Monday, April 28, 2014

کارلێکی کیمیایی:

کارلێکی کیمیایی:
کارلێکی کیمیایی (بەئینگلیزیی: Chemical reaction) کردەیەکە تێیدا ماددەیەک یان زۆرتر دەگۆڕدرێت بۆ ماددەیەک یان چەند ماددەیەکی تر، بە ماددە بەشداربووەکان دەوترێت ماددە کارلێکردووەکان و بە ئەوانەی پەیدا دەبن دەڵێن ماددە بەرھەمھاتووەکان و بەپێی یاسای پاراستنی بارستە، کۆی بارستەی ماددە کارلێکردووەکان یەکسانە بە کۆی بارستەی ماددە بەرھەمھاتووەکان لەکارلێکردنێکی کیمیاییدا.
جۆرەکانی کارلێکی کیمیایی

ھەزاران کارلێکی کیمیایی ناسراو، لە سیستمە ژیانییەکان و کردە پیشەسازییەکان و تاقیگە کیمییاییەکاندا ڕوودەدەن و بەزۆریی پێویستە ئەو بەرھەمانە پێشبینیی بکرێن کە لەو کارلێکانەدا پەیدا دەبن، بیرکەوتنەوەی ھاوکێشەکانی بەو ژمارە زۆرە کارلێکە، کارلێکی سەخت و شەکەتکەرە، بۆیە باشتر و ھەڵکەوتوو تر وایە، ئەو کارلێکانە بەپێی چۆنییەتی ڕوودانیان بپۆڵێنرێن، ئەوجا زانیارییە گشتییەکان دەربارەی جۆرەکانی ئەو کارلێکانە لەپێشبینیی بەرھەمەکانیدا بەکاربھێنرێت. کارلێکە کیمیاییەکان دەکرێن بە پێنج جۆری بنچینەییەوە کە ئەمانەن:

کارلێکەکانی یەکگرتن
لەکارلێکی یەکگرتندا (بەئینگلیزی: Synthesis reaction) یاخود کارلێکی پێکھاتن (بەئینگلیزی: Composite reaction)، دوو ماددە یان زۆرتر یەک دەگرن بۆ پێکھێنانی ئاوێتەیەکی نوێ، ئەم جۆرە کارلێکانە بەم ھاوکێشە گشتییەی خوارەوە دەردەبڕدرێت:
X + A → AX
X و A دەشێت توخم یان ئاوێتە بن و AX ئاوێتەیە. ئەم نموونانەی خوارەوە چەند جۆرێک لە کارلێکی یەکگرتن ڕوون دەکەنەوە.

کارلێکەکانی توخم لەگەڵ ئۆکسجین و گۆگرد
نموونەی کارلێکە سادەکانی یەکگرتنی ھەر توخمێک لەگەڵ ئۆکسجیم بۆ پێکھێنانی ئۆکسیدی ئەو توخمە، نزیکەی ھەموو کانزاکان، لەگەڵ ئۆکسجین یەک دەگرن و ئۆکسید پەیدا دەکەن، کە شریتێکی باریکی مەگنیسیۆم دەسووتێنرێت، بەگڕێکی سپیی بریسکەدار دەسووتێ و کە بە تەواویی شریتەکە دەسووتێ، خۆڵەمێشێکی ورد و سپی لێ دەمێنێتەوە کە ئۆکسیدی مەگنیسیۆمو ئەم کارلێکە کیمییاییە بەم ھاوکێشەیە دەردەبڕدرێت:
٢Mg(s) + O٢(g) → ٢MgO
توخمەکانی تری کۆمەڵەی ٢ ی خشتەی خولی، بەھەمان ڕێگە کارلێک دەکەن و ئۆکسیدەکانییان پێک دێنن، کە شێوگی گشتییان MO ـیە، ھێمای M کانزاکە پیشان دەدات. کانزاکانی کۆمەڵەی ١، ئۆکسید پێک دێنن، کە شێوگی گشتییان M٢O ـیە، وەک Li٢O، Na٢O، K٢O ھەروەھا توخمەکانی کۆمەڵەی ١ و ٢ لەگەڵ گۆگرد بەھەمان شێوە کارلێک دەکەن و گۆگردید پێک دێنن وەک M٢s، ئەمانەی خوارەوە نموونەی ئەو جۆرە کارلێکانەی یەکگرتنن:
16Na(s) + S8(s) → 8Na٢S

No comments:

Post a Comment