ئاوڕدانەویەك بۆ مێژووی ئینتەرنێت و قۆناغەكانی گەشەسەندنی
لە ئێستادا تەكنەلۆژیا بەشێكی گەورەی لە ژیانی مرۆڤەكان داگیركردوە تا ئەو ڕادەیەی بە ڕای زۆرێك لە زانایان ژیان بە بێ تەكنەلۆژیا ئەستەمە و زۆر جار دەگەنە ئەو بۆچونە كە لە ئێستا ژیان بە بێ تەكنەلۆژیا نابێت یەكێكیش لەو داهینانەی تەكنەلۆژی كە زۆرێك لە خەڵكی پێیەوە سەرقاڵە و كاتێكی دیاری كراوی خۆیان بۆ تەرخان دەكەن بریتیە لە ئینتەرنێت , بەڵام لەهەمان كاتدا كەسانێكیش هەن كە زۆر بڕوایان بەو تەكنەلۆژیایە نیە و وای بۆدەچن ئەمە شتێكی گرنگ نەبێت لە ژیاندا و ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆچەند هۆكارێك بە تایبەتی درەنگ ئاشنا بوونی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست بەم تەكنەلۆژیا و گەلی كوردیش بە تایبەتیتر، لەگەڵ ئەمەشدا ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ماڵپەڕەكانی ئینتەرنێت روو لە زیادبون دەكەن و ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەبەكارهێنەرانی ئینتەرنێت روو لە هەڵكشاندایە ، لەخوارەوە ڕاپۆرتێك لەسەر مێژووی سەرهەڵدانی تۆری ئینتەرنێت بخوێنەرەوە لەسەرەتای دامەزراندنیەوە تاكو ئەمڕۆ ...
ئینتەرنێت چی یە؟
وشەی ئینتەرنێت واتا تۆڕی گەیاندن لە كۆمپیوتەرێكەوە بۆ یەكێكی تر یان لە كۆمەڵە كۆمپیوتەرێكەوە بۆ چەندان كۆمەڵەی تر و بەواتایەكی تر پەیوەندی كردن لە شوێنی خۆتەوە بەتەواوی جیهان.
بەپێی راگەیاندنی پەیمانگاكانی تایبەت بە لێكۆڵینەوە لە ئینەرنێت ئاماژە بەوە دەكەن كە ڕیژەی بەكارهێنەرانی ئینتەرنێت لەم ساڵانەی داویدا بە ڕێژەی 100% زیادی كردووە ئەمەش ئەوە دەردەخات كە ئاستی پێشكەوتن و تێگەیشتنی خەڵك بۆ ئەم تەكنەلۆژیایە گۆڕاوە.
بیرۆكەی سەرهەڵدانی دروست كردنی ئینتەرنێت لەسەرەتادا بیرۆكەیەكی سەربازی بوە و بەمەبستی جەنگ بەكارهاتوە لە لایەن روسیا و ئەمریكا بەڵام وەكو دیارە ئێستا ئەم بیرۆكەیە پەرەی سەندوە و كۆمەڵە كەسانێكی جیاواز لەوەی سەرەوە بەكاری دەهێنن چ لە بواری بازرگانی یان هەواڵی یان ...بگرە هەموو تاكێكی جیهان گەر ئارەزوو بكات ئەوا دەتوانێت بەكاری بهێنێت.
ئێستاش هەندێك كەس وای بۆدەچن كە كۆمپیوتەر و ئینتەرنێت تەنها یەك شتن ، بەڵام لەراستیدا دوو جیهانی تەواو لێك جیاواز و گەورەترین جیاوازیش ناتوانی بە كۆمپیوتەرەوەو بێ بوونی ئینتەرنێت پەیوەندی بە جیهانەوە بكەیت .
سەرەتای سەرهەڵدانی ئینتەرنێت چۆن بوو؟
لەسەرتادا پەپوەندی كردن بە ئینتەرنێت بە هۆی پرۆتۆكۆلەكانەوە بوە كە بەهۆی سیستەمی Unix ئەم كارە دەكراو وە لەهەمان كاتدا زۆر ئەستەم بوو ، لەوەش ئەستەمتر ئەوەبوو كە بەهۆی مۆبایل بتوانی بچیتە ناو ئینتەرنێتەوە تا ئەو كاتەی كۆمپانیای CompuServe دەستپێكی ئەوكارەی كرد لە ساڵێ 1995 و لە ڕێگای پرۆتۆكۆڵی Point-to-Point كە ئەمەشیان زۆر ئەستەم نەبوو وە لەوەی پێشووتر پەوەندی كرا بە ئینتەرنێتەوەو دەتوانین بڵین ئەم كارەیان كەمێك ئاسانتر بوو لەوەی پێشووتر .
گرنگتریشیان لەوكاتەدا ئەوانەبوون
www-1واتە تۆری جاڵجاڵۆكەی جیهانی و كورتكراوەی wold wide web.
2 گواستنەوەی فایلەكان FTP و ئەمەش كورتكراوەی File Transfer Protocol واتە گوستنەوەی فایلەكان لە ڕێگای پرۆتۆكۆڵەوە.
3- ئیمەیڵ E-Mailكورتكراوەی ووشەی( electronic mail )ە و واتا پەیامی ئەلیكترۆنی.
4-كۆمەڵە هەواڵ Usenet
جێگای وەبیر هێنانەویە ئەوكات تەنها زمانی ئینگلیزی بەفەرمی لەو تۆرەدا هەبوو وە گەران لە ئینتەرنێتیش بە شێوەی خۆڕایی بوو وە هەندێك خزمەتگوزاریش بە پارە بوو.
گەڕانەوە بۆ ساڵی پەنجاكان سەرەتای سەرهەڵدانی ئەم تەكنەلۆژیایە
1957 _1 یەكیەتی سۆڤیەتی جاران UDSSR یەكەم مانگی دەستكردی بەناوی SPUTNIK هەڵدایە بۆشایی ئاسمان كە ئەمەش پێشكەوتنێكی سەربازی بوو لەوكاتەدا ، بۆ وەڵام دانەوەیەك بۆ ئەمەش ئەوەبوو ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا هەڵسا دامەزراوەیەكی دروستكرد بەناوی ئاژانسی پرۆژەی لیكۆڵینەوەی پەرەسەندوو Advanced Research Project Agency كورتكراوەی ئەم ئاژانسەش برتیە لە (ARPA) كە تایبەت بوو بە وەزارەتی بەرگری ئەمریكا , كاری ئەم ئاژانسەش ئالوگۆركردنی پەیامە ئەلیكترۆنیەكان بوو.
ئەوی جێگای ئاماژە پێدانە لەم ساڵەوە واتە 1957 تا ساڵی 1967 شتێكی ئەوتۆ ڕووینەدا بەڵام لە خوارەوە بە شێوەیەكی خێرا باس لەو چەند ساڵە دەكەسن.
- 1961_ 2لەم ساڵەدا Leonard Kleinrock هەڵسا بە دروست كردنی یەكەم تیۆر بەناونیشانی چۆنیەتی گواستنەوەی دراوەكان.
1963_ 3بیرۆكەی Galactic Network لەلایەن J.C.R. Licklider und W. Clark ەوە سەری هەڵدا.
1964 _4كۆمپانیای RAND Corporation هەڵسا بە بڵاوكردنەوی بیرۆكەیەكی تازە كە دەیووت لەمەودوا پێویست بە كۆمپیوتەری گەورە ناكات بۆ پەیوەندی كردن بە ئینتەرنێت.
1965- 5 دوو كۆمپیوتەر بە ناونیشانەكانی TX-2 و Q-32 لەڕێگای هێڵی تەلەفۆنەوە بەیەكەوە بەستران.
1966- 6لەم ساڵەدا بیرۆكەیەك لەلایەن Lawrence G. Roberts خرایە ژێر دەست بۆ پەرەدان بە ARPA ئەمریكی.
1967- 7یەكەم پەرەپێدان لەلایەن ARPAnet دیزاین كراو هەر لەو ساڵەشدا هەردوو كۆمپانیای RAND و NPL لەگەڵ ئاژانسی ARPA ئەمریكی ئەمریكی كۆبونەوە.
1968- 8 كۆمپانیای ARPA ئەمریكی دوو بۆندی لەگەڵ هەریەكە لە زانكۆی كالیفۆرنیا (UCLA) و كۆمپانیای (BBN) واژوو كرد كە تایبەت بوو بەپەرپێدانی تۆری ئینتەرنێت.
1969- 9 ئاژانسی ARPAnet پارەیەكی زۆری خەرج كرد لە پێناو وەزارەتی بەرگی ئەمریكی بۆ لێكۆڵینەوە لە تۆڕەكان.
سەرەتای حەفتاكان
1- 1970 : Alohanet لەلایەن زانكۆی (هاوای) یەوە دامەزرا.
2- 1971 : چەند كۆمپانیایەك بەهۆی ئینتەرنێتەوە پەیوەندیان بەیەكەوە كرد ئەوانیش هەریەكە لە UCLA, SRI, UCSB, University of Utah و BBN, MIT و RAND و SDC و Harvard و Lincoln Lab و , Stanford, UIU(C و, CWRU و , CMU و NASA/Ames.
* هەر لەو ساڵەدا بەرنامەیەكی تایبەت بە پۆستی ئەلیكترۆنی لەلایەن كۆمپانیای BBN ەوە دروست كرا.
3 - 1972 : ڕی تۆملنسۆن بەرنامەیەكی تایبەتی بە پەیامی ئەلیكترۆنی هاوشیوەی بەرنامەكەی ساڵێك پێش خۆیی دروست كرد.
1973- 4یەكەم پەیوەندی ئینتەرنێتی نێو دەوڵەتی لە نێوان ARPAnet و كۆلیژی زانكۆی لەندەن University College of London. بەسترا.
5 - 1974 : Vint Cerf و Bob Kahn یەكەمین پرۆتۆكۆڵ بەناوی A Protocol for Packet Network Internetworking بڵاو دەكەنەوە و ناویشیان نا TCP هەر لەوساڵەشدا BBN هەڵسا بە بنیاتنانی Telnetكە ئەمەش بازرگانی بوو بۆ ARPAnet.
6 - 1975 : Steve Walker هەڵسا بە زیادكردنی لیستی پۆستە Mailing list بۆ ئاژانسی ARPANET.
1978- 7 جیاكردنەوەی TCP لەگەڵ IP .
ساڵی هەشتاكان و چەند گۆرانكاریەك
8 - 1981 : Minitel و Teletel لە فەرەنسا بڵاو كرانەوە بە هۆی France Telecom.
9- 1982 : هەردوو DCA و ARPA هەڵسان بە دروست كردنی Transmission Control Protocol و هەروەها Internet Protocolوە بەم شێوەیە TCP/IP بوونە زمانی فەرمی ئینتەرنێت.
*هەر لەو ساڵەدا EUnet بە پاڵپشتی Euug خزمەتگوزاری پەیامی ئەلیكترۆنی كۆمەڵە هەواڵی پێشكەش كرد.
*بۆ یەكەم جار دەستەواژەی ئینتەرنێت بەكارهێنرا.
10: ناوی Name Server پەرەی پێدرا لەلایەن زانكۆی وسكنسن.
11 - 1984 : پەرە بە DNS ( Domain Name Server)درا و ژمارەی هۆستەكان بوون بە 1000.
12 :1985 : SRI (Stanford Research Institute)ئەركی تۆماركردنی DNS NIC پێسپێردرا.
13: 1986 : پێنج ناوەند دروست كران بەناوەكانی JVNC @ Princeton, PSC @ Pittsburgh, SDSC @ UCSD, NCSA @ UIUC, Theory Center @ Cornell
14 - 1987 : هەر سێ كۆمپانیای Merit و IBM و MCI یەكیان گرت لە پێناو برەودان بە ANS كە كاریان بە هێزكردنی تۆری ئینتەرنێت بوو بە پێشكەش كردنی خزمەتگوزاریەكانیان لە دەوڵەتەكانی هاوپەیمانی ئەمریكا و لەهەمان كاتدا ژمارەی كۆمپیوتەرەكان گەیشتە 10 هەزار.
15- 1988 : ڤایرۆسێك بەناوی كرمی ئینتەرنێت Internet-Worm بڵاو بویەوە.
16- 1989 : ژمارەی كۆمپیوتەرەكان (هۆست)گەیشتە 100 هەزار.
*هەریەكە لە ئوسترالیا و ئەڵمانیا و ئیسرائیل و ئیتالیا و یابان و مەكسیك و هۆڵەندا پەیوەندیان كرد بە تۆڕی NSFNET.
لە ساڵانی نەوەدەكان
1990- 1 یەكەم كۆمپانیای بازرگانی تایبەت بەخزمەتگوزاریەكانی ئینتەرنێت بەناوی The World Comes On-line دامەزرا.
1991- 2وڵاتی تونس پەیوەندی كرد بە ئینتەرنێتەوە وەكو یەكەم وڵاـی عەرەبی .
*پەرەسەندن و سەرهەڵدانی هەریەكە لە WAIS و Gopher و WWW..
1992 كۆمەڵەی ئینتەرنێت Internet Society دامەزرا و ژمارەی ئەندامانیشی گەیشتە یەك ملیۆن كەس .
* كوێت پەیوەندی كرد بە ئینتەرنێتەوە.
* بانكی نێو دەوڵەتی بە ئینتەرنێتەوە بەسترایەوە.
1993 كۆشكی سپی و نەتەوە یەكگرتوەكان پەیوەست بوون بە ئینتەرنێتەوە.
*میسر و ئیمارات پەیوندیان كرد بە ئینتەرنێتەوە
*هەریەكە لە Mosaic و WWW و Gopher پەرەیان بەكارەكەیاندا بە شێوەیەكی فراونتر.
1994 : بازاڕگێری واتە كڕین و فرۆشتن لە ئینتەرنێت بە شێوەیەكی بەرچاو گەشەی كرد.
*لوبنان و مەغریب پەیوەنیان كرد بە ئینتەرنێتەوە.
*هەریەكە لە 1995 CompuServe و America On-line كاریان كرد بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزرای بە بەكارهێنەرانی ئینتەرنێت.
1995 : بەرنامەی JAVA لە بازارەكان فرۆشرا.
1996 : یەكەم پێشنگای تایبەت بە ئینتەرنێت كرایەوە.
*قەتەر و سوریا پەیوندیان كرد بە ئینتەرنێتەوە.
1999 : سعودیە پەیوەندی كرد بە ئینتەرنێتەوە.
لە 2000 ەوە گۆرانكاری گەورە دەستی پێكرد
2000 :دۆت كۆم (dot.com) گەرانەوەیەكی خێرا بۆدواوە دوای ئەو سەركەوتنە گەورەیەی بەدەستی هێنابوو.
2001 : گەورە ماڵپەری ویكپیدیا گۆرانكاری لە پەرەكانی خۆی كرد و لەهەمان كاتدا دومەینەكەی لە comگۆری بۆ org.
2002 : كارێكی گەورە لەلایەن ئەپڵەوە، ئەویش بە كردنەوەی iTnues كە تەنها لەماوەی 24 كاتژمێردا نزیكەی 200 هەزار گۆرانی و مۆسیقای تێدا بەرز كردەوەو هەر لەوماوەیەشدا 250 هەزار گۆرانی فرۆشت.
2004 : نوكتە خۆشەكەی كۆمپانیای گۆگڵ
لە 1/4/2004 گەورە كۆمپانیای گۆگڵ رایگەیاند كە ئیمەێڵی جیمەیڵ توانای هەڵگرتنی زیانباری و داتا و فایلی هەیە تا قەبارەی 1 گێگابات ئەمەش وەكو ڕكابەری ئیمەیڵی هەردوو كۆمپانیای هۆتمەیڵ و یاهوو كە توانی هەڵگرتنی 2 بۆ 4 مێگابایتیان هەبوو.
ئەوی جێگای سەرنج بوو زۆربەی هاوڵاتیان بروایان بە كۆمپانیای ناوبراو نەكردو دەیانووت ئەمە درۆی نیسانە لەلایەن كۆمپانیای گۆگڵەوە چونكە ئەو ڕۆژە 1 ی نیسان بوو , بەڵام لە كۆتایدا دەكەوت كەئەمە راستە.
2005 : بەروە پێشووچون و شوۆرشێكی نوێ لە جیهانی ڤیدیۆیی لە ئینتەرنێتدا لەلایەن یوتوبەوە كە لەو ساڵەدا دامەزرا
گۆگڵ لە ساڵی داهاتوو هەڵسا بە كرێنی ئەم ماڵپەرە بە بڕی 1.6 ملیار دۆلار.
2006 : دامەزراندنی گەوەرەترین ماڵپەری تۆری كۆمەڵایەتی بەناوی فەیسبووك بۆ قوتایبانی زانكۆ لەلایەن گەنجێكی بەهرەمەندەوە بەناوی مارك زوكەربێرگ،
2010: ئێستاش وا ساڵی 2010 و جیهانی تەكنەلۆژی هەنگاوی گەورەی ناوەو پێشكەوتنێكی مەزنی بە خۆیەوە بینیوە و وە بەبروای هەندێك لە پسپۆران تەكنەلۆژیا لەمەزیاتر پێشكەوتوتر نابێت بەڵكو دەبێـت پەرە بەوانەی رابردوو بدەرێت بۆئەوەی زیاتر خزمەت بە مرۆڤایەتی بكات بەامبەر ئەوەش گەورە كۆمپانای تر هەیە و پێش هەمویانەوە ئەپڵ رایدەگەیەنێت كە ئەوان هەردەم لە پێشكەوتندا دەبن و و لە داداهێنانەكانیادا بەردەوام دەبن و لەدوای ئەوەش هەر یەكە لە گۆگڵ و یاهوو هۆتمەیڵ و دێل و ئێل جی و سامسۆنگ و سۆنی و و دەیان و بگرە سەدان كۆمپانیای تر بەلێن بە هاوڵاتیان دەدەنەوە كە ئەوانیش بەردەوام دەبن لە بەرەوە پێش بردنی تەكنەلۆژیا.
سەرچاوە: وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان
No comments:
Post a Comment