ده‌كرێته‌وه به شیكردنه‌وه‌ى كاره‌بایى گیراوه كلۆیدى سۆدیۆم ، گیراوه‌ى ئاوى سوێر به سێ ڕێگاى پیشه‌سازى :-
1-شیكردنه‌وه‌ى كاره‌با یى به رێگه‌ى خانه‌ى جیوه‌یى:
یه‌كه‌مین ڕێگه‌یه كه به‌كار هاتوه بۆ به‌رهه‌م هێنانى كلۆر له پیشه‌سازى كه ئه‌نۆد له تیتانیۆم دروست كراوه له سه‌ر كاسۆدى جیوه و گیراوه‌ى كاۆریدى سۆدیۆم له نێوانیان ، كاتى تێپه‌ر بوونى كاره‌با ، گازى كلۆر په‌یدا ده‌بێ له ئانۆد له هه‌مان كاتدا سۆدێۆم ده‌توێته‌وه له جیوه و ده‌نیشێ ، ئه‌م نیشته‌نییه دووباره له‌گه‌ڵ ئاو كارلێك ده‌كات بۆ جیاكردنه‌وه‌ی جیوه ، گازى هایدرۆجین دروست ده‌بێ له‌گه‌ڵ هایدرۆكسیدى سۆدیۆم كه هه‌ردوكیان به‌كار دێن له پیشه‌سازیدا . ئه‌م ڕێگه‌یه پێوویستى به بڕێكی زۆر وزه هه‌یه ، هه‌روه‌ها مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی جیوه‌ش هه‌یه .
2- شى كردنه‌وه‌ى كاره‌با یى جیاكه‌ره‌وه:
به به‌كارهێنانى جیاكه‌ره‌وه‌یه‌كى به‌ردى ئاوریشمى وه‌ك نیشتوو له‌سه‌ر كاسۆد كه له ئاسن دروست كراوه بۆ ئه‌وه‌ى نه‌هێلێ كلۆرى دروست بوو له ئه‌نۆد دووباره یه‌ك بگرێ له‌گه‌ڵ هایدرۆكسیدى سۆدیۆم له‌سه‌ر كاسۆد . ئه‌م ڕێگه‌یه پێویستى به بڕێكی كه‌متر وزه هه‌یه ، به‌ڵام ڕێژه‌ى هایدرۆكسیدى سۆدیۆم كه‌مه‌و سوودى لێ وه‌رناگیرێ.
3- شیكردنه‌وه‌ى كاره‌بایى په‌رده‌یی:
خانه‌ی شیكردنه‌وه‌ى كاره‌بایى ده‌كرێت به دوو به‌شه‌وه به‌هۆى په‌رده‌یه‌ك كه وه‌ك ئاڵوگۆڕی ئایۆنی كارده‌كات ، گیراوه‌ى كلۆریدی سۆدیۆم له به‌شى ئانۆد داده‌نرێ ، كه‌چى له به‌شى كاسۆد ئاوى دڵۆپێنراو داده‌نرێ.
No comments:
Post a Comment