درۆکردن
درۆکردن له‌لای هه‌ندێ که‌س وه‌ک ئاو‌و هه‌وا وایه لای وایه گه‌ر درۆ نه‌کا ناژی، هه‌موو
که‌سێک له ژیانیدا که‌م تا زۆر تووشی درۆ کردن بووه‌و ده‌بێ ، به‌ڵام لای هه‌ندێ که‌س
درۆ بووه به پیشه‌ی ڕۆژانه‌ی به‌شێوه‌یه‌ک وه‌ک ده‌ڵێ گه‌ر درۆ نه‌کا ژان ئه‌یگرێ……….
ئه‌و که‌سه‌ی که درۆ ده‌کا پێی ده‌گوترێ درۆزن و درۆ کردن له لای شتێکی ئاسایی یه.
ژنه زانای فه‌ره‌نسی (کلودین بیلان) له کتێبی (ده‌روونی درۆزن ) دا ده‌ڵێ درۆکردن
کارێکی نێگه‌تیڤ ده کاته سه‌ر ته‌ندروستی که‌سه‌که،چونکه پاشان هه‌ست به گوناه
ده‌کات و هه‌ست ده‌کات که گوناهێکی کردوه‌ویان ترسی له ئاشکرابوونی درۆکه‌ی
هه‌یه و ئه‌مه‌ش کار ده‌کاته سه‌ر ده‌روونی و ڕه‌نگه ببێته هۆی (خه‌وزڕان و زوو هه‌ڵچو
ن ودڵه ڕاوکێ و سه‌ر ئێشه ) و……گه‌لێ نه‌خۆشی ده‌روونی تر ………
درۆکردن جگه له‌وه‌ی ده‌بێته هۆی هه‌ندێ نه‌خۆشی ده‌روونی گوناهێکی گه‌وره‌شه
….له پێغه‌مبه‌ری خوا محمد (د.خ )یان پرسی :ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوائایا ده‌کرێ ئیماندار
ترسنۆک بێت؟ فه‌رمووی به‌ڵێ،وه ئایا ده‌کرێ ئیماندار پیسکه‌و ڕه‌زیل بێت ؟فه‌رمووی
به‌ڵێ،هه‌روه‌ها لێیان پرسی ئایا ده‌کرێ ئیماندار درۆزن بێت ؟ فه‌رمووی نه‌خێر……
واته درۆزن هه‌م له‌لای خوای گه‌وره‌و هه‌م له‌لای خه ڵک ڕووڕه‌شه…..چونکه درۆ زۆر
کات بۆته ماڵ وێرانی به‌تایبه‌تی شایه‌تی به‌درۆ ده‌بێته هۆی زیان گه‌یاندن و ماڵ وێرانی
که‌سی به‌رامبه‌ر….
هۆکار زۆرن که مرۆڤ فێری درۆ‌و تووشی درۆی ده‌کا،بۆنمونه ئه‌و خێزانه‌ی که مرۆڤ
تێیدا په‌روه‌رده ده‌بێ به پله‌ی یه‌که‌م دێت ،گه‌ر هاتوو خێزانێکی ڕۆشنبیرو په‌روه‌رده
دروست بوو ئه‌وا ئه‌و که‌سه‌ی له‌و خێزانه په‌روه‌رده ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌کی گشتی
که‌سێکی ڕاستگۆی لێ ده‌رده‌چێ….به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو مرۆڤ له منداڵیه‌وه له‌خێزانێک
په‌روه‌رده بوو که درۆ ئاسایی بوو لایان ئه‌وا ئه‌و منداڵه‌ش لای ئاسایی ده‌بێت به‌بێ
شه‌رم له ده‌ره‌وه‌ش درۆبکا…هه‌روه‌ها ژینگه‌ی ده‌ره‌وه هۆکارێکه بۆ فێر بوونی درۆ
،بۆنمونه گه‌ر مرۆڤ له‌ده‌ره‌وه هاوڕێیه‌کی درۆزنی هه‌بوو هه‌ڵسوکه‌وتی ڕۆژانه‌ی
له‌گه‌ڵ هاوڕێکه‌ی وای لێ ده‌کا ت ئه‌میش درۆ لای ئاسایی بێ …هه‌روه‌ها هه‌ره‌س
هێنان له کارێک زۆر جار وا له مرۆڤ ده‌کا که په‌نا بۆ درۆ ببات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ره‌س
هێنانه داپۆشێت و بیشارێته‌وه‌وهه‌ست به که‌مسه‌ری نه کات…یاخود کاتێ مرۆڤ
تووشی کێشه‌یه‌کی گه‌وره ده‌بێت و توانای چاره‌سه‌رکردنی نه‌بێت زۆر جار په‌نا ده‌باته
به‌ر درۆکردن بۆ خۆڕزگار کردنی له‌م کێشه‌یه‌دا………….
ئه‌م هۆکارانه‌و گه‌لێ هۆکاری دیکه هه‌ن وا له‌مرۆڤ ده‌که‌ن که زۆر جار په‌نا بباته به‌ر
درۆکردن.
جالێره‌دا بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که درۆکردن (نه‌خۆشیه) نه‌خۆشیه چونکه وه‌ک گوتمان
زۆر جار ده‌بێته هۆی چه‌ندین نه‌خۆشی ده‌روونی..هه‌روه‌ها درۆکردن (دیارده‌یه)
دیارده‌یه وه‌ک ده‌بینین زۆر که‌س بۆ خۆهه‌ڵکێشان و خۆده‌رخستن له ناو خه‌ڵکدا حه‌ز
ده‌کا خۆی هه‌ڵکێشی و مه‌دحی خۆی بکا ده‌ڵێ وام کرد‌و وام کرد که هیچیشی وانیه
ئه‌مه‌ش وه‌ک دیارده‌یه‌کی دزێو له ژیانی ڕۆژانه‌ماندا ده‌یبینین و ده‌یبیستین.
هه‌روه‌ها درۆکردن کات و ساتی نیه درۆزن هه‌رکاتێ بۆی بلوێ ده‌توانێ درۆ بکات
وڕاستی بشارێته‌وه، جا بۆ ئه‌وه‌ی لێ نه‌گه‌ڕێین ڕاستی بشاردرێته‌وه ئه‌وا له‌هه‌ر
شوێنێک درۆ بکرێت پێویسته ئاشکرا بکرێت و به‌رپه‌چی درۆزن بدرێته‌وه تا هه‌ر هیچ
نه‌بێ به‌خۆی دابچێته‌وه‌و خۆی چاک بکات ……….
ئه‌و کاتانه‌ی که درۆکردن تیایدا دروسته:
1- که‌سێک که بیه‌وێت چاکسازی (صلح) له‌نێوان خه‌ڵکیدا بکات..
2- له‌کاتی جه‌نگ و شه‌ردا، درۆکردن له‌گه‌ل دوژمنانی
ئیسلام بۆ شاردنه‌وه‌ی نهێنی سه‌ربازه‌کان...
3- درۆ کردنی پیاو بۆ خێزانه‌که‌ی ، یان خێزانه‌که‌ی بۆ
مێرده‌که‌ی ، بۆ زیاد کردنی خۆشه‌ویستی له نێوان یه‌کتردا و
خۆ جوان کردن له‌به‌ر ده‌م یه‌کتریدا.....
به‌ڵگش بۆ ئه‌م قسانه‌م ئه‌م فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ره
که صه‌حیحه و بوخاری و موسلیم گێراویانه‌ته‌وه:
](((عن ام كلثوم بنت عقبة قالت (رخص النبى (ًص) من الكذب
ثلاث: في الحرب ، وفى الصلاح بين الناس ، وقول الرجل لامرأته
(وفى رواية) : وحديث الرجل امرأته وحديث المرأة زوجها )))
رواه البخارى و مسلم..
واته پێغه‌مبه‌ری خوا ڕێگه‌ی پێ داوه به درۆ له سێ
حاله‌تدا:
1- له‌کاتی جه‌نگدا..
2- بۆ ئاشتکردنه‌وه له نێوان خه‌ڵکیدا...
3- درۆی پیاو بۆ ژن ، له‌گێرانه‌وه‌یه‌کی تر ده‌ه‌رمێت
(پیاو له‌گه‌ل ژن یان ژن له‌گه‌ڵ پیاوی خۆی)..
ڕیگرتن له درۆکردن
له قورئاندا زیاتر به درۆخستنه‌وه وه‌ک له باسی درۆکردن هاتووه، هه‌رچه‌نده به
درۆخستنه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌رێک یان ئایه‌ت و په‌یامه‌کانی خوای گه‌وره هه‌ر له خه‌ڵکانی
درۆزن ا درۆزان ده‌وه‌شێته‌وه، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێقُلْ إِنَّ الَّذِينَ يَفْتَرُونَ عَلَى اللّهِ
الْكَذِبَ لاَ يُفْلِحُونَ[یونس:٦٩]. واته/ پێیان بڵی ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر؛ ئه‌وانه‌ی درۆ
هه‌ڵئه‌به‌ستن به ناوی خواوه، سه‌رفراز نابن له سزای خوایی.
یانإِنَّمَا يَفْتَرِي الْكَذِبَ الَّذِينَ لاَ يُؤْمِنُونَ بِآيَاتِ اللّهِ وَأُوْلـئِكَ هُمُ الْكَاذِبُونَ[النحل:١٠٥]، واته/
به ڕاستی ته‌نها ئه‌وانه‌ی درۆ هه‌ڵده‌به‌ستن، ئه‌وانه‌ن که باوه‌ڕیان نییه به ئایه‌ته‌کانی
خوای گه‌وره و ئه‌وانه‌ن ته‌نها درۆزنان. ئه‌م ئایه‌تانه ئه‌گه‌ر بۆ خۆی به ڕاشکاوی فه‌رمان
به وازهێنان و نه‌هیکردن له درۆ ناکات، به‌ڵام له ماناکه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ درۆزنان و
درۆهه‌ڵبه‌سته‌ران.
یاخوود خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێوَلاَ تَكُونَنَّ مِنَ الَّذِينَ كَذَّبُواْ بِآيَاتِ اللّهِ فَتَكُونَ مِنَ الْخَاسِرِينَ
[یونس:٩٥] واته/ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر مه‌به له‌و که‌سانه‌ی درۆیان کرد به ئایه‌ته‌کانی خوا،
ئه‌گه‌ر وات کرد ده‌بییه ڕه‌نجه‌ڕۆیان! له پێش ئه‌وه‌ش باسی شک و گومان ده‌کات که
نابێت پێغه‌مبه‌ر و ئیماندران تووشی گومان بن له ڕاستی و حه‌قیقه‌تی ئایه‌ته‌کانی به
هۆی پڕوپاگه‌نده و گومڕاگه‌ڕی میلله‌تانی پێشوو.
هه‌روه‌ها خوای گه‌وره هه‌ڕه‌شه‌ی کردووه له ئه‌وانه‌ی به‌درۆخه‌ره‌وه‌ن به سزای
وه‌یلوَيْلٌ يَوْمَئِذٍ لِلْمُكَذِّبِينَ [الطور:١١] ئه‌مه‌ش له سووره‌تی[المرسلات] ده‌یان چه‌ندین
جار دووپات بۆته‌وه.
به‌ڵام له فه‌رمووده‌دا به ڕاشکاوی ڕێگری و نه‌هی کراوه له درۆکردن، وه‌کو ئه‌وه‌ی
پرسیاریان له پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) کرد که ئایا ده‌شێ موسوڵمان ترسنۆک
بێ!؟ فه‌رمووی: به‌ڵێ،.. ده‌شێ ڕه‌زیل بێ؟ فه‌رمووی: به‌ڵێ، به‌ڵام بۆ درۆ فه‌رمووی:
نه‌خێر!! چونکه ئه‌وه‌ی درۆ بکات ڕێی طێ ده‌چێت هه‌موو تاوانێکی تر ئه‌نجام بدات.."
أيكون المؤمن جبانًا ؟ قال: نعم . قيل: أيكون بخيلاً ؟ قال: نعم . قيل: أيكون كذابًا؟ قال: لا
" رواه مالك مرسلاً عن صفوان بن سليم) .
یاخوود پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) گوێی له باوکێک بوو به کوڕه‌که‌ی ده‌وت،
ئه‌وه‌ت ئه‌ده‌مێ و ئه‌وه‌ت ئه‌ده‌مێ، پێی فه‌رموو: نیزات وایه بیده‌یتێ؟ وتی: نه‌خێر.
فه‌رمووی: یان بیده‌رێ یان ڕاستگۆ به له‌گه‌ڵی، چونکه خوای گه‌وره ڕێگری کردووه له
درۆکردن، وتی ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا: ئه‌مه‌ش له درۆیه؟ فه‌رمووی: به‌ڵێ، هه‌موو
شتێک ده‌نووسرێ، درۆ به درۆ و درۆی بچووکیش به درۆی بچووک.." أن النبي - صلى
الله عليه وسلم - سمع أحد الآباء يقول لابنه مرة: سأعطيك كذا وكذا . فقال له: هل
تنوي أن تعطيه ؟ قال: لا . قال: إما أن تعطيه وإما أن تصدقه . فإن الله نهى عن الكذب .
قال: يا رسول الله، أهذا من الكذب ؟ قال: " نعم . إن كل شي‌ء يكتب . الكذبة تكتب
كذبة، والكذيبة تكتب كذيبة " رواه أحمد وابن أبي الدنيا عن حديث الزهري عن أبي
هريرة ولم يسمع منه.
No comments:
Post a Comment