تیشكی لیزه‌ر
به‌رهه‌مه ته‌كنۆلۆژییه‌كان زۆربه‌یان تیشكی لیزه‌ر به‌كاردێنن،وه‌ك ئامێری ڤیدیۆ (C.D) و ئامێره‌كانی پزیشكی ددان و ئامێری بڕین و له‌حیم زۆر بواری تر .
ئه‌م هه‌موو ئامێره لیزه‌ر به‌كاردێنن ئه‌مه‌ش تایبه‌تمه‌ندی ده‌داته لیزه‌ر كه له سه‌رچاوه‌كانی تری رووناكی جیای ده‌كاته‌وه،له به‌شی داهاتوودا به‌شێوه‌یه‌كی ساناكراو باسی لیزه‌ر ده‌كه‌ین.
وشه‌ى لیزه‌ر (LASER) بریتییه له پیتی یه‌كه‌می وشه‌كانی ئه‌م ڕسته‌یه:
(Light Amplification by Stimulated Emission of Radiation ) كه مانای به‌هێزكردنی(گه‌وره‌كردنی ) رووناكی (Light Amplification) به‌هۆى كاراكردنی ده‌ردانی (Stimulated Emission) تیشكی كارۆموگناتیسی (Radiation) كه یه‌كه‌م ئامێرى لیزه‌ر له ساڵی (1960 )ز له لایه‌ن زانا میمان (T.H.Maiman) دروستكرا به به‌كارهێنانی یاقوت وه به لیزه‌ری یاقوت ناونرا (Ruby Laser) .
پێكهاته‌كانی ئامێری لیزه‌ر :
1- سه‌رچاوه‌یه‌كی رووناكی : ئه‌م به‌شه وزه ده‌به‌خشێته مادده‌ی چالاكی ناو ئامێری لیزه‌ر سه‌رچاوه‌ی وزه به‌نده له‌سه‌ر جۆری لیزه‌ر،ئه‌م سه‌رچاوه‌یه له‌وانه‌یه كاره‌بایی بێت وه‌ك له ئامێری لیزه‌ری ئا‌رگۆن و ئامێری دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن یان رووناكی فلاش له ئامێری (سباغی) .
2- به‌شه‌كانی ناوه‌وه‌ی ئامێری لیزه‌ر: ئه‌م به‌شه پێكهاتووه له بۆرییه‌ك و ژماره‌یه‌ك ئاوێنه له كۆتایی بۆڕییه‌كه كه یارمه‌تی شكانه‌وه‌ی تیشك ده‌دات به‌مه‌ش هێزی تیشكه‌كه زیاد ده‌كات ،فۆتۆنه‌كانی تێپه‌ڕیو به‌ناو بۆڕییه‌كه ده‌شكێنه‌وه بۆ دواوه له‌ناو لیزه‌ر ،هه‌رجارێ كه تیشكه‌كه ده‌شكێته‌وه بۆ دواوه و پێشه‌وه له ڕێگای ئاوێنه‌ى تایبه‌ت له كۆتایییه‌كانی بۆڕییه‌كه ژماره‌ی گه‌ردیله‌كان زیاد ده‌كات و ژماره‌ی فۆتۆنه‌كان زیاد ده‌كات به‌مه‌ش هێزی تیشكی لیزه‌ر زیاد ده‌بێ له كۆتایی ئاوێنه‌كان كونێك هه‌یه كه ڕێگا ده‌دات به بڕێكی كه‌م له تیشكی لیزه‌ر پێى تێپه‌ڕێ بۆ ده‌ره‌وه له ڕێگای قۆڵێكی تایبه‌ت كه له كۆتایییه‌كه‌ی تیشكی لیزه‌ر ده‌رده‌چێ بۆ ئه‌وه‌ى به‌ر ئه‌و شوێنانه بكه‌وێت به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن.
3- ڕێنیشانده‌رى تیشكی لیزه‌ر : تیشكی لیزه‌ر نابیندرێ له‌به‌ر ئه‌وه تیشكێكى كزى هیلیۆم و نیۆن به‌كاردێ ،بۆئه‌وه‌ى شوێنی تیشكی لیزه‌ر بزانین له‌كاتى چاره‌سه‌ركردنى نه‌خۆشى چونكه شوێنى به‌ركه‌وتنى تیشكێكى كزى هیلیۆم و نیۆن هه‌مان شوێنى به‌ركه‌وتنى تیشكێكى لیزه‌ره .
چۆنیه‌تى كاركردنى ئامێرىلیزه‌ر :
ئامێرى لیزه‌ر هه‌ڵده‌ستێ به‌گه‌وره‌كردنى رووناكى وه‌ك زێیى میسیسپى ئاوى زیاده‌بێ به‌ئاوى لقه‌كانى چونكه رووناكى پێكهاتووه له‌كۆمه‌ڵه ڕه‌نگێكى بینراو و نیمچه بینراو ، ئامێرى لیزه‌ر هه‌ڵده‌ستێ به‌یه‌كخستنیان له یه‌ك له‌ره‌له‌رى زۆر به‌هێز كه‌جیاوازه له‌و تێكه‌ڵه له‌ره‌له‌ره‌ى رووناكى ئاسایى،ئه‌م كاره میكانیكییه له‌رێگاى به‌لوورى نیمچه ڕوون ده‌بێ كه‌گه‌ردیله‌ى تیشكدارى وه‌ك كرۆمى تێدایه،كاتێ ئه‌م به‌لوورانه به‌رسه‌رچاوه‌یه‌كى به‌هێزى رووناكى ده‌كه‌ون ئه‌و ئه‌لیكترۆنانه‌ى كه‌له‌ده‌ورى ناووك ده‌سووڕێنه‌وه هێزێكى زۆر وه‌رده‌گرن و ده‌چنه خوولى به‌رزتر به‌مه‌ش ده‌كه‌وێته بارێكى ناجێگیر كه واىلێده‌كات بگه‌ڕێته‌وه بارى جێگیرى خۆى به‌گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌لیكترۆنه‌كان بۆ خوولی كۆنی خۆیان له‌م گه‌ڕانه‌وه‌یه‌دا بڕێك وزه ده‌رده‌چێ له‌شێوه‌ى تیشك .
به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی گشت توخمه تیشكداره‌كان به هه‌مان شێوه‌ى سه‌ره‌وه كارده‌كه‌ن،به‌ڵام له ئامێرى لیزه‌ر ئه‌م كرداره كۆنتڕۆل كراوه به‌شێوه‌یه‌ك كه گشت ئه‌لیكترۆنه‌كان تیشكێك دروست ده‌كه‌ن به‌هه‌مان وزه و هه‌مان له‌ره‌له‌ر.ئه‌م هه‌موو تیشكانه كۆده‌كرێنه‌وه له تیشكێكی یه‌كگرتووی زۆر به‌هێز كه‌له‌توانایدا هه‌یه هه‌ر كانزایه‌ك بتوێنێته‌وه .له‌به‌ر یه‌كگرتوویی ئه‌م تیشكه لیزه‌ر ده‌توانێ بگاته دووریه‌كی زۆر به‌هێلێكی ڕاست بێ په‌رش و بڵاوبوونه‌وه.
سیفه‌ته‌كانی تیشكی لیزه‌ر :
سێ سیفه‌تی سه‌ره‌كی هه‌یه كه تیشكی لیزه‌ر جیا ده‌كاته‌وه له سه‌رچاوه‌كانی تری تیشك :
1- (Collimated) واته تیشك به هێڵێكی ڕاست ده‌ڕوا بێ لاربوون، هه‌رچه‌ند دووریه‌كی زۆر ببڕی له‌م رێگایه وزه‌یه‌كی زۆر كه‌م ون ده‌كات. تیشكی لیزه‌ر به هه‌زار جار بریسكه‌دارتره له رووناكی ڕۆژ و تیشكه‌كه‌ى .
2- تاك ڕه‌نگه (mono-chromatic) واته یه‌ك له‌ره‌له‌ری هه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه تیشكی لیزه‌ر تیشكێكی بێگه‌رده، به‌پێچه‌وانه‌ى تیشكی سپی كه فۆتۆنی به‌ڕه‌نگی جیاواز و دریِژی شه‌پۆلی جیاواز به هه‌موولایه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه .
3- (Cohorent) واته هه‌موو شه‌پۆلی رووناكی به هاورێكى ده‌گوازرێته‌وه له هه‌موو كاتێك و بۆشاییه‌ك.مه‌وداى رووناكی ئاسایی گلۆپ تێكه‌ڵه له دریِژى شه‌پۆلی جیاواز كه‌به هه‌موو لایه‌ك بڵاوده‌بێته‌وه وه پێی ده‌ڵێن (Cohorent) .
جۆره‌كانی لیزه‌ر :
لیزه‌ر زۆر جۆری هه‌یه كه به‌پێی به‌كارهێنانه‌كانی ده‌گۆرێ ئه‌ویش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ جۆری ئه‌و مادده‌یه‌ی به‌كارهاتووه له به‌رهه‌مهێنانی لیزه‌ر كه هه‌ندێكیان له دۆخى ڕه‌قن و هه‌ندێكیان له دۆخى شلن و هه‌ندێكیان له دۆخى گازن .جۆری مادده‌ی جیاواز به‌كار دێ بۆ جیاكردنه‌وه‌ی جۆری لیزه‌ر و ناونانی، بۆ نموونه لیزه‌ری هیلیۆم-نیۆن (He-Ne) واته مادده‌ی به‌كارهاتوو بریتییه له‌تێكه‌ڵی هیلیۆم و نیۆن و لیزه‌ری یاقوت واته ئه‌و مادده‌یه‌ى كه لیزه‌ری لێ به‌رهه‌م هاتووه بریتییه له یاقوت،نموونه‌ى جۆره‌كانی جیاوازی لیزه‌ر ئه‌مانه‌ن :
1- لیزه‌ری گازی (Gas Laser): كه‌پشت به‌توخمێكی گازی وه‌ك هیلیۆم و نیۆن و گازی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن ده‌به‌ستێ كه درێژی شه‌پۆلیان له مه‌ودای تیشكی ژێر سوور دایه و به‌كاردێ له بڕینی ته‌نه ڕه‌قه‌كان چونكه وزه‌یه‌كی زۆری هه‌یه.
2- لیزه‌ری دۆخی ڕه‌ق (solid state laser) : به‌و جۆره لیزه‌ره ده‌گوترێ كه له‌مادده‌یه‌كی ڕه‌ق یان زیاتر دێته‌كایه‌وه وه‌ك یاقوت (ruby) یان تێكه‌ڵی ئه‌له‌منیۆم و یتریم و نیودینیم (neodymium, yttrium, aluminum) كه به‌ناوی كورتكراوه‌ی (TAG) ناوده‌برێ درێژی شه‌پۆلی له مه‌ودای تیشكی ژێر سووره.
3- لیزه‌ری ئێكزیمه‌ر (Excimer Laser) به‌و جۆره لیزه‌ره ده‌گوترێ كه گازه ته‌مبه‌ڵه‌كانى وه‌ك كلۆر و فلۆر وكریبتۆن و ئا‌رگۆن به‌كار دێنی بۆ به‌رهه‌مهێنانی لیزه‌ر ئه‌م جۆره گازانه تیشكی لیزه‌ر به درێژی شه‌پۆل له مه‌ودای تیشكی سه‌روی وه‌نه‌وشه‌یی به‌رهه‌م دێنی .
4- لیزه‌رى ڕه‌نگاو ڕه‌نگ (dye laser) كه پێكهاتووه له مادده‌ى ئۆرگانی وه‌ك رۆدامینى (rhodamine 6G) تواوه له ئاوێته‌ى ئه‌لكهولی كه ده‌توانرێت درێژی شه‌پۆلی لیزه‌ره‌كه دیار بكرێت.
5- لیزه‌ری نیمچه گه‌یه‌نه‌ره‌كان (semi-conductor) : هه‌ندێ جار به لیزه‌ری دایۆد ناوده‌برێ كه‌پشت به‌مادده نیمچه گه‌یه‌نه‌ره‌كان ده‌به‌ستێ بۆ به‌رهه‌مهێنانی لیزه‌ر كه قه‌باره‌یه‌كی بچووكی هه‌یه و به وزه‌یه‌كی كه‌م كارده‌كات له ئامێری وه‌ك (C.D) و پرێنته‌ری لیزه‌ر.
جۆری مادده‌ی به‌كارهاتوو بۆ به‌رهه‌مهێنانی لیزه‌ربه‌پێی درێژی شه‌پۆلی پێویست ده‌ستنیشان ده‌كرێ،بۆ نموونه درێژی شه‌پۆلی لیزه‌ری یاقوت (694 nm)ه،هه‌روه‌ها لیزه‌ری گازی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن له بڕینی كانزا ڕه‌قه‌كان به‌كار دێ چونكه درێژی شه‌پۆلی له مه‌ودای تیشكی ژێر سوور دایه كه تیشكێكی گه‌رمییه ئه‌گه‌ر به‌چڕى له كانزا بدرێ ده‌یتوێنێته‌وه.
ئه‌م خشته‌یه‌ی خواره‌وه جۆری لیزه‌ر و درێژی شه‌پۆلی لیزه‌ر دیار ده‌كات
جۆری لیزه‌ر درێژی شه‌پۆلی لیزه‌ر (nm)
Argon Fluoride (uv) 193
Krypton Fluoride (uv) 248
Xenon Chloride (uv) 308
Nitrogen (uv) 337
Argon (blue) 488
Helium Neon (green) 514
Helium Neon (red) 633
Rhoda mine 6G dye (tunable) 570-650
Ruby (CrAlO3) (RED) 694
Nd:Yag (NIR) 1064
Carbon Dioxide (FIR) 1060
پۆلینكردنى لیزه‌ر :
لیزه‌ر بۆ چوار جۆر پۆلین ده‌كرێ به‌پێى ترسناكى له‌سه‌ر خانه‌ی زیندوو،كاتێك كار له‌گه‌ڵ لیزه‌ر ده‌كه‌ین پێویسته پۆلینی لیزه‌ر ده‌ستنیشان بكرێ كه ئه‌مانه‌ن :
پۆلینی یه‌كه‌م ( Class I ) : وزه‌ى تیشكی لیزه‌ر له‌م جۆره‌دا زۆر كه‌مه و مه‌ترسیدار نییه .
پۆلینی یه‌كه‌م (Class IA) : ئه‌م پۆلینه لیزه‌ره زیان ده‌گه‌ێنیته چاو كاتێ سه‌یرى تیشكه‌كه ده‌كه‌ین، به‌كاردێت له سوپه‌رماركێته‌كان ،وزه‌ى ئه‌م لیزه‌ره ده‌گاته (4 mW) .
پۆلینی دووه‌م (Class II) : رووناكى ئه‌م جۆره لیزه‌ره ده‌بینرێ، وزه‌ى له ( 1 mW) تێپه‌ڕناكات
پۆلینی سێیه‌م (Class IIIA) : وزه‌ى تیشكی لیزه‌ر له‌م جۆره‌دا ناوه‌نجیه و ده‌گاته (1-5Mw) مه‌ترسیداره ئه‌گه‌ر تیشكه‌كه ڕاسته‌وخۆ به‌ر چاو بكه‌وێت .
پۆلینی سێیه‌م (Class IIIB) : وزه‌ى تیشكی لیزه‌ر له‌م جۆره‌دا له مام ناوه‌نجی زیاتره
پۆلینی چواره‌م (Class IV) : وزه‌ى تیشكی لیزه‌ر له‌م جۆره‌دا زۆر به هێزه و ده‌گاته (500Mw) بۆ تیشكی به‌رده‌وام، بۆ تیشكى پچڕ پچڕ ده‌گاته (10 j/cm2) مه‌ترسیداره له‌سه‌ر چاو و پێست له‌به‌رئه‌وه پێویسته له كاتی به‌كارهێنانى ئه‌م جۆره لیزه‌ره رێنمایییه‌كانی خۆپاراستن به‌كار بهێنرێ.
به‌كارهێنانه‌كانى لیزه‌ر :
به‌كارهێنانه‌كانى لیزه‌ر له‌پیشه‌سازیدا :
له ساڵی (1960 )ز كه‌بۆ یه‌كه‌م جار تیشكى لیزه‌ر دۆزرایه‌وه‌و له‌پیشه‌سازیدا به‌كارهات به‌تایبه‌تى له پێوان (measurements) و ڕێكخستنى(Alignment) ئامێره‌كانى بینین و خه‌تى كاره‌با و له‌ئامێره‌كانى پێوان هه‌روه‌ها له بوارى بڕین و له‌حیم و تاواندنه‌وه‌و به‌هه‌ڵمكردن به‌كاردێ،هه‌روه‌ها له دروستكردنى سوڕى ئه‌لیكترۆنى و پیشه‌سازى شووشه و زۆر بوارى تر به‌كاردێ .
به‌كارهێنانه‌كانى لیزه‌ر له بوارى پزیشكیدا :
لیزه‌ر له بوارى پزیشكیدا به‌فراوانى به‌كاردێت له‌چاره‌سه‌ركردن و نه‌شته‌رگه‌رى و ددان سازى وچاره‌سه‌رى چاو وه دابه‌ش ده‌كرێ به‌گوێره‌ى جۆرى لیزه‌ر وه‌ك لیزه‌رى دووه‌م ئۆكسیدى كاربۆن و لیزه‌رى نایترۆجین و لیزه‌رى ئه‌كزیمه‌ڕ هه‌ندێ جاریش به‌گوێره‌ى به‌كارهێنانه‌كانى دابه‌ش ده‌كرێ وه‌ك چاره‌سه‌ركردن و نه‌شته‌رگه‌رى و به‌یه‌ك به‌ستنى موولووله‌ى خوێن و ده‌ستنیشان كردنى نه‌خۆشى .
به‌كارهێنانه‌كانى لیزه‌ر له بوارى سه‌ربازیدا :
زۆربه‌ی توێژینه‌وه‌كانی لیزه‌ر بۆ به‌كارهێنانی له بواری سه‌ربازی بوو له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م توێژینه‌وانه زۆر به‌نهێنی مانه‌وه و پاش چه‌ند ساڵێك ئاشكرا كران،له‌م به‌كارهێنانانه‌ش كۆنتڕۆڵی ته‌قه‌مه‌نی و ته‌قاندن له دوره‌وه‌و ده‌ستنیشانكردنی ڕێڕه‌و ی مووشه‌ك (رۆكێت) و به‌دواكه‌وتنی ئامانجی سه‌ربازی و توانای گۆڕینی ڕێڕوه‌ی مووشه‌ك( رۆكێت) و له چه‌كی شه‌ڕی ئه‌ستێره‌كان وه پوچه‌ڵكردنه‌وه‌و وكوێركردنی ئامێره‌كانی ئه‌لیكترۆنی دوژمن .
به‌كارهێنانه‌كانى لیزه‌ر له بواره‌كانی ئاسایی‌دا:
له‌ژیانی ڕۆژانه‌دا لیزه‌ر به‌كاردێت له ئامێره‌كانی (C.D) و پرێنته‌ری لیزه‌ر و تیشكی ڕه‌نگاوڕه‌نكی لیزه‌ری تایبه‌ت به ئاهه‌نگه‌كان و زۆر بواری تر .
به‌كارهێنانی لیزه‌ر له بواری تایبه‌ت :
لیزه‌ر به‌كاردێت له توێژینه‌وه‌كانی زانستی و بواری ئاسمان وهه‌ندێ بواری تر .
No comments:
Post a Comment