شێرپه‌نجه
شێرپه‌نجه وشه‌یه‌که له په‌نجه‌ى شێره‌وه هاتوه، گرێیه‌که به شێوه‌ى په‌نجه‌ى شێر دروست ده‌بێت، هه‌موو خانه‌یه‌ک له جه‌سته‌ى مرۆڤ له‌ژێر کۆنترۆڵی جیناتێکدایه له دابه‌شبونى خانه‌کاندا بۆنمونه ئه‌وکه‌سه‌ى پێستى ده‌بڕێ ئه‌وخانانه دابه‌ش ده‌بن و ئه‌وشوێنه دروست ده‌که‌نه‌وه له‌وێدا جینێک کۆنترۆڵی به‌سه‌ردا ده‌کات، هه‌رکاتێک ئه‌م خانانه له‌ژێر کۆنترۆڵی ئه‌م جینانه ده‌رچون به‌هه‌ر هۆکارێکى بۆماوه‌یی یان ژینگه‌یی خانه‌کان به‌ئاره‌زوى خۆیان دابه‌ش ده‌بن و به‌شێوه‌ى گرێ ده‌رده‌که‌ون.
شێرپه‌نجه دوو جۆره
١ - ره‌ق: وه‌ک شێرپه‌نجه‌ى مه‌مک، شێرپه‌نجه‌ى گه‌ده (معده)، شێرپه‌نجه‌ى ئێسقان.
٢ - شل: وه‌ک خوێن شله‌یه‌کى له‌شه توشی شێرپه‌نجه ده‌بێت.
هۆکاره‌کانى شێرپه‌نجه زۆرن ده‌یکه‌ن به‌دوو هۆوه فاکته‌رێکیان فاکته‌رى کرۆمۆسۆمه‌کانى له‌ش و دابه‌شبوونى خانه‌کان رێکده‌خات ئه‌مه پێی ده‌وترێت فاکته‌رى ژینگه‌یی، وه‌ک هه‌ڵمژینى هه‌واو پیسبونى ژینگه و ئاوى خواردنه‌وه، هه‌روه‌ها ماده تیشکاوه‌رییه‌کان وه‌ک خواردنى (معلبات) که هه‌ندێ مه‌وادى حافزه‌ى تێدا به‌کارده‌هێنرێت ئه‌مه ده‌ورى هه‌یه له‌دروستبونى شێرپه‌نجه، خواردنى چه‌ور و جگه‌ره کێشان هۆکارى دروستبونى ئه‌و نه‌خۆشیه‌ن، زۆرجار مرۆڤ خواردنى پیس یان چه‌ورى ده‌خوات‌و ناجوڵێت له‌گه‌ڵیدا ده‌بێته هۆى دروستبونى شێرپه‌نجه، هه‌ڵمژینى به‌نزین به به‌رده‌وامى هۆکارى دروستبونى شێرپه‌نجه‌ى خوێنه، هه‌ندێ جۆرى ڤایرۆسی وه‌ک ڤایرۆسی جگه‌ر ده‌بێته هۆى دروستبونى شێرپه‌نجه‌ى جگه‌ر، فاکته‌ره‌کان زۆرن، به‌ڵام به‌گشتى ئه‌ودوو هۆکاره‌ن، هیچ فاکته‌رێکیشیان بێ ئه‌وه‌ى تر ناتوانێ ببێته هۆى دروستبونى شێرپه‌نجه له‌هه‌ندێ حاڵه‌تى زۆر که‌مدا نه‌بێت که هۆکاره بۆماوه‌ییه‌کانه ده‌بێته هۆى دروستبونى شێرپه‌نجه بۆ نمونه له شێرپه‌نجه‌ى چاودا به‌ته‌نها فاکته‌ره بۆماوه‌ییه‌که‌ى به‌سه ئه‌گه‌ر به‌س هه‌ڵگرى جینه‌که بێت ره‌نگه ببێته هۆى دروستبونى بێ ئه‌وه‌ى فاکته‌رى ژینگه‌یی هه‌بێت.
شێرپه‌نجه‌ى خوێن
شێرپه‌نجه‌ى خوێن مۆخى ئێسکه، مۆخى ئێسک بریتیه له کارگه‌ى دروستبونى خوێن له خڕۆکه سپیه‌کان و خڕۆکه سوره‌کان و خه‌پله‌کانى خوێن که ده‌بێته هۆى مه‌یاندنى خوێن، له‌ناو مۆخى ئێسکدا پێیانده‌وترێ خانه‌ى دایک چۆن هه‌موو که‌سێک له‌دایک ده‌بێت ئه‌وانیش خانه‌ى دایکیان هه‌یه له‌مۆخى ئێسکدا هه‌رکاتێک ئه‌وخانه‌ى دایکه که له‌مۆخى ئێسکدا خانه‌کان دروست ده‌بن به‌رێکوپێکى پاشان دێته بۆریه‌کانى خوێنه‌وه بۆئه‌وه‌ى کارى خۆى بکات، به‌ڵام هه‌رکاتێک خانه‌کانى دایک به‌شێوه‌یه‌کى ناڕێک خانه‌یان دروستکرد و هاته ناوخوێنه‌وه پێی ده‌وترێ شێرپه‌نجه‌ى خوێن، ئه‌م خانانه ئه‌گه‌ر خڕۆکه‌ى سپی بێت شێرپه‌نجه‌ى خڕۆکه سپیه‌کانه و ئه‌گه‌ریش سوربێت شێرپه‌نجه‌ى خڕۆکه سوره‌کانه، ئه‌گه‌ر هى خه‌پله‌کانى خوێن بێت شێرپه‌نجه‌ى خه‌پله‌کانه.
جۆره‌کانى
١ - کورت خایه‌ن: له ماوه‌یه‌کى کورت‌دا ده‌رده‌که‌وێت و ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌کرێت له ماوه‌یه‌کى کورت‌دا ده‌بێته هۆى له‌ناوچون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چاره‌سه‌ریان به‌پێی جۆرى نه‌خۆشیه‌که و ته‌مه‌نى نه‌خۆشه‌که جیاوازه، ئه‌گه‌ر که‌سێک ته‌مه‌نى له (3ـ9) ساڵ بێت شێرپه‌نجه‌ى هه‌بێت و رێژه‌که‌ى (50%) بێت ئه‌وا (97%) چاره‌سه‌رى ده‌رمان ده‌بێت.
٢ - درێژ خایه‌ن: ئه‌وانه‌ى نه‌خۆشیه‌که‌یان هه‌یه و له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نیدایه، چاره‌سه‌ریان ئاسانتره. (ئه‌مه وه‌ک نه‌خۆشی زه‌خت ده‌بێت و هیچ مه‌ترسیه‌کى له‌سه‌ر ژیانى نه‌خۆشه‌که نیه رۆژانه حه‌پێک یان دوان ده‌خوات و هیچ کێشه‌یه‌کى نابێت).
نیشانه‌کانى
تای ده‌بێت و عه‌ره‌ق زۆر ده‌کاته‌وه، ئازارى ئێسکى ده‌بێت و له‌وانه‌یه پێستى شین بێته‌وه یان له‌خۆیه‌وه خوێنى لوتى به‌ربێت یان له‌دامێنه‌وه نه‌زیفى هه‌بێت، زوو زوو توشی ئیلتیهابات بێت یان له‌وزه‌تێنه‌کانى هه‌ڵسابێت، که‌مخوێنى‌و چه‌ندین نیشانه‌ى تر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناتوانین بڵێین هه‌رکه‌سێک ئه‌ونیشانانه‌ى تێدابوو شێرپه‌نجه‌ى خوێنى هه‌یه، تاشیکارى مۆخى ئێسکى بۆ ده‌که‌یت به‌وه‌رگرتنى به‌شێکى له‌پارچه‌ى مۆخى ئێسک.
چاره‌سه‌رکردن
کورت خایه‌نه‌کان چاره‌سه‌ره‌که‌ى (2_3) ساڵ ده‌خایه‌نێت و هه‌ندێک جاریش سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى کرۆمۆسۆمه‌کانیان گۆڕانیان به‌سه‌ردادێت، پارچه‌یه‌ک کرۆمۆسۆم له‌گه‌ڵ پارچه‌یه‌کى تر یه‌کده‌گرێت و دروستى ده‌کاته‌وه، که‌سه‌رى هه‌ڵدایه‌وه ده‌بێت زه‌رعى مۆخى ئێسکى بۆ بکه‌یت ئه‌وه‌ش له‌ناوخۆى عێراقدا نیه له‌ده‌ره‌وه ده‌کرێت.
درێژ خایه‌نه‌کان چاره‌سه‌ره‌که‌ى به عیلاجى تایبه‌ت ده‌بێت، جۆرێکیشیان له‌گه‌ڵ ته‌مه‌ندایه و عیلاجه‌که‌شی به هه‌مان شێوه‌یه و مه‌ترسی نیه بۆ نه‌خۆش.
No comments:
Post a Comment