Monday, April 28, 2014

راپورت دەربارەى پیس بونى ژینگەو هۆکارو چارەسەرەکەى

راپورت دەربارەى پیس بونى ژینگەو هۆکارو چارەسەرەکەى

زانستى ژینگە (ئیکۆلۆژى) یەکێکە لەو زانستە بەربڵاوو گرنگانەى کە لە پێناو مرۆڤ و تەندروستى مرۆڤدایە. وشەى ئیکۆلۆژى (Ecology) لە وشەى یۆنانى (Oikos) ەوە هاتوە کە بەماناى “خێزان” هاتوە ، واتە وشەى ئیکۆلۆژى دەلالەت لەو زانستە دەکات کە دەکۆلێتەوە لە مرۆڤ و ژینگەکەى کە وەک خێزانێک پێکەوە دەژین . ئیکۆلۆژى لە دوو رێگەوە ئەم کارە دەکات ، یەکەم لە رێگەى پاراستنى ژینگەى ئاوو هەواو ژینگەى چواردەورى مرۆڤەوە ، دوەم لە رێگەى پاراستنى ئەو گیاندار و دارودرەخت و دارستانانەى کە لە دەورى مرۆڤن و هۆکارى مانەوەى ئەون. ئەم زانستە بە مرۆڤ دەلێت کە دەبێت رێژەى گازەکانى ناو ئەو هەوایە چەند بێت کە شیاوە بۆ هەڵمژین ، هەروەها دەبێت ئەو ئاوەى کە دەخورێتەوە چۆن بێت . ئیکۆلۆژى پێمان دەڵێت کە دەبێ کەى ژینگەیەکى لەبار یان نالەبارمان هەیەبۆ ژیان و دەبێت لە کوێدا بژین و لە کوێدا نەژین. واتە ئاگادارمان دەکاتەوە لە پیس بونى ژینگە Environmental Pollution و پیس بونى هەوا Air Pollution و هەمو جۆرە ئالودەبونەکانى دیکەى ژینگەى ژیان . هاوشێوەى زانستى ئیکۆلۆژى لە هیندستانى کۆندا و یۆگیەکان زانستى (ستاپاتیا ڤیدا) و زانستى (ئایور ڤیدا) یان هەبوە کە بەهۆیەوە باشترین ژینگەو ئاوو هەواو شوێنى نیشتەجێبون و لەبارترین ئاوى خواردنەوەیان بۆ خۆیان دەست نیشان کردوە . مێژوى ئایور ڤیدا و ستاپاتیا ڤیدا دەگەرێتەوە بۆ کۆنتر لە 5000 ساڵ لەمەبوبەر . واتە لەو مێژوە دورودرێژەوە مرۆڤەکان ویستویانە شوێن ژیانى خۆیان پاک رابگرن چونکە بەردەوام مرۆڤ لە کۆنتاکدایە لەگەڵ ژینگەکەى و ئەو بەشێکەو لەو ژینگەیەى کە تیایدا دەژى و شینگەکەش بەشێکە لەو . تەنانەت بەشێوەیەک کە لەش و فسیۆلۆژیاى لەشى مرۆڤ دەگۆرێت بەپێى گۆرانى ژینگەکەى ، بۆ نمونە دانیشتوانى شوێنە گەرمەسێرەکان و ئەو شوێنانەى کە شێیان کەمە لوتیان گەورەو پێستیان ئەستورە وەکو ئەفریقیەکان، بە پێچەوانەشەوە ئەوانەى لە شوێنى سارد و شێداردا دەژین لوتیان باریک و تەسکە و پێستیان تەنک و سپیە وەک دانیشتوانى ئەوروپا.
مرۆڤ خواردنى سروشتەکەى دەخوات و لەشى مادى خۆى بەو خواردنە گەشە پێدەدات و دروست دەکات ، نەک هەر لەشى مادى بەڵکو وەک ئوپانیشادەکان دەڵێن تەنانەت بەشێکى بیرکردنەوەش لە خۆراک دروست دەبێت. مرۆڤ بۆ مانەوەى ژیان و میتابۆلیزم و کاتابۆلیزمى خانەکانى لەشى پێویستى بە هەواى پاک هەیە کە لە دەرەوە وەریدەگرێت . پێویستى بە ڕەنگى ڕون و دەنگى سروشتى و ئارامى هەیە تا بتوانێ لە روى دەرونیەوە دامەزراوو تەندروست بێت ، هەڵبەت ئەگەر خۆراکى پاک و ژینگەى پاک رێخۆشکەربن .
بەڵام ئایا ئەمرۆ ئێمە لە کوردستان و بەتایبەت لە سلێمانى (ئەو شارەى کە خۆمى تیادەژیم ) ئەو ژینگەیەمان هەیە ؟ ئایا هەواکەمان شایەنى هەڵمژینە ؟ ئایە دەتوانین بێ خەم هەناسە بدەین ؟ من دەمەوێت بەرێزان سەرۆکى هەرێم و سەرۆک وەزیرانى کوردستان و لێپرسراوانى وڵات بەتایبەت وەزیرى ژینگە بە وردى لێکۆلینەوەیەکى چڕوپر لەو بارەیەوە بکەن کە دەبو زوتر بکرێت . وەگەرنا گوێمان لێبگرن تا سەرەکیترین و پێویستترین هۆکارى ژیانمان بەئاسانى و بێ دودڵى دەست بکەوێت .
سەرەتا دەمەوێت لەبابەتى هەواوە دەست پێبکەم . دەبێت ڕێژەى گازەکانى ناو هەوایەکى پاک کە شایەنى هەڵمژین بێت و نەبێتە سەرچاوەى نەخۆشى ، واتە هەواى ترۆفۆسفیر Troposphere بەم شێوەیە بێت:
78% نایترۆجین
21% ئۆکسجین
1% گازەکانى دیکە
3، 0 %دوانۆکسیدى کاربۆن لە هەوادا
هەروەها دەبێت گازەکانى وەکو نیۆن و هیلیۆم و کریبتۆن و ئەمۆنیا و ئۆزۆن و میسان بە رێژەیەکى دیاریکراو لە هەوادا هەبن و زیادبونى رێژەى هەریەکیان زیانێکى گەورە لە تەندروستى مرۆڤ دەدات .
بەڵام من دەپرسم ئایا ئەو هەوایەى ئێمە هەڵیدەمژین لەناو شارێکى وەک سلێمانى یاخود هەولێردا بەو رێژانەیە کە باسکران . بێگومان نەخێر لەبەرئەوەى کاتێک دەچیتە سەر شاخى گۆیژەو دەڕوانیتە سلێمانى شارێک لە دوکەڵ و پارچە کۆنکرێتێکى ڕوت دەبینى کە لەوە دەچێت پێش چەند سەد سالێک لەمەوبەر لەترسى ویبایەکى و پەتایەکى کوژەر چۆڵ کرابێت، شارێک کە لەوە ناچێت ژیانى تیادابێت . دوکەڵ لە باکورەوە تا باشور و لە رۆژهەڵاتەوە تا رۆژئاوا وەک هەڵۆیەکى برسى باڵى بەسۆزى بەسەر ئەم شارە هەناسە ساردەدا کێشاوە و دەیەوێت پێمان بڵێت : منم دیارى کارگە و سەیارەو تەکنەلۆجیاى تازە ، منم دیارى دەستى نەبونى سەوزایى و پلان لەشارەوانی دا، منم دیارى دەستى ئەوانەى گوێ بە هەوانادەن چونکە هێشتا نەخنکاون.
بەهەرحاڵ هەرچى لەبارەى پیس بونى هەواى سلێمانى و من دڵنیام هەولێریشەوە بوترێت هێشتا کەمەو دڵ ئارام ناگرێت ، چونکە بەتەنگەوە نەهاتنى ئالودەبونى ئەم شارانە زیانێکى بێ شومار دەدەن و چارەسەرەکەشى کارى خاوەخاو لێکردن نیە . من لە خوارەوە بەکورتى باسى هۆکارەکانى پیس بونى ژینگە و بەتایبەتیش هەوا دەکەم تا بزانین گرفتەکانمان لە کوێدان ، هەڵبەت ئەمە لەڕوى زانستى ژینگەناسیەوە و بە سەرفەنەزەرکردن لە هەندێ هۆکارى وەک ئەو گازانەى کەلە شاخە بورکانیەکان بەرزدەبنەوە یاخود هەورەبروسکە کە دەبێە هۆى زیادکردنى ئۆکسیدەکانى نایترۆجین و ، چونکە تا ئیستا ئێمە لەم مەسەلەیەدا پاک و پارێزراوین. وە ناشمەوێت خۆم لەباسى زیانەکانى مۆبایل و شەپۆلەکانى مۆبایل بدەم لەم نامەیەدا کە ئەمیش یەکێک لە هۆکارە گەورەکانى پیس بونى ژینگەیە ، لەبەرئەوەى چارەسەرى مەحاڵە :
هۆکارەکانى پیس بونى ژینگە و هەوا :
1. سوتانى سەوزایى و دارستانەکان. یەکێک لە دیاردە تازەکان سوتانى شاخ و گرد و دارستانەکانى سلێمانى و دەوروبەریەتى کە زیانێکى زۆرى هەیە بۆ پیس بونى ژینگەو هەواى ئەم شارە ئەزیزە چونکە رێژەیەکى زۆر دوانۆکسید دەکاتە هەواوە . ئێمە لە کوردستاندا بە هەزاران پۆلیسى باخات و دارستانمان هەیەو کەچى کەمترین دارستان و دواکەوتوترین سەوزایى و دارستانمان هەیە لەسەر روى زەوى ، بیابانەکانى عەربستانى لێ بترازێت کە هەموى کراون بە دارستانى سەوز .
2. گێژولوکەو ڕەشەبا خۆڵاویەکان کە لە باشورى عێراق و بیابانەکانەوە دێت بەسەرمانداو بەتەواوى هەواى شار ئەوەندەى دیکە نەشیاو دەکات بۆ هەڵمژین و ئەم جۆرە خۆڵبارانە زیانێکى زۆرى هەیە بۆ رێرەوەکانى هەناسەو خودى دەزگاى هەناسەدانى مرۆڤیش.
3. دوکەڵى سەریارە و تەیارە بەتایبەت ئەو بەنزینەى کە قورقوشمى تیادایە یەکێکە لە هەرە گەورەترین هۆکارەکانى پیس بونى ژینگەو هەوا ، چونکە بەنزین و بەتایبەت ئەو جۆرە لە بەنزین یەکەم ئۆکسیدى کاربۆن و دوەم ئۆکسیدى کاربۆن و دوەم ئۆکسیدى کبریت و ئۆکسیدى نایترۆجین و ئۆزۆنى زەمینى دروست دەکات و ئەم گازانەش وردە وردە دەبنە هۆى دروستکردنى هەندێ نەخۆشى وەک شێرپەنجەو تەنگەنەفەسى و رەبوو و حەساسیەت و گەلێ نەخۆشى دیکە و یەکێکن لە هەرە خەتەرترین هۆکارەکانى پیس بونى ئەم شارانە کە لە پردا ژمارەیەکى زۆر ئۆتۆمبێلى تێ رژا بێ ئەوەى حسابێک بۆ هەواى شارەکە بکرێت . دەبو حکومەتى هەرێم پلانى هەبێت ، دەبو بەرێوبەرایەتى هاتوچۆى هەولێرو سلێمانى هەروا فەرمو لەو هەمو سەیارەیە نەکەن بێ ئەوەى بزانن شار بەرەو روى چ خەتەرێک دەکەنەوە .
4. ئەو تەپوتۆزەى لە سەرجادەکان بەرزدەبێتەوە . یەکێکى دیکە لە هۆکارەکانى پیس بونى هەواى سلێمانى و ئالودەبونى ژینگەى ئەم شارە. بەرزبونەوەى تەپوتۆزى لێوارى سەر شەقامەکانى وەکو شەقامى درێژى شەست مەترى و شەقامەکانى ناوشار و ئەو شەقامانەى وەکو مەولەوى و قەنات کە ماوەیەکى زۆرە کارى تیادەکرێت و پەلە لە تەواو کردنى ناکرێت وەک ئەوەى گوڵ بارانى شار بکات، ئەم تەپوتۆزە شێوەیەکى دیکەى خۆڵبارانى شارە و هۆکارێکى دیکە ئالودەبونى هەواکەمانە .
5. ئەو کارگەکانەى لەناوشار و دەوروبەرى شاردان . کارگەى ڕۆنى تانجەرۆ و کارگەى چیمەنتۆى تاسلوجە و کارگەى قیر و هتد.. لەو کارگە تایبەتیانەن کە هەواى سلێمانیان پیس کردوە و خەلکێکى زۆر دەناڵێنن بەدەستیانەوە . دەبێت ئەم کارگانە ئامێرى تایبەتیان بۆ دابین بکرێت کە بۆ پاک کردنەوەى ئەو دوکەڵ و هەوایە پێویستن . خۆتان دەتوانن لە داتاى ئەو نەخۆشانەى تاسلوجە بڕوانن کە تا چ رادەیەک ترسناکەو نەخۆشى سیەکان و شێر پەنجەو ئالێرژى لەو ناوچانەدا بەرزە لەکاتێکدا چەند جارێک و دەیان جار داواى چارسەریان کردوە و پاراونەتەوە تا نەوەکانیسان نەبنە قوربانى بێ ئاگاییەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەکان .
6. مۆلیدە ئەهلى و حکومیەکان… بونى کارەباى حکومى تەنها بۆ ئەوە بەسود نیە کە دانیشتوانى سودى لێدەبینن بۆ راپەراندنى ئیش و کارەکانیان ، بەڵکو نەبونى کارەبا دەبێتە هۆى ئەوەى خەڵکى مۆلیدەى کارەبایى بەکاربهێنن و هەر ماڵێک مۆلیدەیەکى تایبەت بەخۆى هەبێت . ئەم مۆلیدە ئەهلیانە لە دوو لاوە زیان بە ژینگە دەگەیەنن ، لەلایەکەوە گازێکى زۆرى دوانۆکسید و یەکەم ئۆکسیدى کاربۆن و دوەم ئۆکسیدى کبریت و ئۆکسیدى نایترۆجین دەکەنە هەواوەو بەمەش زیانێکى زۆر لە هەوا دەدرێت. دوەم دەنگى ئەو مۆلیدە حکومى و ئەهلیانە خۆیان لە خۆیاندا هۆکارێکن بۆ پیس بونى ژینگە ، چونکە دەنگى بەرز و ناسروشتى یەکێک لە هۆکارەکانى پیس بونى ژینگەیە.
7. سوتاندنى خۆڵ و خاشاک… ئەگەر سەردانێکى تانجەرۆ بکەیت دەبینى کە دۆکەلێکى زۆر باشورى سلێمانى گرتوە ، سەرچاوەى ئەم دوکەڵە یەکەم کارگەى رۆنەو دوەم سوتاندنى ئەو خۆڵەیە کە لە تانجەرۆ کۆدەکرێتەوە . ئایا حکەمەتى هەرێم نازانێت کە رێگەى دیکە هەیە بۆ لەناوبردنى خۆڵ و خاشاک ؟ ئایا نازانێت کە ئەم دوکەڵە زیانێکى زۆرى هەیە ، چونکە ئەو شتانەى دەسوتێن نایلۆن و کاغەز و جلو بەرگ و عەلاکەو چەندەها مادەى کیمیاوى دیکە و خەشوخۆڵى خەستەخانەکان کە پرن لە سەدان جۆر ڤایرۆس و بەکتریا ،زیانى گەورە بە تەندروستى دەگەیەنن .
8. دەنگەدەنگ و بونى فەوزا لەناو شاردا Pollution Noise. مۆلیدە حکومى و ئەهلیەکان، دەنگى سەیارەو کارگەکان ، چڕبونەوەى بیناى بازرگانى و ئەهلى و زۆربونى دەنگدانەوە ، نەبونى باخ و پارکى حەوانەوە ، ئەمانە لەو هۆکارانەن کە ژینگەى شار تێکدەدەن و دەتوانرێت بە بونى باخ و سەوزایى زۆر چارەسەر بکرێن . دەبو هەرمالێک باخ تایبەتى هەبوایە و رێ نەدرایە ماڵى بێ باخ دروست بکرێت. دەبو پێش برینى قردێلەى کردنەوەى هەر بینایەکى بەرز ، قردێلەى باخەکەى لەلایەن بەرپرسانەوە ببردرایە.
9. هەموان سەردانى سەیرانگاکانمان کردوە . لەراستیدا یەکێک لەو رەفتارە ناشارستانیەى کە دەیبینى ئەوەیە کە عەلاگەو شوشەى مەیى و خۆڵ و خاشاک فرێ دراوەتە سەر زەوى و ئەمەش کاریگەریەکى زۆر خراپى بۆ سەر ژینگە هەیە .

ده‌رباره‌ی پیس بوونی ژینگه‌ و هۆکار و چاره‌سه‌ره‌که‌ی / به‌شی دووه‌م و کۆتایی

کەمى سەوزایى و دارودرەخت . نەبونى دارستان و سەوزایى لەدەوروبەرى سلێمانى و ناو سلێمانى واى کردوە لە دورەوە ئەم شارە زیاتر لە پارچەیەک کۆنکرێت بچێت تا لە شوێنى ژیانى مرۆڤ . مرۆڤ پێویستى بە سەوزاییە ، بەبێ سەوزایى مرۆڤ ناتوانێ بژى و ژیان بێ دارو سەوزى ژیانێکە بێ هەناسە ، چونکە ئەوان پرۆسەى پاککردنەوەى هەوا ئەنجام دەدەن ، بەڵام : ئەم ساڵ بەتایبەت رێژەیەکى زۆرى درەختى ناو ئەم شارە بررایەوە لە شەقامى مەولەوى و قەنات و شەستمەتریەکە وهتد..، چەند نەمامێکى بچوک لە دەوروبەرى شەستیەکە نێژراون و بۆ چەند سالێکى زۆرى تر سودێکى ئەوتۆ نابینن . من دڵنیام ڕێژەى سەوزى لە ناو سلێمانیدا هێندە کەمە کە باسکردنى عەیبە . ئێمە ئەگەر بێ سەوزى ترین شار نەبین لە جیهاندا ئەوا بەلایەنى کەمەوە لەریزى ئەو شارانەدین کە دوژمنى سەوزین . ئەو ماڵانەى تازە دروست دەکرێن باخیان تیادانیەو ئەمەش بە پێچەوانەى یاساى شارەوانیەوەیە . ئەو ماڵانەشى لە کۆندا دروست کراون حەوشەکانیان دەکەنە گەراج و کاشى . زۆر لەو زەویانەى بۆ باخى گشتى دانرابون ئەمرۆ دەبینى فڵان کەس کریویەتى و کردویەتى بە بیناى گەورە . گردەکانى ناوشار خەریکە دەگەرێنەوە بۆ لاى خواکەى خۆیان و دەگەنەوە بە رۆحى پاکى گردەکەى بەختیارى و ڕیعایە کە زیاد لە چەند هەزار درەختیان تیادا بردرایەوە وەک سیماى شاریان ناشرین کردبێت . سماى شارێک کە عەمودى زۆرترە لە درەخت .
11-.دانەنانى کەسى شیاو لەشوێنى شیاوى خۆى . یەکێکى تر لە هۆکارەکانى پیس بونى ژینگە دانانى کەسى نەشیاوە لە بەرێوبەرایەتى و دامو دەزگاکان . هەروەها کارکردنى ئەم کەسانەیە بەپێى عاتیفەو هەواو هەوەسى خۆیان . دەبێت کەسانى دلسۆز و دانا و خوێندەوار و دەوڵەمەند بخرێنە سەر کار، کەسانى هەژار و ئەوانەى جاران پێڵاو لە پێیاندا نەبوە ناکرێت ئەمرۆ بخرێنە سەر خەزنەى ئەم وڵاتە پڕ نەوتە . دەبێت کەسانێک هەوڵبدەن بۆ سەوزکردن و پاککردنەوەى شار کە خۆیان پاک و نائالودەبن بە ژەهرى خۆپەرستى و بەرژەوەندى پەرستى .
12-.بێ ئاگایى خەڵک لەو بارەیەوەو ڕەچاونەکردنى تەندروستى ژینگە . زۆرینەى هاوڵاتیانى ئێمە هەر لەمنداڵیەوە وافێرکراون کاتێک بەلاى گوڵێکدا دەرۆن لێى دەکەنەوەو بۆنى دەکەن و فرێى دەدەن،وەک ئەوەى دوژمنى باوک کوشتەیان بێت، کاتێک بەلاى نەمامێکدا دەڕۆن بە لەقەیەک سەلامى لێ دەکەن، وەک ئەوەى تاوانێکى کردبێت، کاتێک درەختێک لەبەر دوکان یان ماڵەکەیدایە تامى تامى پێدەکات بۆ قومێ ئاوو و خوا نەکات بنى نەمامەکە رۆێ لە رۆژان بە تەڕى ببینى ، وەک گوناه بێت . خوا هەڵناگرێ شارەوانى و حکومەتى هەرێمیش لەبەر شتى تر فریاى رێنمایى خەڵکى ناکەون. هیچ بەرنامەیەکى تەندرستى فێرکارى ژینگەیى نیە کە منداڵان و خەڵکى فێربکات رێزى ژینگەکەیان بگرن چونکە رێزى تەندروستى خۆیان دەگرن. لە راستیدا وەزارەتى تەندروستیش لەوبارەیەوە تاوانبارە بەوەى کە دەبوو تەندروستى کۆمەڵ و ئەو پزیشکانەى لە زانستى “کۆمیۆنیتى” دا کار دەکەن بیریان لەمانە بکردایەتەوە . دەبێت بەنامەى تایبەت لەوبارەیەوە ئەنجام بدرێت و خەڵکى هوشیار بکرێتەوە . خودى خۆم پار لەگەڵ “کۆمەڵەى هونەرى یۆگا” لە سلێمانى نزیکەى “1000″ نەماممان کرى و لە هەندێ باخدا چاندمان ، هەرچەند بەشى باخچەکانى شارەوانى یارمەتى داین ، بەڵام بەداخەوە بەشى زۆرى نەمامەکان کە دەبو ئاویان بدەىن ئاو نەدران و وشک بون .
ئەمانە هەندێک لەو هۆکارانە بون کە هەوا و ژینگەى ئەم شارانەیان پیس کردوە و دەشتوانین هەمویان چارەسەر بکەین بەڵام ئەم کارە پێویستى بە کەسانى دڵسۆز هەیە، کەسانێک کە بەخەم ئەو هەوایەوەبن کە هەڵى دەمژن ، کەسانێک کە ئەم وڵاتە بەهى خۆیان بزانن ، کەسانێک کە بیانەوێت خزمەتى وڵات و خەڵک بکەن نەک خزمەتى بەرژەوەندى هەرگیز تێرنەبوى خۆیان .
دەمەوێت کەمێک باس لە زیانەکانى ئەم ئالودەبونە بکەم، ئەو نەخۆشیانەى لێرەدا باسیان دەکەم لەونەخۆشیانەن کە وردە وردە لە سلێمانیدا سەریان هەڵداوە و بەتەواوى خەریکە بڵاو دەبنەوە :
1. هەوکردنى سیەکان .
2. توش بونى مرۆڤ بە شێرپەنجەى پەردەى دەورى سیەکان Mesothelioma.
3. دەرکەوتنى ڕەبو تەنانەت لە منداڵان دا.
4. حەساسیەتAllergy.
5. کزبونى ئاستى بیستن Impaired hearing
6. کەمبونەوەى ئۆکسجین لە هیمۆگلۆبینى خوێن دا.
7. سەرئێشە .
8. کارکردنە سەر دەزگاى دەماریى جەستەى مرۆڤ .
9. تێکدانى بارى دەرونى مرۆڤ و زیادکردنى خەمۆکى .
10. هیلاکبونى خێراى مۆرڤ .
11. حەساسیەتى چاو .
12. ئەمە سەرەڕاى کەمبونەوە و تیاچونى سەوزایى و دارو درەخت .
نزیکەى یەک ملیۆن مادەى کیمیاوى هەیە کە تا ئێستا دۆزراونەتەوو دروست کراون. 6000 لەم ماددانە لەوانەیە هۆکارى دروست بونى شێرپەنجەبن و1000 دانەیان سەلمێنراون کە نەخۆشى لە گیانداراندا دروست دەکەن و200 دانەیان سەلمێنردراون کە شێرپەنجە لە مرۆڤدا بەرهەم دێنن . یەکەمین هۆکارى گواستنەوەى ئەم گازانە بۆ ناو مرۆڤ و کاریگەریان لەسەر مرۆڤ رێگەى هەناسەیە کە پیس بونى ژینگە راستەوخۆ کاردەکاتە سەرى . هەربۆیە ژینگە وەک فرۆکەیەک وایەو ئێمەش فرۆکەوانەکەى و تێکدانى ئەو فرۆکەیەى کەئێمە تیایداین کارێکى سەرسورهێنەرو روخێنەرە. پیس بونى ژینگە هەڵەیەکە بە نەخۆشى و ناخۆشى و نەهامەتى خەڵکى کۆتایى پێ دێت و پێویستى بەچارەسەرى خێرایەو ڕواندنى سەوزایى و کەمکردنەوەى ئۆتۆمبێل و موەلیدەى کارەبا و پاککردنەوەى شەقامەکان و چارەسەرى سوتانى خۆڵ و خاشاک و دوکەڵى کارگەکان لەو ڕێگایانەن کە ئێمە دەتوانین بەهۆیانەوە چارەسەرى ئالودەبونى هەواو ژینگەکەمانى بکەین .
وەک هاوڵاتیەک و وەک یۆگیەک و وەک دڵسۆزێکى ئەم شارە و هەمو کوردستان بەناوى خۆم و (کۆمەڵەى هونەرى یۆگا)وە داوا لەبەرێزان سەرۆکى هەرێم و سەرۆک وەزیران و شارەوانى سلێمانى و شارەوانیەکانى دەوروبەرى سلێمانى و وەزارەتى ژینگەو لایەنە پەیوەندیدارەکان و هەمو دانیشتوان دەکەم کە بەتەنگ ژینگەکەیانەوە بێن و هەوایەکى پاک بۆ خۆیان و نەوەکانیان فەراهەم بێنن ، چونکە ئەم ئەرکە تەنها ئەرکى حکومەت نیە بەڵکو ئەرکى هاوڵاتیانیشە . داواکارم ئەم بابەتە بەوردى کارى لەسەر بکرێت و بازرگانى و ئیهمالى و نەزانى کۆمپانیاکان و تاکەکەس نەبنە هۆکارێک بۆ پیس بونى ژینگەى ئەم شارانەى کە بە خوێنى شەهیدان و کەسانى دڵسۆز و زانست خواز ئازادو ئاوەدان کراوەتەوە . وڵاتێک کە خوێنى زەردەشتى ژینگە پەرستى پیادا دەگەرێ دەبێ ئێمە بە دڵ و رۆح بیپارێزی

تۆپی پێیه‌

تۆپی پێیه‌ 
مێژووی نادیار
تا ئێستا دیار نیە یەکەم جار یاری تۆپی پێ لەکام ووڵات ئەنجام دراوە بەڵام سەرچاوەکانی مێژوو ئەوە دەردەخەن کە ئەم یاریە لە ووڵاتانی میسر و چین و یۆنان و بریتانیا لە ووڵاتی میسر مێژووی تۆپی پێ دەگەڕێتەوە ٣٠٠٠ ساڵ بەر لە ئێستایە کاتێ یاریزانان بە تۆپی چەرمی بزن یاریان دەکرد وە وێنەکێشانی میسڕی وێنەی ئەم یاریزانانەیان لەسەر پەرستگا و شوێنەکانی میسڕ کێشاوە وە چینیەکانیش بەر لە ٢٥٠٠ز ئەم یاریەیان کردووە وەناویشیان ناوە تشو چوو وەهەروەها مێژووناس و ئەفسانەی یۆنانی هیڕۆمیس لە بەشێ نووسراوەکانی باسی لەیاری کردنی سەربازە و سەرکردە یۆنانیەکانی کردووە کە بۆ توانای جەستەیی ئەم یاریەیان کردووە بەڵام لەبەر ئەوەی تا ئێستا هیچ بەڵگەیەک نیە بی سەلمێنێت کە لەکام ووڵات کراوە بەڵام ئەوەی سەرنج بێت بەهۆی ئەوەی یەکەم تیپ لە بریتانیا دامەزرا کەناوی شیفێڵد یونایتد کە تائێستا ئەم یانەیە ماوە کەلەساڵی ١٨٥٧ز دامەزرابوو بۆیە بریتانیا بەوڵاتی دایکی تۆپی پێ ناسراوە وە لەسەرەتای هاتنی تۆپی پێ لەلایەن دەسڵات دارانی ئینگڵتەڕاوە دژایەتی کرا بەتایبەتی پاشای ئینگڵتەڕا ئیدواڕد کە فەرمانی دا هەرکەسێ ئەم یاریە بکات دەبێ دادگایی کرێت دواتریش هەر لە ئینگڵتەڕا دەستکاری یاساکانی تۆپی پێ کرا بەمەبەستی بەرەوپێشچوونی یاریەکە نموونە لەساڵی ١٨٦٢ز لە قووتابخانەی بێرمینگهام لە ئینگڵتەڕا یاساکان دەستکاری کران لەلایەن چاڵز ترینگ ، وە لەساڵی ١٨٦٩ز یاسایەک دەرچوو کە نابێ لەیاری تۆپی پێ تۆپ بەدەست بگیرێت
کاتی یاریەکان
یاری لە دوو گێم پێکدێت کە هەر گێمێکیان لە ٤٥ خوولەک پێکدێت
یەک پشوو هەیە لە یاری ئەویش لەنێوانی گێمی یەکەم و دووەمە کە ١٥ خوولەکە
یاساکان
تا ئێستا ١٧ یاسای سەرەکی لە تۆپی پێ هەن کە لەلایەن IFAB ەوە داڕێژڕاون
[دەستکاری]یاسا بنەڕەتیەکان
نابێ یاریکەر دەست لە تۆپەکە بدات لەکاتی هۆشیاربوون ((واتە بەئدقەست بێ)) ، تەنیا گۆڵپارێز بۆی هەیە تۆپ بەدەست بگرێت ئەویش لە شوێنی خۆیدا
پاڵنان بەیاریکەری بەرامبەر دەبێتە هەڵە (فاول) و سزا دەدرێت
سزای یاریەکە لە دوو کارت پێکدێت ، دوو کارتی زەرد دەبێت بە سوور زەرد یاریکەر دەچێتە دەرەوە وە دادوەری یاریەکە لەکاتی هەر ڕووداوێک بۆی هەیە کارتی سوور بە جارێک بەرز بکاتەوە
گەر تۆپ لەلایەن تیپێکەوە کەوتە دەرەوە ئەوا تۆپەکە دەدرێتە تیپی بەرامبەر ((یان تیپەکەی تر))
لەکاتی گۆڵ تۆمار کردن تۆپەکە لە ناوەندنی یاریگا دەدرێتەوە بەتیپی گۆڵلێکراو و بە فیکەی دادوەر یاری دەست پێدەکاتەوە
نابێ یاریکەران ناڕەزای و تانە لە بڕیارەکانی دادوەر بگرن لە نێو یاریگادا بەپێچەوانەوە دادوەر بۆی هەیە بە کارتی زەرد یان سوور سزای بدات
نابێ یاریکەر هیچ شتێکی پێ بێت یان بە لەشیەوە بێت کە ببێتە هۆی بریندار بوون یان ئازاردانی یاریکەرانی تیپی بەرامبەر
لەکۆتایی یاری دادوەر فیکەی کۆتایی هاتنی یاری لێدەدات و هیچ ڕووداوێک دوای ئەمە هەژمار ناکرێت
ناوبژیوان
یاری تۆپی بەشێوەیەکی گشتی پێ پێکدێت لە ٤ ناوبژیوان
یانە
یانە یاخووت تیپ پێکدێت لە :
سەرۆک یانە - یاریزان - ڕاهێنەر - یاریدەدەری ڕاهێنەر - وەرگێڕ - پزیشک
یاریگا پێش دەستپێکی یاری
یاریزانان
لەیاری تۆپی پێدا ١١ یاریزان یاری دەکەن لە هێڵەکانی گۆڵپارێز و بەرگری و ناوەند و هێرشبەر یاری دەکەن وە تەنیا گۆڵپارێزبۆی هەیە تۆپ لەشوێنی دیاری کراوی خۆی تۆپ بەدەستەوە بگرێت ، لە یاری فەرمی دا هەر تیپێک دەتوانێت سێ گۆڕانکاری ئەنجام بدات
کارتی سوور و زەرد
هەڵەی یاریزان
هەڵەکرن لەیاری تۆپی پێ زۆرن لەوانە:
گرتنی یاریزان یان ڕاکێشانی درێسی
لێدانی یاریزان بە دەست یان بە قاچ
نابێ یاریزان لەکاتی یاریکردن درێس داکەنێ ئەگینا لەلاین ناوبژیوانەو کارتی پێ دەدرێت
ڕەخنە گرتن لە بڕیارەکانی ناوبژیوان
هەڵەی بەدڕەوشتی لەوانە تفکردن
سزای هەڵە
گەر یاریزانێ هەڵە بکات لەیاری تۆپی پێ ئەگەری ئەوەی هەیە لەلایەن ناوبژیوانەوە کارتی زەری بدرێتێ یان کارتی سوور
گەر یاریزانێ دوو کارتی زەردی وەرگرت یەکڕاست ئەم کارتە دەبێتە سوور دەبێت ئەم یاریزانە بچێتە دەرەوەی یاریگا
گەر یاریزانێ یەکسەر کارتی سووری لەلایەن ناوبژیوانەوە بۆ بەرزکرایەوە بەهەر هەڵەک بێت دەبێ بچێتە دەرەوەی یاریگا

جیهان گیری

جیهان گیری

جیهان گیری فکرێکی کۆنه‌ ، به‌ڵام دیارده‌یه‌کی تازه‌یه‌ وکۆکراوه‌ی هه‌موو ئه‌و فکره‌ به‌ ناو پێشکه‌وت و خوازنه‌ی گ رتۆته‌ خۆ له‌گه‌ڵ..ئه‌و پێشکه‌وتنه‌ ته‌کنه‌ لۆجیایه‌ که‌ ئێستا شا ڵاوێکی بازاڕی جیهانی داگیر کردوه‌.
به‌ڵام ناوی جیهان گیری ناوێکی تازه‌یه‌و کراوه‌ به‌ کاڵاو به‌باڵای ئه‌م بیره‌.وه‌ بڵاو بوونه‌وی ئه‌م بیره‌ به‌ فراوانی له‌ سه‌ره‌تایی ساڵه‌کانی 90ده‌ستی پێکرد له‌ سه‌ده‌ی بیستدا په‌یوه‌ندیه‌کی گۆڕاوی له‌ ڕووی سیاسیه‌وه‌ و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیری ،به‌قوڵی جیهان به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌.له� �� ڕاستیدا پێمان خۆش بێت یان ناخۆش ‌بێت کاریگه‌رێکی خستۆته‌ سه‌ر ووڵاتانی دواکه‌وت و له‌ڕووی پیشه‌سازیه‌وه‌به‌ هه‌مان شێوه‌ ووڵاتانی به‌ ناو ئیسلامی، خه‌ڵکی موسوڵمان.له‌ ڕاستی دا جیهان گیری(العولمة) ڕاستیه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گره‌ له‌ ڕووی په‌یوندیه‌وه‌ ده‌بێت هه‌موو له‌ڕاستیدا قوبوڵمان بێت.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جیهان گیری له‌ دووجه‌مسه‌ره‌وه‌ خۆی ده‌نوینێت..ئه‌توانین ناو ی لێبنێنیه‌که‌م / پۆزه‌تیف(ئه‌رێنی)دووهه‌م/نیگه‌تیف(نه‌رێنی) له‌م ڕوانگه‌وه‌ ده‌توانین شی بکه‌ینه‌وه‌. تێبینی: تکا� �ه‌ له‌ دوای خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌که‌ هه‌ر تێبینی و بۆچونێکتان هه‌بوو له‌لایه‌نی نوسه‌ره‌وه‌ رێگه‌تان پێدراوه‌ که‌ له‌سه‌ری ڕاو بۆچونی خۆتان ده‌رببڕن بابێ هیچ سانسۆرێک، به‌ڵام به‌ مه‌رجێک هه‌ر له‌م پێگه‌یه‌دا بێت. به‌شی یه‌که‌م س ه‌رهه‌ڵدانی جیهان گیری تێگه‌یشتن له‌سروشتی جیهان گیری هه‌ر وه‌ك له‌ پێشه‌وه‌ باسمان کرد ‌ئه‌م بیره‌ له‌ سه‌ره‌تای نه‌وه‌ته‌کاندا خۆی ده‌ر خست زۆربه‌ی زانایانی ئه‌م بواره‌ کۆك نه‌بوون له‌ سه‌ر ئه‌و زاراوه‌ی که‌ئێستا به‌کاری دێنن به‌ڵکو ناوی (گه‌ردونیه‌ت)یان (هه‌ساره‌یی)له‌ ته‌نیشتی جیهان گیریه‌وه‌ دانا بوو.ئه‌م بیره‌ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و هێزو توانایانه‌یه‌ که‌ له‌ خۆیه‌وه‌ بگوێزریته‌وه‌ بۆ جیهان وه‌ ئه‌مه‌ش خاڵی سه‌ره‌کی جیهان گیریه‌یان ده‌توانین له‌ سێ خاڵدا کۆی بکه‌ینه‌وه‌1 نه‌هێشتنی سنور2 کۆکردنه‌وه‌ی رێکخراو پارت وکۆمه‌ڵه‌کان ...له‌ ژێر سێبه‌ری جیهان گیریدا3 په‌یوه‌ندی مرۆڤه‌کان له‌ ڕووی فه‌رهه‌نگیه‌وه‌ نه‌هێشتنی سۆزی ناسۆنالیستی و تێکه‌ڵ بوون به‌ هه‌موو کلتوره‌کانی جیهان.هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م بیره‌ زۆر کۆنه، به‌ڵام ڕۆژ ئاوا زۆر ده‌مێکه‌ کاری بۆ ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی بگاته‌ گۆڕینی ئه‌و لۆژیکه‌ی که‌ پێشتر خه‌ڵکی کاری بۆ ده‌کرد وه‌ بیریان له‌ وه‌ کردبوه‌وه‌ که‌ چۆن بتوانن ڕێکخستنی جیهان بکه‌ن گۆرینه‌وه‌ی بیرو ڕاکان و هه‌روه‌ها له‌ ڕووی ئابووریشه‌وه‌ تا بتوانن یه‌کتری سودمه‌ند بکه‌ن به‌ واتایه‌کی تر خۆفه‌رز کردنه‌ به‌ سه‌ر هه‌موو بیرو بۆچونه‌کانی تردا که‌ ئه‌مه‌ش له‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه‌دا خۆی ده‌بینیته‌وه‌.یه‌که‌م ( جۆرج لودج) ده‌ڵێت جیهان گیری بریتیه‌ له‌چڕ بوونه‌وی په‌یوه‌ندیه‌ کۆمه‌ڵگایه‌کان له‌ جیهاندا وه‌ په‌یوه‌ست بوون به‌ڕووداوه‌ کان له‌ گۆشه‌ نیگای جیهانه‌وه‌، واتا جیهان له‌ ناو له‌پی ده‌ستی خۆتا ببینه‌ره‌وه‌.دووهه‌م ( رونالد روبرستون) ده‌ڵێت جیهان گیری واتا ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ریه‌یه ‌که‌ هه‌موو جیهان به‌یه‌که‌وه‌ ده‌بستێته‌وه‌ له‌ هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا وه‌ك ڕۆشنبیری،ئابوری،ڕامیاری،ت ه‌کنه‌لۆژی وه‌هه‌روه‌ها ژینگه‌.سێهه‌م بریته ‌له‌ سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی جیهانی که‌ ڕێکخراوێکه‌ ڕاسته‌و خۆ پشتگیره‌ بۆ ئه‌م فکره‌ له‌ ڕووی ئابوری بۆ ووڵاتانی دواکه‌وتو له‌ ڕووی به‌کارهێنانی ئه‌و ته‌کنه‌لۆژیایانه‌ی که‌ ئێستا جیهان سودمه‌نده‌ لێی، وه‌کاری ئه‌م رێکخراوه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئاستی توانای مرۆڤه‌کان به‌رز بکاته‌وه‌ تا بتوانێت کاڵا کانی بفرۆشێت. چواره‌هه‌م بر� �تیه‌ له‌ جیهان گیری گه‌ردوونی ئه‌مه‌ش ڕه‌چاوی هیچ سنورێک ناکات بۆ ده‌ست تێوه‌ردانی کۆمه‌ڵگا له‌ ڕووی ڕامیاری،ئابوری،رۆشن بیری ته‌نانه‌ت مۆراڵیش.واتا ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت هیچ بایه‌خێکی نیه‌!. که‌واته‌ لێره‌وه‌ ده‌توانین ڕه‌هه‌ندی مێژووی جیهان گیری دابه‌ش بکه‌ین به‌ سه‌ر چه‌ند قۆناخێك دا.ئه‌م ڕه‌هه‌نده‌ مێژوویه‌ له‌ کۆنه‌وه‌ سه‌ر چاوه‌ی گرتوه‌ به‌ڵام به‌م شێوه‌ی ئێستا گه‌شه‌ی نه‌کردوه وه‌ ده‌توانین بڵێن بۆچونێکی کۆمه‌ڵا‌یه‌تی ڕۆشنبیری گه‌ردونیه‌ له‌ جێگاو کاتی خۆیدا پێوستی به‌ نه‌شو نمایه‌.له‌ پێنج قۆناغی سه‌ره‌کیدا خۆی ده‌بینێته‌وه‌..‌قۆناغی یه‌که‌م بریتیه‌:له‌ کۆرپه‌له‌ییواتا قۆناغی ته‌کوین که‌ به‌رده‌وام بوو ئه‌م قۆناغه‌ له‌ ئه‌وروپا تا سه‌ده‌ی پانزده‌و نیوه‌ی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌، گۆڕانکاریه‌کی باشی به‌خۆیه‌وه‌ بینی به‌ فراوانی له‌ گۆمه‌ڵگای نه‌ته‌وه‌ی گۆشه‌نگای کاسۆلیکیه‌وه‌ وه‌ بووه‌ بیرێکی مه‌رکه‌زی جیهانی،‌ سه‌ره‌تایی جوگرافیایه‌کی پێشکه‌وت وله‌ ڕوا‌نگه‌ی مرۆڤیه‌تیه‌وه‌ بیرێکی نوێ بوو به‌ هیومانیتزم ناوبرا یان به‌سه‌رده‌می له‌دایک بوونه‌وه‌ ڕێکخستنه‌وه‌ی گۆمه‌ڵگای ڕۆژئاوا له‌ سه‌ر بوونیادی نه‌ته‌وه‌یی که‌ ئه‌مه‌ سه‌ره‌تا بوو بۆ نه‌شو نماکردنی بیری جیهان گیری به‌ڵام به‌ ڕوویه‌کی تردا. قۆناغی دووه‌م بریتیه‌: له‌ پێگه‌یشتن ده‌ست پێکردنی ئه‌م قۆناغه‌ له‌ ئه‌وروپا له‌ ناوه‌راستی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌وه‌ تا حه‌فتاکانی سه‌ده‌ی نۆزده‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی که‌به‌ گرنگترین قۆناغ داده‌نرێت که‌ کۆك بوونه‌ له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌ما فکریانه‌ی که‌ ده‌ووڵه‌تان ڕێکه‌وتنام� �‌ ی په‌یوه‌نده‌کانی خۆیان به‌شێوه‌یه‌کی ئاشکرا گرێدا وه‌ کۆمه‌ڵیك له‌ پڕۆتۆکۆلاتی مرۆڤایه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ ئیمزا کرا وه‌ په‌یوه‌ندیه‌کی باش له‌ نێوان ده و‌ڵه‌تانی تری دونیا دروست کرا له‌ سه‌ر بنه‌مایی نه‌ته‌وه‌یی و جیهان و ئابوری هه‌ر چه‌ند کۆمه‌ڵێك کێشه‌ دروست بوو له‌ نێوان ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپی و دان پێدانانی ده‌وڵه‌تانی تری جیهان له‌لایان ڕۆژئاواوه‌. قۆناغی سێهه‌م بریتیه‌: له‌ قۆناغی ده‌رچونئه‌م قۆناغه‌ له‌ سه‌ده‌ی نۆزده‌وه‌ ده‌ستی پێکرد تا ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی بیست. بڵاوبوونه‌وه‌ی جیهان گیری له‌م سه‌رده‌مه‌دا ناڕاسته‌و خۆ به‌ چوار ئاقاری گرنگدا‌ خۆی ده‌نوێنێت ( کۆمه‌ڵگای نه‌ته‌وه‌یی)،(سیسته‌می جیهانی کۆمه‌ڵگاکان)، (تێگه‌یشتن له‌ مافی تاکه‌ که‌س)،(تێگه‌یشتن له‌ مرۆڤایه‌تی) له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مافدان به‌ تایبه‌ت مه‌ندی کۆمه‌ڵگا نه‌ته‌وه‌ییه‌کان وه‌ توانای ژیان له‌م کۆمه‌ڵگایانه‌دا ئه‌گه‌رچی خاوه‌نی دوو ناسنامه‌ی جیاوازیش بێت. لێره‌وه‌ ده‌ست پێکردنی خاڵی ده‌رچوونه‌ تازه‌ کردنه‌ وه‌ی فکری مرۆڤایه‌تییه‌ له‌ گه‌ڵ جێبه‌جێکردنی دا . به‌ڵام ئه‌مه‌ بووه‌ هۆی کۆچێکی جیهان گیری هه‌رچه‌نده‌ شێوه‌ی په‌یوه‌ندی په‌ره‌ی سه‌ند به‌ شێوه‌یه‌کی بێ شومار توانی گه‌شه‌یی په‌یوه‌ندی جیهان گیری گه‌ردوونی دروست بکات وه‌ك یاری ئۆڵمپیات،خه‌ڵاتی نۆبڵ... به‌ڵام ڕووداوی قۆناغی جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م ڕویداو( عصبةالامم) دروست بوو. � � : قۆناغی چواره‌م بریتیه‌:له‌ کێشه‌ی گرتنه‌ ده‌سه‌ ڵات به‌رده‌وام بوو ئه‌م قۆناغه‌ تا سه‌ده‌ی بیست و ساڵه‌کانی شه‌ست جیاوازی بیرو بۆچونه‌ جیهانیه‌کان و دروست کردنی میحوه‌ری هاوپه‌یمانی و جه‌نگی سارد و پاشان دروست کردنی بۆمبی ئه‌تۆمی،هه‌ڵدانی مانگی ده‌ست کرد و چوونه‌ سه‌ر مانگ، دروست بوونی ده‌سه‌ڵاتی نه‌ته‌وه‌یه‌گرتوه‌کان‌ ، سه‌ر هه‌ڵدانی جیهانی سێهه م. قۆناغی کۆتایی بریتیه‌: له‌ قۆناغی دڵنیا نه‌بوون: ده‌ست پێکردنی ئه‌م قۆناغه‌ له‌ شه‌سته‌کانه‌ وه‌ ده‌ست پێده‌کات له‌دوای دروست کردنی چه‌کی ئه‌تۆمی و کیمیایی،بایه‌لۆژی . خۆکردن به‌ماڵی ڕۆشنیر‌یه‌ جیهانیه‌ کاندا وه‌ بڵاو بوونه‌وه‌ی سیسته‌می مافه‌کانی مرۆڤ و گرنگی دان به‌ شارستانیه‌تی فه‌لسه‌فه‌ی دامه‌زراندنی چه‌نده‌ها ڕێکخراوی پیشه‌ی و کۆمه‌ڵه‌کانی مافی مرۆڤ له‌ جیهاندا پاشان ڕوخاندنی سۆڤیه‌ت و ڕوخاندنی دیواری به‌رلین وه‌ پاشان گرنگی دان به‌سه‌رمایه‌کانی جیهان خستنه‌ گه‌ڕو ‌ نه‌هێشتنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ی و دروست کردنی فابریکی گه‌وره‌ پێکهاته‌که‌ی له‌ که‌مه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کان و بڵاو کردنه‌وه‌ی فکری کاپیتالیزمی پشتگیری کردنی وه‌ گه‌وره‌کردنی شۆڕشی پیشه‌سازی به‌ هه‌موو وورده‌کاریه‌کانیه‌وه‌ له‌ڕوی کیمایی،ئه‌لکترۆنی .په‌یوه‌ندی هه‌موو ته‌کنه‌ لۆژیاکانی سه‌رده‌م وه‌ بۆیه‌ ده‌ڵێن ئابووری پشتگیرێکی ته‌واوی جیهان گیریه‌ وه‌ فراوان کردنی بازاڕی جیهانی پێشبڕکێ کردن تیدا(1947)له‌م ساڵه‌وه‌ توانرا بازاڕی جیهانی بۆ جیهان گیری ئاماده‌ بکرێت وه‌ خۆسه‌پاندنی و دروست کردنی ڕێکه‌وتن نامه‌ی بازاڕی جیهانی که‌ له‌ ساڵی (1950) بریتی بوو له‌(308)بلیون دۆلار، به‌ڵام تا ساڵی (1993) گه‌یشته‌ (3.80) ترلیۆن له‌گه‌ڵ زیاد بوونی قه‌رزدا ئالێره‌وه‌ بۆ� �ان ده‌ر ده‌که‌وێت که‌ بازاڕی جیهانی پشتگیری ته‌واو وه‌ به‌ دڵنیا بوونیشه‌وه‌ بۆ جیهان گیری ئه‌م فابریکانه‌ که‌ خاوه‌نه‌کانیان خاوه‌نی ناسنامه‌ی جیاوازن و هه‌ر ئه‌وانیشن سه‌رکردایه‌ت� � جیهان گیری ده‌که‌ن واتا ده‌ست که‌وته‌ نیشتیمانیه‌کان بوون به‌ ده‌سکه‌وتی جیهانی وه‌ دروست بونی ئه‌و کارگا‌نه‌ پێك هاته‌که‌ی هه‌موو خه‌ڵکی ناسنامه‌ جیاوازن تا کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نی هاوچه‌رخ پێک بێت دوور له‌ ته‌سك بیری نه‌ته‌وه‌ی له‌ دروست بوونی ئه‌م ئه‌م بیره‌ (35.000) نوسینگه‌ دروست بووکه‌ پێکهاته‌که‌ی بریتیه‌ له‌ خه‌ڵکی ناسنامه‌ جیاواز و(170.000) به‌شی له‌ جیهاندا بڵاو بۆته‌وه‌ که‌ (300) له‌ ڕێژه‌کی زۆر سه‌رسوڕماندان که‌ ده‌توانن داهاتی جیهان (%25) دابین بکات یان بڵێین پێوستیه‌کانی جیهان دابین بکه‌ن. به‌ڵام له‌ هه‌مووی سه‌رسوڕهێنه‌ر تر ئه‌وه‌یه‌ که‌ زۆرینه‌ی ئه‌و دامه‌زراوانه‌ له‌ چوار ووڵاتی جیهانه‌وه‌ سه‌رچاوه ‌ده‌گرن ئه‌و ووڵاتانه‌ برتین له‌ ووڵاته‌ یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا،ژاپۆن، ئه‌ڵمان،سویسرا.که‌ نزیکه‌ی (20.000) دامه‌زراوه‌ له‌وێوه‌ سه‌رچاوه‌یان گرتوه‌.!پا� �ان ووشه‌ی جیهان گیری ئه‌م ووشه‌یه‌ له‌ ڕاستیدا له‌ ووڵاته‌ یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکاوه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتوه‌ که‌ پێ ده‌وتریت به‌ عه‌ره‌بی(العولمة) به‌ینگلیزی پێ ده‌وترێت.....) ئه‌م سیسته‌مه‌ نوێ جیهانیه‌.......Globalization( بریتی ه‌ له‌بچوك کردنه‌وه‌ی جیهان له‌ هه‌موو ڕووه‌کانی پێداوستی مرۆڤه‌وه‌ وه‌ك په‌یوه‌ندیه‌کان،ئابووری� �� �ڕۆشنبیری.....هتدله‌م به‌شه‌دا ته‌نها پێداچونه‌وه‌یه‌کی سانا بوو بۆ تێگیشتن له‌ جیهان گیری پاشان ده‌مه‌وێت به‌ خوێنه‌ری ئازیز بڵێم که‌ بۆ سه‌رخستنی ئه‌م بیره‌ سێ دامه‌زراوه‌ی سه‌ره‌کی جیهانی پشتگیری له‌ جیهان گیری ده‌که‌ن له‌هه‌موو بواره‌کانی وه‌ك سه‌ربازی،ئابووری،هه‌موو فه‌رهه‌نگه‌کانی تری .یه‌که‌م: سندوقی دراوی نێو ده‌وڵه‌تیدووهه‌م: بانکی جیهانیسێیه‌م: ڕێکخراوی بازری جیهانی

زانستى بۆماوەى

زانستى بۆماوەى
:- زانستێکى تایبەتە بە جینەکانى(gene) زیندەوەران و گیانلەبەرانو،هەروەها سیفاتەکانى بۆماوە کەلە باوکەوە بۆمندال دەگوازرێتەوە لە ریگاى بۆماوەیەکان،ئەم زانستە زیاتر لە جۆرەکانى سیفەتەکانى مرۆف لە یەکچون و جیاوازى لە جینەکانى مرۆفەکان و چەندین گاریگەرى سەرەکى و دەرەکى لە سەر سیفەتەکانى نێوان باوک و دایک و مندال دەکۆلێتەوە. بۆماوە لە ئەنجامى مادە بۆماوەیەکان کە پێى دەلێن(کرۆمۆسۆم chromosomes).زهنستى بۆماوەى لەسەر بیرۆکەى زاناى بەناوبانگ(مەندەلى)هاتە کایەوە،کەتوانى توێزینەوە لەسەر ئەو سیفەتانەى کە لە مرۆف دەگوازرێتەوە لە رێگاى باوک و مندالەوە. هەروەها چۆنیەتى دابەش بونیان بەسەر تاکێک کە لەدوو کەس(پیاو و ئافرەت)پێکدێت ، ئەمە ئەو توێزینەوەیە بە زانستى کلاسیک دەناسرێت. لەسەردەمى پێشکەوتنى ئەمرۆى تەکنەلۆجیا زاناکانى بۆماوەى بوارێکى زانستیان بۆ رەخسا تاکو بتوانن لەزانستى جینەکان زیاتر بکۆلنەوە و هەروەها لە زنجیرە وردیەکانى ترشى ئەمینى لە چوار چێوەى (DNA)و(RNA) کە مادەى بۆماوەى یەکان لەخۆ دەگرێت، هەروەها کاردەکات لە بەستنەوەى جینەکان ، ئەمەش تازەتریین پرۆزەى بۆماوەییە کە پێى دەلێن (پرۆزە جینیەکانى مرۆف)لەم پرۆزەدا باس لە گشت قۆناغەکانى پێکهێنانى جینەکانى مرۆف دەکات، بۆیە زانستە بۆماوەییەکان بە گشتى لەناو (کرۆمَسۆمەکان)دەبن،کە ئەم کرۆمۆسۆمانەش لەناو توێکلەى خانەکان دا هەیەو ئەویش بە رۆلى ئەرکەکانیەوە(DNA) هەلگرتوە
کە هەموو سیفاتەکانى ئەو کەسەى دروست دەبێت تیدا یە کە بریتیە لە ماددە جینەکان(gene)
کۆپیکردن لەزانستى بۆماوەى دا coling transcription :-کردارێکى تایبتمەندە لە رێگاى وەرگرتنى خانەیەک کە بمانەوێت لێوەى کارى کۆپیکردن ئەنجام بدەین، دواتر وەرگرتنى توێکلەى یان ناوکى ئەم خانەیەوپاشان لەگەل ناوکى خانەى کە دەمانەوێت مەگەل خانەى یەکەم ئەنجامێکى کۆپى کردنمان دەست بکەوێت ، تێکەل دەکرێت جا یان لەریگاى کارى تێکەلکردنى لەناو کۆ ئەندامى زاوزێ لە گیاندارانیان لەرێگاى تاقیگەى زانستى تایبەت بەم کردارە، یەکەمین کارى کۆپى کردن لە سالى1996لەلایەن زاناى ئۆسکوتلەندى(ئەیان ویلمون) کە توانى کارى کۆپى کردن بۆ(بەرخ)ێک بکات کە ناونرا بەرخى کۆپى کراو(دولى)ئەم زانایە توانى لە کردارى کۆپى کردنەکە سەرکەوتو بێت و ئەمەو(دولى) لە پیرەمەرێکى نەخۆش کۆپیکراو و وەلە پێشبینى زاناکانى ئەم پرۆزەیە دەربارەى بەرخى دۆلى کە بۆ ماوەى 11 ---12 سال دەزیت.ئەمەو دواى 2 سال لەتەمەنى دۆلى ئەویش دەبێتە هەلگرى بەرخێک و بە سەرکەوتوى بەرخەکەى دەبێت ، بەلام دواتر ئەم بەرخە توشى نەخۆشى(رۆماتیزم)دەبێت ئەمەو دولى دواى 8 سال زیاو دواتر بەم نەخۆشیە توشبوە مرد و ئەمەو (ئەیان ویلمۆن)دەربارەى مردنى دولى گوتى هۆى نەخۆشى دولى ناگەرێتەوە سەر کۆپی کردنەکە بەلکو بۆتەمەنى کە زۆربوە بۆگیانلەبەرى(مەرو مالات) ئەمەو ئەم پرۆزەیە لەلایەن پەیمانگاى (دۆزلین) ى ئوسکتلەندى ئەنجام دراوە. وەهەروەها دواى بەرخى دولى چەندین کارى کۆپىکردنى گینلەبەان هاتە کایەوە.کۆپى کردنى مشک سالى1997 دواتریش چێل لە1998 بەراز لە 2000 و پشیلە لە 2002.
مرۆف چۆن دروست دەبێت ؟! :- مرۆف تەنیا لەخانەیەک دروست دەبێت و ئەم خانەیەش تەنیا لە 46 کرۆمۆسۆم لەخۆ دەگرێََت. کە ئەم 46 کرۆمۆسۆمەش خۆى لە دوولایەنەوە پەیدا دەبێت کە ئەوانیش((مەنى پیاو و هێلکەى ئافرەت))ە کە هەریەک 23 کرۆمۆسۆم دەبێت.سیفاتە بۆماوەییەکان لەرێگاى مندالەوە دەگوازرێتەوە واتە لە دایک و باوک بوچ مندال، ئەویش بەهۆى (بۆیە بۆماوەییەکان)کە بە (کرۆمۆسۆم)ناسراوە. کەئەمەش لە یەککرتنى هەر 23کرۆمۆسۆم لە
پیاو و ئافرەت . دەبێتە مرۆفێکى تازەو خانەکانى زیاد دەکات و گەشە دەکات تاوەکو مرۆفێکى تازەى لێ دروست دەبێت xx+ xy= xx xy.
ئەم46 کرۆمۆسۆمە لە 23کرۆمۆسۆمى تایبەت پێک دیچت کە ئەوانیش لەم 23 هەر کرۆمۆسۆمێک لە دوو کرۆمۆسۆمى بچوکترى وەک یەک پێک هاتوە. ئەم دوو جووتە کرۆمۆسۆمە لەلایەن دایک و باوکمانەوە بۆماندێت کەهەریەک بۆ یەکێکیانە کرۆمۆسۆمێک لە دایکەو ئەوى دیکەش لە باوکە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆفێکی تر.
ئەم کرۆمۆسۆمەى کە23 کرۆمۆسۆمى جوتى تیایە کارێکى گرنگ دەکات ئەویش دیارى کردنى رەگەزى مرۆفە کەئەگەر ((نێر بێت یان مێ)).
بۆرەگەزى نێر و مێ هێمایەکى تایبەت دانراوە کەئەوانیش بریتین لە کرۆمۆسۆمى23 کرۆمۆسۆمەکە کە هەر کرۆمۆسۆمێک لە 2 کرۆمۆسۆم پێکدێت سەبارەت بە رەگەزى مێ ئەم دوو کرۆمۆسۆمە زۆر لەیەک دەچن و بەلکو هاوشێوەى یەکترن هەریە هێماى پیتى(x)لەزمانى ئینگلیزى بۆدادەنرێت،بلام سەبارەت بەرەگەزى نێر یەکێک لەم دوو کرۆمۆسۆمە ئویتری کورتترەو جیاوازییان هەیە لەگەل کرۆمۆسۆمەکەى دیکە بۆیە هێمایەکى تایبەتیش بۆئەمکرۆمۆسۆمە دانراوە کەئەویش پیتی (Y)لە زمانى ئینگلیزى :- XY یانXX--------نێر XY + XXمێ
کرۆمۆسۆم لە چى پێکدێت -:کرۆمۆسۆم پێکدێت لەداوێکى زۆر باریکى نیمچە درێزکە بەچاو نابینرێت و لەمادەیەک پێک دێت پێى دەلێن((ترشى ناوەکىDNA))
ئەم DNA یە بریتیە لە توێکلى ریزکراو و کەهەریەک لەگەل ئەوى تەنیشتى یەکترى گرتووە و بەمە زنجیرە خانەیەکى بازنەى یەکتردەگرن و دەبێتە(جینە)یەک ، کەچى کرۆمۆسۆمێکى 46 بریتیە لە ((100000)) جینە. ئەم جینە بچوکانە چەند کاردانەوەیەکى خواردەمەنى دروست دەکات و تاوەکو (پرۆتین) دروست بکات لەکاتێک کە بەچەند قۆناغێکى ئالۆزدا تێدەپەرێت.بۆیەش جینەکان دروست دەبن و بەهۆى پرۆتین و ناوکى خانە بەمشێوەیە کرۆمۆسۆم دروست دەبێت،لەهەر خانەیەک دوو جینیەى تێدایە ،یەک لەم جینانە لەسەر کرۆمۆسۆمى کە پێشتر بە((XX)) لە دایکەوە هاتوە و ئەوی دیکەش لەسەر کرۆمۆسۆمى ((XY)) کەلە باوکەوە هاتووە.
راهێنانی بۆماوە لەمرۆفدا :-زاناکان دواى لێکۆلینەوەى زۆرى سیفەتەکانى لەشى مرۆف بۆیان دەرکەوت کە دەرکەوتن و ونبونى هەندێکیان لەگەل یاسا بۆماوەیەکانى مندالدا رێک دەکەوێت،بەلام زۆربەیان لە ئەندازەى ئم یاسایە دچنە دەرەوە،زاناکان ئەم جیاوازیەیان لەسەر ئەم دوو بنچینەیە لێکداوە کە زیاتر بۆدوو(بۆهێل)کاردەکەنە سەرخستنى سیفاتەکە یان شوێنەوارکارلەدەرخستنى ئەم جیاوازیە دەکات .
هەندێک نمونە لەم باارەیەووە...درێزى بالاى مرۆف :- سیفەتى درێزى لەم رۆفدا جیاوازە چونکە قەدى پولەکە یان درێز دەبێَََت یان کورت،مام ناوەندى نیە بەلام مندالى مرۆف یان لەباوکو دایکى درێزترە یان کورتترە یان لەنێوان پلەى هەردوکیاندایە،هۆى ئەمەش کەلە پۆلێکدا یەکچوون هۆکارى بۆماوەیى هەیە کە درێزى دیارى دەکات و هەروەها چەندین هۆکارى دیکەش وەک دەردانى هەندێک کوێرە رزێن و ماددەى خۆراکى باش،بۆیە زانستى بۆماوەى دەتوانێت لەم سیفەتەى مرۆف کاربکات بەدانانى کرۆمۆسۆم و DNA کە سیفەتى بالاى مرۆف دیارى دەکات،ئەمەو چەندین سیفەتى دیکەی مرۆف لە زانستى بۆماوەیى خۆَى دەبینێتەوە. *رەنگى چاو *قزى سپی پێشە سەر *بۆمانەوەى هەندێ بارى فەرمانى و نەخۆشى
کۆپى کردنى مرۆف -: Human transcriptionکردارى کۆپى کردنى مرۆف بریتیە لە وەرگرتنى تەێکلەى خانە جینیەکانى مرۆََف کە پیاو و دواتریش لەناو روحمى ئافرەت دەى چێنن تاکو لەگەل هێلکەى ئافرەت یەک بگرێت و تاکو ((46))کرۆمۆسۆمى تەواو دروست بێَت و دواتریش((DNA))بە کارە قورسەکانى خۆى هەلدەستێت و خانەیەکى تەواو دروست دەبێَت کە دەبێتە مرۆف، لێرەدا دوو جۆَر لەکۆپى کردنى مرۆف هەیە
*یەکەمیان:-کۆپى کردنى مرۆف بەمە بەستى دروستکردنى مرۆفێکى دیکە یان بۆزیادکردن.وەکو ئەم کۆپى کردنە لە گیانداران سەرکەوتنى بەدەست هێنا لەوانەیە لەمرۆفیش سەرکەوتن سەرکەوتن بەدەست بهێنێت.
*دووەمیان:. کۆپى کردنى خانەى مرۆف کەبەکردارى کۆپىردنى چارەسەرى ناسراوە، مەبەست لەم چارەسەر کردنەش دروستکردنى خاتەکە پێى دەلێن ((خانە رەگییەکانStem cell)) کە دەتوانێت خانەى تایبەت بە ئەندامەکانى مرۆف وەک خانەکانى(دل-مێشک-جگەر یاخود هەر ئەندامێَکى مرۆَََف)کە ئەم کردارەش پێدەلێََََن کۆپى کردنى چارەسەرى(Therapentic coling ئەمەش بۆََئەوەى بتوانین کاتى نەخۆشى هەر ئەندامێکى لەشى مرۆف نمونە ((مێََشک))کەلەکاتى توشبونى بە نەخۆشى خانەکانى ئەم ئەندامە ناتوانن دروست ببنەوە و بەهۆى راگرتنى کارى دروستبونى خانە، ئەمەش کردارێَکى زۆر پێشکوتوە و دەبێتە هۆکارێکى گرنگ بۆ چارەسەرى نەخۆشى نمونە کاتێک مرۆف توشى نەخۆشى شەکرە دێت ئەمەش بەهۆى لە ناو چونى خانەکانى پەنکریاس ى مرۆف بۆیە رادىشەکر لەلەشی مرۆف زیاد دەکات و توشى ئەم نەخۆشیە دێت ، بۆیە کاتێک ئەویش دروستکردنى (خانەى گۆلەکە)و دانانى لەم شوێنانەى کە خانەکانى پنکریاس دەچێنرێت و تاوەکو خانەى تازە دروست بکات و بەمجۆرە پەنکریاسەکە لەنەخۆشى و دواتریش کارى خانەکان چارەسەر کردنى ئەم نەخۆشیەى توشى هاتوە بەرەو چاک بونەوە دەچێت، دواتریش پەنکریاس دەکەوێتە سەر کارى ئاساى جارانى.
کۆپی کردن لەروەکدا The Botane coling
ا: توانراوە لەم لایەنەش کۆپی کردن بێبەش نەبێت لە ئەنجامدا کۆپی کردن و دروستکردنى روەکێکى تازە وەکو (ئۆرکیدە یان روەکە ئندازییە بۆماوەییەکان)کەلەملایەنەش دەتوانرێت چەندین روەکى دەسکرد بەرهەم بهێنرێت بەپێی ئارەزوى مرۆڤ وەک (نەبونى(دنک)پورتقت یاخود بونى شووتى بەبى دنک.... ئەمەو ئەم زانستە دەتوانێت زیاتر پەرە بەلایەنەکانى خۆى بدات لەگەل پێشکەوتنى رۆزانەى تەکنەلۆجا.
زانستى بۆماوە و چاکردنى بەرهەمى رٍِووەک : ئەمزانستە تەنیا لە مرۆڤ و گیانەوەران سەرى هەلنەداوە بەلکو لە ڕووەکەوەش توانرا سوود لەم زانستە ببینن، ئەمەش بۆئەوەى بتوانرێت بەسادەترین شێوە و رێگە لەبەرهەمى روەک دیارى بکەن و بەلکو جۆرەکەشى باشتر بکەن. ئەمەو زانستى بۆماوەى لە چەندین لایەنەوە جۆرەها رووەکى بە ئەنجامێک گەیاندوەو لەوانە: - *گەنمە شامى :ئەم رووەکە کەپیتێنى تیا دەبێت و دەنکە هەلالە اە نێر ئەندامەکانى سەرەوەى رووەکەکەدا دروست دەبێت و دەکەونە سەر کۆسپەکان لە خواریانەوە پاش((50))وەچە لەم هەلبزاردنانە گلگ(اکواز)کە برێکى گەورە ڕنى تیایەو توانراوە لەرێگەى بۆماوە رێزەى ڕنى زیاد بکرێت ولە(5%)بۆ(15%). هەروەها بۆ گەنم و برنج و ئەمەش بەهۆى جوتکردنى بەهۆى بۆماوە بۆنمونە((گەنمى نیمچە کورتى جاپۆنى بە گەنمى مەکسیکى پەرینراوە بەم رێگەى خوارەوە.1-قەد کورتو پتەوتر ماناى زوو گەشەدەکات و بەرگەى بادەگرێت. 2-جووتکردنى ئەم دوو جۆرە گەنمە بۆتەهۆى خۆگونجاندنى لەگەل ئەو زەویەى کە لێى دەچینرێت. 3-رووەکەکە زیاتر بەرگەى دەردو بەلاى کشتوکالى گرت. گەنمى زستانیش لەسوید دواى ئەوەى بەجۆرە گەنمى زۆر چاککراوەلە((25%))رێزەکەى بەرەو زیاتر چوو. هەروەها بەهەمان رێگە جووتکردنى لە رێگەى کرۆمۆسۆمى ناو توێکلەى وەک چەوەندەری شەکرو سێو کالکە و سەلکى گول و رازاندنەوە و چیلکەو پرتەقالیش خرایە زێر کارى بەرەو بەرهەم هێنان ى زیاترو سەرکەوتنیش بۆى بوو.

گەردیلە

{ گەردیلە }

گه‌ردیله‌ بچووکترین به‌شی مادده‌یه‌ که‌ خاسیه‌تی کیمیایی خۆی بپارێزێت.

له‌ باره‌ی گەردیلەوه‌

گەردیلە مانای ئەوەیە کە بچوکترین بەشە و بەشی تری لێنابێتەوە، بەدرێژایی مێژوو بیرۆکە یان چەمکی گەردیلە چەند تێڕوانینێکی جیاوازی بەخۆیەوە بینیووە کە گرنگترین خاڵی وەرچەرخان لێرەدا زانینی ئەوەبوو کە بە بارگەی موجەب وبارگەی سالب گەردیلە پێک دێنن، یەکەمین تێڕوانین ئەوەبوو کە گەردیلە شێوەی پرتەقاڵێکی ھەیە کە کرۆکەکەی بەشی موجەب و ناوکەکانیشی بەشی سالب پێکدێنن و وە کە گەردیلە توند و پڕە و ھیچ کەلێنیکی تێدانی یە. لەدواییدا دەرکەوت کە ئەم تێڕوانینە ھەڵەیە و گەردیلە توند و پڕ نی یە و زۆربەی قەبارەکەی کەلێنە و مەسەلەی پرتەقاڵەکەش ھیچ پەیوەندی یەکی بەڕاستی یەوە نیە.

دوای ئەوەی ڕەزەرفۆرد و دوای ئەویش بۆر ھاتن و چەند گریمانێکی سەرسوڕھێنەریان خستەڕوو کە لەو کاتەدا زۆر ئاڵۆز بوون و پێچەوانەی بیردۆزی کارۆموگناتیسی بوون کە لەوکاتەدا باوبوو، گرنگترینی ئەم گریمانانە پێچواندنی گەردیلەبوو بە کۆمەڵەی خۆر کە تیایدا خۆر ناوکی گەردیلەکە بوو وە ئەستیرەکانیش ئەو ئەلکترۆنانەبوون کە بەدەوری ناوکدا دەخولێنەوە. بۆر چەند بیردۆزێکی لەسەر پەیوەندی نێوان ووزەی ئەلکترۆن و زەبری جوڵەکەی بەدەوری خولگەکەیدا دانا و چەند یاسایەکی بۆ ئەمەش دانا، بەڵام پاشان بۆر مرد و نھێنی ئەوەی کە چۆن گەیشتۆتە ئەم ئەنجامانە بە نەزانراوی مایەوە. دوای ئەمە بیردۆزە نوێ یەکان ھاتنە کایەوە کە بەشێوەیەکی سەرەکی پشتیان بە شێوەکەی بۆر بەست و چەند ڕاستی یەک و سەلمێندراوێکی تریان بۆ زیادکرد. ئەوەی کەلێرەدا بەلامانەوە گرنگە دوا تێڕوانینە کە زاناکان بۆ شێوەی گەردیلە ‌تێی گەیشتوون و لەمەی خوارەوەدا کورتی دەکەینەوە:

پێکهاته‌ی گەردیلە

ناوک: بارستەی گەردیلەی تێدا کۆبۆتەوە و لە پرۆتۆنی بارگە موجەب و نیوترۆنی بارگە یەکسان و بارستە چوون یەک پێکدێت.
ئەلیکترۆنەکان: بارگەیان سالبە و ١٨٣٧ جار بچوکترن لە پرۆتۆن و نیوترۆن و بەدەوری ناوکە بارگە موجەبەکەدا بە خێرایی زۆر دەخولێنەوە. بەڵام وەک تێڕوانینەکەی بۆر نییە کە چواندبووی بە خولاندنەوە ھەسارەکان بە دەوری خۆردا لە خولگەی جێگیر و یەکساندا، بە پێچەوانەوە خولگەکان لە بۆشایی دان و ھەندێکیان خڕن و ھەندێکی تریان تەشیلەیی و چەند شێوەیەکی ئاڵۆزی ترن.
ئەم ئەلیکترۆنانە لە بۆشاییدا بەدەوری ناوکدا بە دووری گەورە لەیەکتری یەوە دەخولێنەوە، ئەگەر بۆ نموونە وای دابنێین کە نیوەتیرەی ناوکی هایدرۆجین ١ سم ە ئەوا تاکە ئەلکترۆنەکەی گەردیلەکە بەدەوری ناوکدا لەدووری نزیکەی ١ کم ەوە دەخولێتەوە، ئەمەش مانای ئەوەیە کە بەشی زۆری گەردیلەکە بۆشایی یە. ئەوەی کە لەمە دڵنیامان دەکاتەوە ئەوەیە کە چڕی ناوکەکە زۆر لە چڕی گشتی گەردیلەکە زیاترە.
چڕی بریتیە لە بارستە لەسەر قەبارە، بۆ نموونە چڕی ئاو ١ گم/سم٣ یە، بە واتای ئەوەی کە ئەگەر خشتەکێکی پڕلە ئاو بھێنین کە درێژی ھەر لایەکی ١ سم بێت ئەوا بارستەکەی ١ گم دەبێت. چڕی ناوک یەکسانە بە ٢ ملیۆن تەن/ سم٣. لەنێوان گەردیلەکاندا چڕی توخمی ئۆزمیۆم Os چڕیەکەی دەگاتە ٢٢.٤ گم/سم٣، ئەمەش بەڵگەیەکی ترە بۆئەوەی کە زۆربەی گەردیلە بۆشایی یە.
سروشتی گه‌ردیله‌کان

سروشتی گەردیلەکان وایە کە بارگەیان ھاوتایە یانی ژمارەی پرۆتۆنە موجەبەکانی ناو ناوک یەکسانە بەژمارەی ئەو ئەلکترۆنانەی کە بەدەوریدا دەخولێنەوە، بەڵام ئەگەر گەردیلەیەک یەکێک لە ئەلکترۆنەکانی خولگەی دەرەکی وون بکات ئەوە دەگۆڕڕێت بۆ ئایۆنی موجەب چونکە ژمارەی پرۆتۆنەکان زیاتر دەبێت. دەبێ ئەوەش بزانین کە نیوترۆنە بارگە ھاوتاکان ھەرگیز کارناکەنە سەر بارگەی گشتی گەردیلەکە.
جیاکردنه‌وه‌ی گه‌ردیله‌کان

گەردیلەی توخمە کیمیاویەکان بە جیاوازی ژمارەی پرۆتۆنەکانی ناو ناوکیاندا لە یەکتر جیادەکرێنەوە و ئەم ژمارەیە پێی دەوترێ ژمارەی گەردیلەیی. بۆنموونە ژمارەی گەردیلەیی ھایدرۆجین یەکسانە بە یەک چونکە ھایدرۆجین تەنھا یەک پرۆتۆنی تێدایە، وە ژمارەی گەردیلەیی ئۆکسجین یەکسانە بە ٨ چونکە ژمارەی پرۆتۆنەکانی ناو ناوک ٨ دانەیە.
دووری گه‌ردیله‌کان


دووری گەردیلەکان بەشێوەیەکی گشتی لە پلەی ١٠-١٠م ی و ١٠-١٤م ی دایە، وەبەھۆی زۆر بچوکی گەردیلە و قورسی مامەڵەکردن لەگەڵ چەند دانەیەکی کەمدا یەکەیەکی تر بەکاردێت کە پێی دەوترێت مۆڵ ھەر مۆڵێکیش یەکسانە بە ژمارەی ئەڤۆگادرۆ لە گەردیلە، ژمارەی ئەڤۆگادرۆش زۆر گەورەیە و یەکسانە بە ٦.٠٢٢x١٠٢٣. بۆ ئەوەی گەورەی ئەم ژمارەیە بێنینە پێش چاوی خۆمان ئەم ژمارەیە یەکسانە بە ژمارەی ھەموو ئەو دەنکە برنجانەی کە لە ماوەی ٤٠ملیۆن ساڵدا لە ھەموو جیھاندا بەرھەم دێن.

کارلێکی کیمیایی:

کارلێکی کیمیایی:
کارلێکی کیمیایی (بەئینگلیزیی: Chemical reaction) کردەیەکە تێیدا ماددەیەک یان زۆرتر دەگۆڕدرێت بۆ ماددەیەک یان چەند ماددەیەکی تر، بە ماددە بەشداربووەکان دەوترێت ماددە کارلێکردووەکان و بە ئەوانەی پەیدا دەبن دەڵێن ماددە بەرھەمھاتووەکان و بەپێی یاسای پاراستنی بارستە، کۆی بارستەی ماددە کارلێکردووەکان یەکسانە بە کۆی بارستەی ماددە بەرھەمھاتووەکان لەکارلێکردنێکی کیمیاییدا.
جۆرەکانی کارلێکی کیمیایی

ھەزاران کارلێکی کیمیایی ناسراو، لە سیستمە ژیانییەکان و کردە پیشەسازییەکان و تاقیگە کیمییاییەکاندا ڕوودەدەن و بەزۆریی پێویستە ئەو بەرھەمانە پێشبینیی بکرێن کە لەو کارلێکانەدا پەیدا دەبن، بیرکەوتنەوەی ھاوکێشەکانی بەو ژمارە زۆرە کارلێکە، کارلێکی سەخت و شەکەتکەرە، بۆیە باشتر و ھەڵکەوتوو تر وایە، ئەو کارلێکانە بەپێی چۆنییەتی ڕوودانیان بپۆڵێنرێن، ئەوجا زانیارییە گشتییەکان دەربارەی جۆرەکانی ئەو کارلێکانە لەپێشبینیی بەرھەمەکانیدا بەکاربھێنرێت. کارلێکە کیمیاییەکان دەکرێن بە پێنج جۆری بنچینەییەوە کە ئەمانەن:

کارلێکەکانی یەکگرتن
لەکارلێکی یەکگرتندا (بەئینگلیزی: Synthesis reaction) یاخود کارلێکی پێکھاتن (بەئینگلیزی: Composite reaction)، دوو ماددە یان زۆرتر یەک دەگرن بۆ پێکھێنانی ئاوێتەیەکی نوێ، ئەم جۆرە کارلێکانە بەم ھاوکێشە گشتییەی خوارەوە دەردەبڕدرێت:
X + A → AX
X و A دەشێت توخم یان ئاوێتە بن و AX ئاوێتەیە. ئەم نموونانەی خوارەوە چەند جۆرێک لە کارلێکی یەکگرتن ڕوون دەکەنەوە.

کارلێکەکانی توخم لەگەڵ ئۆکسجین و گۆگرد
نموونەی کارلێکە سادەکانی یەکگرتنی ھەر توخمێک لەگەڵ ئۆکسجیم بۆ پێکھێنانی ئۆکسیدی ئەو توخمە، نزیکەی ھەموو کانزاکان، لەگەڵ ئۆکسجین یەک دەگرن و ئۆکسید پەیدا دەکەن، کە شریتێکی باریکی مەگنیسیۆم دەسووتێنرێت، بەگڕێکی سپیی بریسکەدار دەسووتێ و کە بە تەواویی شریتەکە دەسووتێ، خۆڵەمێشێکی ورد و سپی لێ دەمێنێتەوە کە ئۆکسیدی مەگنیسیۆمو ئەم کارلێکە کیمییاییە بەم ھاوکێشەیە دەردەبڕدرێت:
٢Mg(s) + O٢(g) → ٢MgO
توخمەکانی تری کۆمەڵەی ٢ ی خشتەی خولی، بەھەمان ڕێگە کارلێک دەکەن و ئۆکسیدەکانییان پێک دێنن، کە شێوگی گشتییان MO ـیە، ھێمای M کانزاکە پیشان دەدات. کانزاکانی کۆمەڵەی ١، ئۆکسید پێک دێنن، کە شێوگی گشتییان M٢O ـیە، وەک Li٢O، Na٢O، K٢O ھەروەھا توخمەکانی کۆمەڵەی ١ و ٢ لەگەڵ گۆگرد بەھەمان شێوە کارلێک دەکەن و گۆگردید پێک دێنن وەک M٢s، ئەمانەی خوارەوە نموونەی ئەو جۆرە کارلێکانەی یەکگرتنن:
16Na(s) + S8(s) → 8Na٢S

Tuesday, April 22, 2014

شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگ

شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگ
[Ultrasound Waves]
سه‌ره‌تایه‌كی مێژوویی

هه‌وڵی یه‌كه‌م له‌ گه‌رِان به‌دوای شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگ له‌ ساڵی (1882 )ز له‌ لایه‌ن زانای فیزیایی سویسری (دانیل كولادین) بوو كه‌ ویستی خێرایی ده‌نگ بپێوی به‌هۆی زه‌نگێكی ئه‌ڵمانی له‌ ئاوی ده‌ریاچه‌ی جنێڤا كه‌ رِێگا خۆشكه‌ر بوو بۆ دانانی بیردۆزی ده‌نگ له‌لایه‌ن زانا لۆرد ریلیه‌ له‌ ساڵی (1877 )ز كه‌ باس له‌ بنچینه‌كانی فیزیای ده‌نگ و شه‌پۆله‌كانی و گواستنه‌وه‌ و ده‌نگ دانه‌وه‌ده‌كات.توێژینه‌� �� �ه‌كان به‌رده‌وام بوون تا یه‌كه‌م سۆنار SONAR (Sound Navigation & Ranging) له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ساڵی (1914)ز له‌ لایه‌ن زانا فسندن دانرا كه‌ بۆ كه‌شتیوانی و دیاركردنی شوێنی كه‌شتیییه‌كانی ئه‌لمَانی به‌كارهات له‌ شه‌رِی جیهانی یه‌كه‌م.
ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه‌ له‌ سه‌ره‌تای چله‌كانی سه‌ده‌ی بیست له‌ بواری پزیشكی به‌كار هات له‌لایه‌ن دكتۆری ده‌مار و ده‌روونناس دكتۆر (كارل سیۆدۆ) كه‌ یه‌كه‌م دكتۆره‌ شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگى به‌كارهێنا له‌ ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشییه‌كان ئه‌ویش كارێكی ئاسان نه‌بوو چونكه‌ ئێسكی سه‌ر زۆربه‌ی هێزی شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگى ده‌مژی.له‌ ئه‌نجامی هه‌وڵه‌كانی زانایانى فیزیا و ئه‌ندازیارانی میكانیكیكاره‌بایی و بایۆلۆژى و پزیشكه‌كان و زانایانی كۆمپیوته‌ر و توێژه‌ره‌كان و به‌ پاڵپشتی حكومه‌ته‌كان،ده‌ستنیشان� �� �ردنی نه‌خۆشی به‌ به‌كارهێنانی شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگ له‌ كلینیكی پزیشكانی ده‌مار و دڵ و چاو ده‌ستی پێكرد شه‌پۆلی به‌كارهاتوو له‌ جۆری (A-mode) كه‌ به‌كارهێنانی ته‌سك ودیاركراوی هه‌بوو پێشخرا بۆ به‌كارهێنانی شه‌پۆلی جۆری (B-mode) كه‌ زانا دۆگلاس هۆری وه‌ك ته‌كنیكارێكی تیشك به‌كاری هێنا بۆ ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشی چونكه‌ توانای هه‌یه‌ بگاته‌ به‌شه‌كانی له‌ش بۆ تێگه‌یشتنی كۆئه‌ندامه‌كانی له‌ش ،له‌ زانكۆی كۆلۆرِادۆ له‌ ده‌نگه‌ر به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ جوزێف هۆملس كه‌ پسپۆری گورچیله‌یه‌ به‌شداری له‌ توێژینه‌وه‌كان كرد وه‌به‌ هاوكاری زانا و ئه‌ندازیاران بیلز و بۆساكۆنی .یه‌كه‌م ئامێری شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگ (Ultra-sound) دوو لایه‌ن جۆری (B-mode) له‌ ساڵی (1951 )ز به‌كارهێنرا.پاشتر چه‌ند ئامێرێك به‌كار هێنرا كه‌ هه‌موویان قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره‌یان هه‌بوو نه‌خۆش ده‌بووایه‌ به‌شێكی یان هه‌مووى له‌ ناو ئاودا بووایه‌ بێ جووڵه‌ بۆ ماوه‌یه‌ك ئه‌مه‌ش كارێكی ئاسان نه‌بوو بۆ ئه‌نجامدانی له‌ كلینیكه‌كان.
له‌ كۆتایییه‌كانی ساڵی (1955 )ز ئه‌م ئامێرانه‌ پێشكه‌وتنیان به‌خۆوه‌ بینی كه‌ قه‌باره‌ى بچووك كرا و هه‌ستیارى زیاد كرا و ئاسانتر بوو بۆ به‌كارهێنان ئه‌ویش به‌ به‌كارهێنانی قۆلێكی كانزایی كه‌ توانای جووڵه‌ى هه‌بوو له‌ شوێنی پشكنینی نه‌خۆش.ئامێرێكی تری شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگ ( Ultra-sound) داهێنرا له‌ ساڵی (1955 )ز كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ پشكنینی ئه‌ندامىزاوزىَ( میهبه‌ل )و كۆم له‌ لایه‌ن هه‌ردوو زانا وایڵد ورِید كه‌ له‌ سه‌ره‌تادا زۆر سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو و پاشتر چاكسازى بۆ كرا تا وای لێهات ئه‌م ئامێرانه‌ به‌ سه‌ركه‌وتوویی له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا و نه‌مسا و یابان و مه‌مله‌كه‌تی یه‌كگرتووی به‌ریتانیا به‌كار بێ به‌تایبه‌تیش له‌ بواری پسپۆری ئافره‌تان و منداڵ بوون.
ئایان دۆنالد یه‌كێكه‌ له‌ دكتۆره‌كانی ئینگلیز كه‌ به‌ پێشه‌نگ داده‌نرێ له‌ به‌كارهێنانی شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگ ( Ultra-sound) كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ جۆرى نه‌خۆشی و كیسه‌كانی ده‌ست نیشان كرد به‌ هاوكاری زانای ته‌كنیكار تۆم برِاون و دكتۆر جۆن ماكفیار له‌ساڵی (7/6/1958 )ز و ساڵی (1959 )ز توانیان قه‌باره‌ى سه‌ری كۆرپه‌ڵه‌ دیار بكه‌ن كه‌ دواتر به‌ رِێگه‌یه‌ك دانرا بۆ زانینی گه‌شه‌ی كۆرپه‌ڵه‌،پاشان به‌كار هێنرا بۆ زانینی بارودۆخی كۆرپه‌ڵه‌ له‌ سه‌ره‌تای سك پرِی تا كاتی له‌دایك بوون و دیاركردنی ئه‌گه‌ری بوونی زیاتر له‌كۆرپه‌ڵه‌یه‌ك و نه‌خۆشییه‌كانی پێش له‌دایك بوون.
پێش ساڵی (1972) ز نه‌ده‌توانرا هێلكه‌دان به‌ شه‌پۆلی (B-mode) ببینرێ تا زانای نه‌مساوی (كراتۆچویل) ئه‌م كاره‌ی ئه‌نجامدا،به‌مه‌ش شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگ ( Ultra-sound) بووه‌ به‌شێكی سه‌ره‌كی له‌ پسپۆری ئافره‌تان، توێژینه‌وه‌كان له‌ یه‌ك توێژینه‌وه‌ى دكتۆر ئایان دۆنالد له‌ ساڵى (1958) ز گه‌یشته‌ (298) توێژینه‌وه‌ له‌ ساڵی (1978) ز، له‌ ئه‌نجامی ئه‌م پێشكه‌وتنه‌ توانرا كۆرپه‌ڵه‌ له‌ ته‌مه‌نی پێنج هه‌فته‌یی ده‌ستنیشان بكرێ له‌ ساڵی (1963 )ز وه‌ لێدانی دڵی كۆرپه‌ڵه‌ له‌ ته‌مه‌نی حه‌فت هه‌فته‌یی ده‌ستنیشان بكرێ له‌ ساڵی (1965 )ز وه‌ كه‌م وكورِییه‌كانى گه‌شه‌كردن بزانرێ له‌گه‌ڵ درێژى كۆرپه‌ڵه‌ و بارودۆخ له‌ده‌وریدا له‌ناو سكی دایك به‌مه‌ش كێشی كۆرپه‌ڵه‌ و برِی خۆراك دیار ده‌كرێ.هه‌روه‌ها بوونی كون له‌ پشت (Spine Bifida) پوچ بوونی سه‌ر له‌ كۆرپه‌ڵه‌ (Anencephaly) له‌هه‌فته‌ی حه‌ڤده‌می سك پرِی،ئه‌و هه‌موو پێشكه‌وتنه‌ نه‌ده‌كرا به‌بێ بوونی شه‌پۆلی (B-mode) وه‌ زیادكردنی رِه‌نگی خۆله‌مێشی بۆ ئامێره‌كانی شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگ ( Ultra-sound) چونكه‌ پێشتر ته‌نها رِه‌نگی سپی و رِه‌ش به‌كار ده‌هات .
له‌هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی بیست دا زانستی شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگ ( Ultra-sound) شۆرشی به‌خۆوه‌ بینی به‌ داهێنانی وێنه‌گرتنی رِاسته‌وخۆ (Real Time Scanner) به‌ شه‌پۆلی (B-mode) كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ژیانی راسته‌قینه‌ی كۆرپه‌ڵه‌ له‌ جووڵه‌ ولێدانی دڵ و هه‌ڵسوكه‌وتی و هه‌ناسه‌ له‌ ناو منداڵداندا،یه‌كه‌م ئامێر له‌م بابه‌ته‌ له‌ ئه‌ڵمانیا له‌ ساڵی (1985 )ز داهێنرا،كه‌ ئه‌وكاته‌ ململانێیه‌كى به‌هێز هه‌بوو له‌ نێوان كۆمپانیاكانى به‌رهه‌م هێنی شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگ ( Ultra-sound) بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئامێری پێشكه‌وتوو به‌ وێنه‌ی رِوون وئاشكرا كه‌ بووه‌ هۆی پێشكه‌وتنی پسپۆری ئافره‌تان و منداڵ بوون.
هه‌روه‌ها ئامێرى شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگی ( Ultra-sound) ئه‌ندامى زاوزىَ میهبه‌لی وكۆم زۆر پێشكه‌وت كه‌ یه‌كه‌م جار له‌لایه‌ن زانایان رِید و وایلد له‌ سالًی (1955 )ز داهێنرا ئه‌مه‌ش بیست ساڵی خایاند بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م ئامێرانه‌ بگه‌نه‌ كلینیكی پزیشك.له‌ ساڵی (1985 )ز دا كه‌ ئه‌م پێشكه‌وتنه‌ش له‌گه‌ل منداڵی تاقیگه‌(منداڵی شووشه‌) له‌ نه‌مسا هاوكات بوو كه‌ پاشتر ته‌كنۆلۆژیایی دوپلار (Doppler) و (M-mode) به‌كارهات،بنچینه‌ی ئه‌م ته‌كنۆلۆژیاییه‌ له‌ لایه‌ن زانای نه‌مساوی كریستیان دوپلار له‌ ساڵی (1842 )ز دانرا و له‌ ساڵی (1955 )ز له‌لایه‌ن یابانییه‌كان به‌كارهات بۆ زانینی جووڵه‌كانی دڵ.له‌ ساڵی (1962 )ز به‌ به‌كارهێنانی دوپلار زاناكان لێدانی دڵ ورِێرِه‌وى خوێن و پێشكه‌وتنی كۆئه‌ندامه‌كان به‌ وێنه‌ی راسته‌وخۆی رِه‌نگاورِه‌نگ (Real time Color Flow Imaging).له‌هه‌شتاكان و سه‌ره‌تاكانی نه‌وه‌ته‌كان كۆمپانیاكانى به‌رهه‌م هێنی شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگ ( Ultra-sound) زۆر پێشكه‌وت و ئه‌م ئامێرانه‌ بوونه‌ به‌شێكی سه‌ره‌كی له‌كاره‌كانی پزیشكی پسپۆر له‌ مندالبوون وئافره‌تان،پاش ئه‌وه‌ى قه‌باره‌ى ئامێره‌كان بچووك كرایه‌وه‌ و قۆلی پشكنینی ئامێره‌كه‌ شوێنێكی بچووكی گرت له‌سه‌ر له‌شی نه‌خۆش به‌ جووڵه‌یه‌كی سه‌ربه‌ست،له‌وه‌ش گرینگتر ئه‌م وێنه‌ نایابانه‌یه‌ كه‌ به‌ده‌ست دێ و ده‌ستنیشانكردنی ورد به‌مه‌ش ئامێره‌كانی شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگ ( Ultra-sound) به‌ پله‌ یه‌ك داده‌نرینً له‌ نێوان ئامێره‌كانی ده‌ستنیشان كردنی نه‌خۆشی كه‌ نه‌ك ته‌نها له‌ ده‌ستنیشانكردنی به‌شه‌كانی له‌ش به‌كاردێ،به‌لكو ده‌ستنیشانكردنی كۆرپه‌ڵه‌ له‌ناو منداڵداندا كه‌ بووه‌ زانستێك و پسپۆرییه‌كی سه‌ربه‌خۆ

كلۆر

كلۆر

خاسیه‌ته‌ گشتییه‌كان

هێما Cl
ژماره‌ى پرۆتۆن 17
ژماره‌ى ئه‌لكترون 18
شوینی له‌ خشته‌ى خولى كۆمه‌له‌ى هالوجین
رِه‌نگ سه‌وزیكی زه‌رد باو
كیشی گه‌ردیله‌یى 35(2).453 g/m
شێوگی ئه‌لكترۆنى 5P3 2S3
ژماره‌ى ئه‌لكترون له‌ هه‌ربه‌رگیك 7,8,2
سیفاته‌ سروشتیه‌كان
دۆخ گاز
چرِی 3,2 g/l له‌oC,101.325Kpa
پله‌ى تواونه‌وه 171.6oK -101.5OC -150.7OF
پله‌ى كوڵان 239.11 OK -34.04 OC -29.27OF
گه‌رمى توانه‌وه 6.4062c1/mol
گه‌رمى به‌ هه‌ڵم بوون 20.41 Kj/mol
فراوانی گه‌رمی 33.949 J/(mol.K) له‌ OC25
په‌ستانى هه‌ڵم
په‌ستان
Pa

1 10 100 K01 k*10^4 k*10^0 
له‌پله‌ى OK 2830 3048 3289 3572 3908
سیفه‌تی ئه‌تۆمی
شێوگی به‌لوری پوازه‌یی
بارى ئۆكسان 7,5,3,1± ئۆكسیدی ترشی به‌هێز
سالبی كاره‌بایی 3.16 (پێوه‌ری باولینگ)
هێزی ئا یۆنین به‌زیاده 1- 1251 2Kj/mols+
2- 2298 Kj/mol2
3- 3822 Kj/mol3
نیوه‌ تیره‌ی گه‌ردیله 100 Pm
نیوه‌ تیره‌ی گه‌ردیله‌ (حسابی) 79 Pm
نیوه‌ تیره‌ی گه‌ردیله‌ هاوبه‌شی Pm 99
نیوه‌ تیره‌ی گه‌ردیله‌ ڤان دیر ڤا لز Pm 175
سیفه‌تی تر
باري موگناتيسي دایا موگناتیسی
به‌رگرى كاره‌بایی 10 ملی ئۆم (له‌(20oC
گه‌یاندنی گه‌رمی 300Kcal 8.9m
خێرایی ده‌نگ 206m/s گاز له‌ 0oC
ژماره‌ى تۆماركردن 7782-50-5

هاوتاكانى كلور
هاوتا بوونی له‌ سروشت نیوه‌ ته‌مه‌ن جۆرى تیشك هیزی تیشكMeV هاوتاكانی تر
Cl35 %75.77 Cl جێگیره‌ و 18نیوترونی هه‌یه
3.01 ×10^5 -β 0.709 Ar36
Є -ـــ S36
Cl37 %24.23 Cl جێگیره‌و 20 نیوترونی هه‌یه‌
سه‌رچاوه‌كان

كلۆر:توخمێكی كیمیاییه‌ ، هێماكه‌ی (Cl) ، ژماره‌ی گه‌ردیله‌یی(17) ، ناوى كلۆر له‌ وشه‌ى كلاروس ی گریكی وه‌رگیراوه‌ كه‌ ماناى سه‌وزێكى زه‌ردباو ده‌گه‌ێنێ.شوێنه‌كه‌ى ده‌كه‌وێته‌ كۆمه‌له‌ى(17) له‌ خشته‌ى خولی یه‌كێكه‌ له‌ هالۆجینه‌كان ، له‌ پێكهاته‌ى خوێی چێشت به‌شداره‌(NaCl) ، كه‌واته‌ بوونێكی سروشتی هه‌یه‌وگرنگه‌ بۆ ژیان به‌تایبه‌تی ژیانی مرۆڤ.
گازى كلۆر كه‌ ره‌نگی سه‌وزێكی زه‌رد باوه‌ ، چڕیه‌كه‌ى كه‌متره‌ له‌ چڕى هه‌وا ، بۆنێكی ناخۆشی هه‌یه‌ ، هه‌روه‌ها ژه‌هراوییه‌ ، كارایه‌كی ئۆكسیدێنی به‌هێزه‌ ، وه‌ك سپی كه‌ره‌وه‌یه‌ك(به‌تایبه�� �تی بۆ كوتاڵ)به‌كاردێت ، هه‌روه‌ها وه‌ك پاككه‌ره‌وه‌یه‌ك به‌كاردێت بۆ له‌ناو بردنی میكرۆب.
سیفه‌ته‌كانی كلۆر:
توخمى كلۆر ، گازێكى سه‌وزى زه‌ردباوه‌ ، هێماكه‌ى(Cl2) ، یه‌كێكه‌ له‌ هالۆجینه‌كان ، له‌ پێكهاته‌ى خوێی چێشت به‌شداره‌ ، به‌رهه‌م هێنانی كلۆر به‌ ڕێگای ئۆكسیدێن یان شیكردنه‌وه‌ى كاره‌بایی ده‌بێت ، كلۆر له‌گه‌ڵ گشت توخمه‌كانی تر به‌ خێرایی كار لێك ده‌كات . له‌ پله‌ى(10oC)ده‌توانرێت(3.1Lt)كل� �ر له‌ یه‌ك لیتر ئاو بتاوێته‌وه‌ . له‌ پله‌ى(30oC)ده‌توانرێت(1.77Lt)كل ۆر له‌ یه‌ك لیتر ئاو بتاوێته‌وه‌.
به‌كار هێنانه‌كانی كلۆر: 
یه‌كێكه‌ له‌و ماده‌ كیمیاوییه‌ گرنگانه‌ كه‌له‌ پاككردنه‌وه‌ی ئاو به‌كاردێت بۆ له‌ناوبردنی میكرۆب ، سپی كردنه‌وه‌ی كوتاڵ ، به‌رهه‌م هێنانی گازی خه‌رده‌ل ، هه‌روه‌ها كلۆر به‌كار دێت له‌ پیشه‌سازى و به‌رهه‌م هێنانی زۆربه‌ی ئه‌و به‌روبومانه‌ی كه‌ ڕۆژانه‌ به‌كاردێن :-
-)به‌كار دێت (وه‌ك ترش)بۆ له‌ناوبردنی میكرۆب و به‌كتریا له‌ ئاوى خواردنه‌وه‌و حه‌وزی مه‌له‌كردن سه‌رچاوه‌كانی تری بچوكی ئاو.
-)به‌كاردێت له‌ به‌رهه‌مهێنانی هه‌ریه‌ك له‌ په‌ڕو په‌رتووك ، پاكژكه‌ره‌وه‌ ، كوتاڵ ، ڕه‌نگ ، پیشه‌سازی خواردن ، له‌ناو به‌رى مێروه‌ زیان به‌خشه‌كان ، به‌رهه‌مه‌كانی نه‌وت ، پلاستیك ، كوتاڵ ، پزیشكى ، توێنه‌ره‌كان و زۆرشتی تر.
-)زۆر به‌كاردێ له‌ كیمیای ئۆرگانی وه‌ك ئۆكسێنه‌ر ، هه‌روه‌ها كلۆر به‌ئاسانی شوێنی هایدرۆجین ده‌گرێته‌وه‌ له‌ مادده‌ ئۆرگانییه‌كان(وه‌ك به‌رهه‌مهێنانی پلاستیك).
-)له‌ به‌رهه‌م هێنانی هه‌ر یه‌كه‌ له‌ چواره‌م كلۆراتی كلۆرۆفۆرم ، چواره‌م كلۆریدی كاربۆن و به‌رهه‌مهێنانی بڕۆم به‌كار دێت.
مێژووی كلۆر:
كلۆر وشه‌یه‌كی گریكییه‌ به‌ مانای سه‌وزی زه‌ردباو ، له‌ ساڵی(1774)له‌ لایه‌ن زانا كارل ویلیه‌م شیلی دۆزرایه‌وه‌ ، به‌ڵام به‌هه‌ڵه‌ وازانرا كه‌ ئۆكسجینی تێدایه‌ ، به‌ڵام له‌ ساڵی (1810)ز زانا همفری دایڤی سه‌لماندى كه‌ توخمێكی سه‌ربه‌خۆیه‌و ناوی نا كلۆر.
بوونی كلۆر له‌ سروشتدا: 
كلۆر له‌ سروشتدا ته‌نها له‌ شێوه‌ى ئایۆنی كلۆردا هه‌یه‌ ، بڕێكی زۆر له‌ كلۆریدات له‌ خوێى تواوه‌ له‌ ده‌ریاو زه‌ریاكاندا هه‌یه‌ ، نزیكه‌ی(1.9%)بارستایی ئاوی ده‌ریا بریتیه‌ له‌ ئاێۆنی كلۆرید ، ئه‌م بڕه‌ش زیاد ده‌بێ له‌ ده‌ریاى مردوو وه‌ له‌ گۆمى ئاوه‌ سوێره‌كان.
زۆربه‌ی كلۆریداته‌كان له‌ ئاودا ده‌توێنه‌وه‌ ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ كلۆریداتی ره‌ق ته‌نها له‌ شوێنه‌ وشكه‌كاندا هه‌یه‌ یان له‌قووڵایى زه‌وى . كلۆریدى سۆدیۆم(هالایت) ، كلۆریدى پۆتاسیۆم (سیلڤایت) ، كلۆریدى پۆتاسیۆم مه‌نگه‌نیزى شه‌شه‌م هایدرایت . 
ئاماده‌ كردنی كلۆر له‌پشه‌سازیدا به‌كردارى شیكردنه‌وه‌ى كاره‌بایی كلۆریدی سۆدیۆمى تواوه‌ و له‌ئاودا ده‌بێت ، كردارى ئه‌لكه‌له‌ له‌ گازی كلۆرو گازى هایدرۆجین هایدرۆكسیدى سۆدیۆم وه‌به‌رهه‌م دێ به‌پێ ى ئه‌م هاوكێشه‌یه‌:
2NaOH + H2 + Cl2 2NaCl + 2H2O 
ئاوێته‌كانی كلۆر:
ئاوێته‌كانی كلۆر بریتیه‌ له‌ كلۆرید ، هیبۆكلۆریتات ، كلۆریتات ، بیر كلۆریدات ، كلۆر ئه‌مینات.
هاوتاكانی كلۆر: 
كلۆر دوو هاوتای سه‌ره‌كى و جێگیری هه‌یه‌ ، یه‌كه‌میان بارستایی(35) ، ئه‌وی تر بارستایی(37)به‌ ڕێژه‌ی( 1:3 ) به‌م شێوه‌یه‌ بارستایی كلۆر ده‌بێته‌(35.5) كلۆر (9)هاوتاى هه‌یه‌ كه‌ بارستایییه‌كانی له‌ نێوان (32 تا 40) ده‌بێ ، ته‌نها سێ دانه‌ له‌مانه‌ به‌ سروشتى هه‌ن به‌ڕێژه‌ى (%75.77) بۆ (Cl-35) وه‌ (%24.23) بۆ (Cl-37) وه‌ به‌ ڕێژه‌یه‌كى زۆر بچووك بۆ(Cl-36) كه‌ چاڵاكی تیشكی تێدا به‌دى ده‌كرێ ، كه‌ له‌ ئه‌نجامى تێكشكانی ئه‌رگۆن-36 به‌هۆى پرۆتۆنه‌كانی تیشكى گه‌ردونى دروست ده‌بێ له‌ چینه‌كانی سه‌ره‌وه‌ى به‌رگی هه‌وایی كه‌چى له‌ به‌رگی هه‌وایی خواره‌وه‌ (Cl-36) دروست ده‌بێ به‌ زیاد بوونی یه‌ك نیوترۆن بۆ (Cl-35) یان زیاد بوونی یه‌ك میۆن بۆ (Ca-40).
له‌ ئه‌نجامى تیشك دانه‌وه‌ (Cl-36) ده‌گۆرێ بۆ هه‌ریه‌ك له‌ (S-36) و(Ar-36) كه‌ نیوه‌ ته‌مه‌نیان ده‌گاته‌(308000)ساڵ ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ له‌ دیاركردنی ته‌مه‌نی جێۆلۆجی به‌كار دێت له‌(60000) تا یه‌ك ملیۆن ساڵ .
بڕێكی زۆر له‌ (Cl-36) دروست بوو له‌ ئه‌نجامى به‌ركه‌وتنی تیشكی ئه‌تۆمى (كه‌ له‌ ئه‌نجامی چه‌كێكی ئه‌تۆمى به‌كار هاتوو له‌ ساڵانی (1952 -- 1958 )) به‌ر ئاوی ده‌ریاكان .
خۆپا راستن :
گازى كلۆركارده‌كاته‌ سه‌ر كۆئه‌ندامى هه‌ناسه‌دان به‌تایبه‌تى له‌ منداڵ و به‌ ته‌مه‌نه‌كان وه‌ له‌ دۆخى شلى دا ده‌بێته‌ هۆى سوتانى پێست. هه‌ستى پێ ده‌كرێ ئه‌گه‌ر به‌رێژه‌ى 3.5له‌ یه‌ك ملیۆن بێ ، ئه‌گه‌ر رێژه‌كه‌ى 1000 له‌ یه‌ك ملیۆن بێ مه‌ترسیدار ده‌بێ ، وه‌ك چه‌كێكى كیمیایى له‌ شه‌رى دووه‌مى جیهانى به‌كارهات ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ده‌بێ ڕێژه‌ى له‌ 0.5 له‌ یه‌ك ملیۆن تێپه‌ر نه‌كات (بۆ كرێكار كه‌ رۆژانه‌ هه‌شت كاتژمێر كار بكات ، نزیكه‌ى چل كاتژمێر له‌ هه‌فته‌یه‌كدا)گازى كلۆر ژه‌هراویتر ده‌بێت ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئامۆنیا یان پاككه‌ره‌وه‌كان تێكه‌ڵ بكرێ،كه‌ تێكه‌ڵه‌ گازێك له‌ كلۆر، كلۆرامین ، سێیه‌م كلۆریدی نایترۆجین . له‌به‌ر ئه‌وه‌ ده‌بێت دووركه‌وین له‌م تێكه‌ڵه‌ .
ئاماده‌كردن و جیاكردنه‌وه‌ ى گازى كلۆر:
گازى كلۆر جیا ده‌كرێته‌وه‌ به‌ شیكردنه‌وه‌ى كاره‌بایى گیراوه‌ كلۆیدى سۆدیۆم ، گیراوه‌ى ئاوى سوێر به‌ سێ ڕێگاى پیشه‌سازى :-
1-شیكردنه‌وه‌ى كاره‌با یى به‌ رێگه‌ى خانه‌ى جیوه‌یى:
یه‌كه‌مین ڕێگه‌یه‌ كه‌ به‌كار هاتوه‌ بۆ به‌رهه‌م هێنانى كلۆر له‌ پیشه‌سازى كه‌ ئه‌نۆد له‌ تیتانیۆم دروست كراوه‌ له‌ سه‌ر كاسۆدى جیوه‌ و گیراوه‌ى كاۆریدى سۆدیۆم له‌ نێوانیان ، كاتى تێپه‌ر بوونى كاره‌با ، گازى كلۆر په‌یدا ده‌بێ له‌ ئانۆد له‌ هه‌مان كاتدا سۆدێۆم ده‌توێته‌وه‌ له‌ جیوه‌ و ده‌نیشێ ، ئه‌م نیشته‌نییه‌ دووباره‌ له‌گه‌ڵ ئاو كارلێك ده‌كات بۆ جیاكردنه‌وه‌ی جیوه‌ ، گازى هایدرۆجین دروست ده‌بێ له‌گه‌ڵ هایدرۆكسیدى سۆدیۆم كه‌ هه‌ردوكیان به‌كار دێن له‌ پیشه‌سازیدا . ئه‌م ڕێگه‌یه‌ پێوویستى به‌ بڕێكی زۆر وزه‌ هه‌یه‌ ، هه‌روه‌ها مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی جیوه‌ش هه‌یه‌ .
2- شى كردنه‌وه‌ى كاره‌با یى جیاكه‌ره‌وه‌:
به‌ به‌كارهێنانى جیاكه‌ره‌وه‌یه‌كى به‌ردى ئاوریشمى وه‌ك نیشتوو له‌سه‌ر كاسۆد كه‌ له‌ ئاسن دروست كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى نه‌هێلێ كلۆرى دروست بوو له‌ ئه‌نۆد دووباره‌ یه‌ك بگرێ له‌گه‌ڵ هایدرۆكسیدى سۆدیۆم له‌سه‌ر كاسۆد . ئه‌م ڕێگه‌یه‌ پێویستى به‌ بڕێكی كه‌متر وزه‌ هه‌یه‌ ، به‌ڵام ڕێژه‌ى هایدرۆكسیدى سۆدیۆم كه‌مه‌و سوودى لێ وه‌رناگیرێ.
3- شیكردنه‌وه‌ى كاره‌بایى په‌رده‌یی: 
خانه‌ی شیكردنه‌وه‌ى كاره‌بایى ده‌كرێت به‌ دوو به‌شه‌وه‌ به‌هۆى په‌رده‌یه‌ك كه‌ وه‌ك ئاڵوگۆڕی ئایۆنی كارده‌كات ، گیراوه‌ى كلۆریدی سۆدیۆم له‌ به‌شى ئانۆد داده‌نرێ ، كه‌چى له‌ به‌شى كاسۆد ئاوى دڵۆپێنراو داده‌نرێ.

كاربۆن

كاربۆن

كاربۆن یه‌كێكه‌ له‌ توخمه‌ كیمیاییه‌كان ، هێماى(C) ه‌ ، ژماره‌ى گه‌ردیله‌یی (6)ه‌ ، یه‌كێكه‌ له‌ ناكانزاكان ، هاوهێزى چواره‌ ، له‌ سروشتدا به‌ زۆر شێوه‌ ده‌بینرێ.

هێما C
ژماره‌ى پرۆتۆن 6
ژماره‌ى ئه‌لكترۆن 6
بارسته‌ ژماره‌ 12.0107 g/mol
شێوه‌ (رِه‌نگ) ئه‌ڵماس (بێ رِه‌نگه‌)
گرافیت (رِه‌شه‌)
شێوگی ئه‌لكترۆنی 1s2 2s2 2p2
ژماره‌ى ئه‌لكترۆن له‌ هه‌ر به‌رگێك 4 ،2
سیفاته‌ فیزیاییه‌كان
چرِی گرافیت 2.267 gm/cm3
چرِی ئه‌ڵماس 3.513g/cm3 له‌0oC ،101.325Kpa
پله‌ى توانه‌وه‌ 4300-4700 OK
گه‌رمى توانه‌وه‌ گرافیت 100 Kj/mol
گه‌رمى توانه‌وه‌ ئه‌ڵماس 120 Kj/mol
گه‌رمى به‌ هه‌ڵم بوون 355.8 Kj/mol
فراوانی گه‌رمی ئه‌ڵماس 6.115 J/(mol.K) 25OC
فراوانی گه‌رمی گرافیت 8.517 J/(mol.K) له‌ 25OC
په‌ستانى هه‌ڵم
په‌ستان Pa 1 10 100 1000 1*10^4 1*10^5
له‌پله‌ى OK 2830 3048 3289 3572 3908
سیفه‌تی ئه‌تۆمی
شێوگی به‌لوری پوازه‌یی
بارى ئۆكسان 4 ،2 ئۆكسیدی ترشی بێ هێز
سالبی كاره‌بایی 2.55(پێوه‌ری باولینگ)
هێزی ئا یۆنین 1- 1086.5 Kj/mol
2- 2352.6 Kj/mol
3- 4620.5 Kj/mol
نیوه‌ تیره‌ی گه‌ردیله‌ 70 Pm
نیوه‌ تیره‌ی گه‌ردیله‌ (ژماره‌یى) 67 pm
نیوه‌ تیره‌ی گه‌ردیله‌ هاوبه‌شی Pm 77
نیوه‌ تیره‌ی گه‌ردیله‌ ڤان دیر ڤا لز 170pm
سیفه‌تی تر
باری موگناتیسی دایا موگناتیسی
گه‌یاندنی گه‌رمی گرافیت 300Kcal (119-165) (W/(m.K))
گه‌یاندنی گه‌رمی ئه‌ڵماس 300Kcal (900-2320) (W/(m.K))
خێرایی بڵاوبونه‌وه‌ى گه‌رمى (ئه‌ڵماس) (503-1300)mm2/s له‌ 300OK
ژماره‌ى تۆماركردن 0-44-7440


هاوتا توخمه‌كانی كلور
هاوتا بوونی له‌ سروشت نیوه‌ ته‌مه‌ن جۆرى تیشك هیزی تیشك(MeV) هاوتاكانی تر
C12 %98.9 C جێگیره‌ و 6 نیوترونی هه‌یه‌
C13 %1.1 C جێگیره‌ و 7 نیوترونی هه‌یه‌
C14 ده‌گمه‌ن 5730 سالڕ 0.156 N14
جۆره‌كانی كاربۆن:
1-ئه‌ڵماس: ڕه‌قترین جۆری كانزایه‌ ، له‌ شێوه‌ى قوچه‌ك دایه‌ كه‌ كاربۆن له‌ گۆشه‌كاندا هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ یه‌ك گه‌ردیله‌ى كاربۆن له‌ ناوه‌راست كه‌ گه‌ردیله‌كان به‌ چوار ئه‌لكترۆن له‌ خولی (SP3) به‌یه‌ك ده‌به‌سترێن
كه‌ هێزو ره‌قى ده‌به‌خشێته‌ ئه‌ڵماس.
2-گرافیت: یه‌كێكه‌ له‌ مادده‌ نه‌رمه‌كان ، گه‌ردیله‌كانى كاربۆن به‌ سێ ئه‌لكترۆن له‌ خولی SP2 به‌یه‌ك ده‌به‌سترێن وه‌ یه‌ك ئه‌لكترۆن له‌ خولی S .
3-فۆلیرین: بریتییه‌ له‌ گه‌ردى گه‌وره‌ پێكهاتووه‌ له‌ كاربۆن له‌ شێوه‌ى گۆدایه‌(كه‌ به‌ باشترین و ئاسانترین شێوه‌ داده‌نرێت به‌ باكی بۆل ناسراوه‌).
4-سیرافیت: ڕوێكی لوسی هه‌یه‌ ، پێكهاته‌ی به‌ته‌واوی نازانرێ.
5-ئایۆنسدالایت: وه‌ك ئه‌ڵماسه‌ له‌ پێكهاته‌یدا به‌ڵام به‌ به‌لوری شه‌شی.
6-كاربۆنی نا بلوری : كۆبونه‌وه‌ی گه‌ردیله‌كانی كاربۆن به‌ شێوه‌یه‌كی ناڕێك و نا بلوری له‌ باری شوشه‌یی یه‌.
7-بڵقی كاربۆنی بچووك : تۆڕێكی موگناتیسی هه‌ستیار ، چڕییه‌كه‌ى كه‌مه‌ وه‌ك گرافیت ، به‌ جۆرێ گه‌ردیله‌كان سێیانی له‌ خولی شه‌شی و حه‌وتی به‌ یه‌ك ده‌به‌سترێن.
8- بۆڕی كاربۆنی بچووك: گه‌ردیله‌كان سێیانی به‌ یه‌ك ده‌به‌سترێن كه‌ شێوه‌ى بۆڕی ناو به‌تاڵ وه‌رده‌گرێ.
9- كاربۆنی شوشه‌یی(Isotropic): ژماره‌یه‌كی زۆر كونی تێدایه‌ ، به‌ پێچه‌وانه‌ی گرافیت ، گه‌ردیله‌كان به‌شێوه‌ى نارێك بڵاو بوونه‌ته‌وه‌.
كاربۆن له‌ هه‌موو بواره‌كانى ژیان به‌شداره‌ ، به‌تایبه‌تی كیمیای ئه‌ندامى. یه‌كێكه‌ له‌ ناكانزاكان ، توانای دروست كردنی به‌ندی هاوبه‌شی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ توخمه‌كان ، له‌ پێكهاته‌ی زیاتر له‌ ده‌ ملیۆن ئاوێته‌دا به‌شداره‌ ، له‌گه‌ڵ ئۆكسجین یه‌ك ده‌گرێ بۆ پێكهێنانی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن كه‌ زۆرگرنگه‌ له‌ گه‌شه‌كردنی ڕوه‌ك. له‌گه‌ڵ هایدرۆجین یه‌ك ده‌گرێ بۆ پێكهێنانی هایدرۆكاربۆنه‌كان كه‌ له‌ زۆربه‌ی پیشه‌سازییه‌كان به‌كاردێ . وه‌ له‌گه‌ڵ ئۆكسجین و هایدرۆجین یه‌ك ده‌گرێ بۆ پێكهێنانی ترشه‌ چه‌ورییه‌كان كه‌ پێویسته‌ بۆ ژیان وه‌ هه‌رورها ئه‌سته‌رى لێ دروست ده‌كرێ كه‌ تام و بۆنی میوه‌ى لێ دێ . هه‌روه‌ها (C-14) به‌كاردێ له‌ دیاركردنی ته‌مه‌ن به‌ ڕێگای تیشك.
سیفه‌ته‌كانی كاربۆن:
توخمی كاربۆن تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌ چونكه‌ زۆر شێوه‌ی هه‌یه‌ له‌ نه‌رمترین شێوه‌ (گرافیت) بۆ ڕه‌قترین شێوه‌ (ئه‌ڵماس) وه‌ هه‌روه‌ها توانایه‌كی زۆری هه‌یه‌ بۆ دروست كردنی به‌ندی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ توخمه‌كانی تر وه‌ هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ گه‌ردیله‌ی ترى كاربۆن. كاربۆن به‌ توخمێكى سه‌ره‌كى ژیان داده‌نرێ ، هایدرۆكاربۆنه‌كان به‌ فراوانی به‌كاردێن له‌ ژیانی ئابوریدا ، وه‌ك به‌رهه‌مه‌كانی نه‌وتی خاو كه‌ ته‌كنۆلۆجیای پیشه‌سازى به‌كاردێت بۆبه‌رهه‌مهێنانی به‌نزین ، گاز ، كیرۆسین و زۆر به‌رهه‌می تر . 
به‌كارهێنانه‌كانی كاربۆن:
كاربۆن پێكهێنه‌ره‌كی سه‌ره‌كییه‌ له‌ دروستبوونی ژیان ، هایدرۆكاربۆن گرنگترین شێوه‌كانی كاربۆنه‌ كه‌ ڕۆژانه‌ به‌كار دێت وه‌ك ووزه‌ به‌تایبه‌تی نه‌وتی خاو كه‌ زۆر به‌رهه‌می لێ جیا ده‌بێته‌وه‌ وه‌ك به‌نزین ، گاز.كیرۆسین..وه‌هه‌روه‌ها نه‌وتی خاو به‌شداره‌ له‌ زۆربه‌ی پیشه‌سازییه‌كان وه‌ك پیشه‌سازی پلاستیك.
به‌كارهێنانه‌كانی تری كاربۆن:
· كاربۆن- 14 كه‌له‌27-فبرایر ساڵی 1940 ز دۆزراوه‌ به‌كاردێ له‌ ده‌ستنیشان كردنی ته‌مه‌ن به‌ ڕێگای تیشك.
· گرافیت تێكه‌ڵ ده‌كرێ له‌گه‌ڵ قوڕ بۆ دروستكردنی پێنوسی ره‌ساس.
· ئه‌ڵماس به‌كاردێ له‌ دروستكردنی نوكی كونكه‌ر ، وه‌هه‌رورها وه‌ك خشڵ بۆ جوانكاری.
· كاربۆن له‌گه‌ڵ ئاسن تێكه‌ڵ ده‌كرێ بۆ به‌رهه‌مهێنانی پۆڵا.
· كاربۆن به‌كاردێ له‌ كارگه‌ ناوكییه‌كان بۆ كه‌مكردنی خێرایی نیۆترۆن.
· گرافیت ورد ده‌كرێ و له‌ قالب ده‌كرێ بۆ كاری هونه‌ری به‌كاردێ.
· ده‌نكى(حب) ڕه‌ژوو له‌ پزیشكیدا به‌كاردێ بۆ مژینی ماده‌ ژه‌هری یه‌كان له‌ كۆئه‌ندامى هه‌رس.
مێژووى كاربۆن:
(كاربۆ) له‌ زمانی لاتینیدا به‌ مانای ڕه‌ژوو دێ ، له‌ دێر زه‌مانه‌وه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌ ، له‌ كۆنه‌وه‌ دار به‌كار هاتووه‌ بۆ به‌رهه‌مهێنانی ڕه‌ژوو به‌ڕێگای سوتاندن بێ ئۆكسجین . ئه‌ڵماسیش یه‌كێكه‌ له‌ ماده‌ ده‌گمه‌نه‌ به‌نرخه‌كان.
جۆره‌كانی شێووگی كاربۆن : 
شێووگی كاربۆنی خاوین جیاوازه‌ له‌پێكهاته‌ى شێووگی گه‌ردیله‌كانی ترى كاربۆن ،سێ شێووگی ناسراوی كاربۆن هه‌یه‌،كاربۆنی نابلوری، گرافیت،ئه‌ڵماس.
ژماره‌یه‌ك له‌ جۆره‌كانی شێووگی كاربۆنی نائاسایی (شاز) هه‌یه‌ له‌وانه‌ فۆلیرین (كاربۆنی زۆر وورد له‌شێوه‌ی بۆڕی باریك) و لۆنسدالیت .
كاربۆن له‌ شێوه‌ی نابلوری وه‌ك گرافیت هه‌یه‌،كه‌چی له‌ شێوه‌ی بلوری بوونی زۆر كه‌مه‌. به‌ڵام له‌شێوه‌ى تۆز (پۆدره‌) هه‌یه‌ كه‌ پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی ماده‌كانی وه‌ك ڕه‌ژوو،سناج،ته‌نی و كاربۆنی چاڵاك.
له‌ په‌ستانی ئاسایی كاربۆن شێوه‌ى گرافیت وه‌رده‌گرێ،كه‌ هه‌ر گه‌ردیله‌یه‌ك له‌گه‌ل سێ گه‌ردیله‌ى تر به‌ستراوه‌ له‌ ئاستێك كه‌ شێوه‌ى شه‌شینه‌ وه‌رده‌گرێ له‌ ئه‌لقه‌كان،وه‌ك ئه‌لقه‌ى هایدرۆكاربۆنی ئه‌رۆماتی.دوو شێوه‌ی ناسراوى گرافیت هه‌یه‌،یه‌كه‌میان ئه‌لفا (شه‌شینه‌)، دووه‌میان بێتا (مه‌وشوری شه‌شینه‌ ڕێك) كه‌ هه‌ردووكیان هه‌مان سیفاتی فیزیاییان هه‌یه‌،ته‌نها له‌ پێكهاته‌ى بلوری نه‌بێ.
ئه‌و گرافیته‌ى كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی هه‌یه‌ نزیكه‌ى (30%) ى له‌ شێوه‌ی ئه‌لفایه‌،به‌ڵام له‌كاتی دروستكردنی گرافیت ته‌نها شێوه‌ى ئه‌لفاى تێدایه‌،ده‌توانرێ شێوه‌ى ئه‌لفا بۆ شێوه‌ى بێتا به‌ ڕێگاى چاره‌سه‌رى میكانیكی وه‌ شێوه‌ى بێتا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ شێوه‌ى ئه‌لفا به‌ گه‌رم كردن بۆ زیاتر له‌ (1000 Oس ) .
گرافیت كاره‌با ده‌گه‌یێنێ چونكه‌( هه‌وری-بای) به‌ چڕی كۆنه‌بۆته‌وه‌. گرافیت ماده‌یه‌كی نه‌رمه‌ و به‌شه‌كانی به‌ گه‌ردیله‌ى تر جیا ده‌كرێ،وه‌ به‌یه‌كتری به‌ستراون به‌ هێزی ڤان دیر ڤالز له‌به‌ر ئه‌وه‌ به‌ ئاسانی له‌سه‌ر یه‌ك ده‌خلیسكێن.
كاربۆن له‌ ژێر په‌ستانی زۆر به‌رزدا شێوه‌یه‌ك له‌ شێوه‌كانی شێووگی كاربۆن وه‌رده‌گرێ كه‌ پێی ده‌ڵێن ئه‌ڵماس،كه‌ هه‌ر گه‌ردیله‌یه‌كى كاربۆن به‌ چوار گه‌ردیله‌ى تر به‌ستراوه‌.ئه‌ڵماس هه‌مان پێكهاته‌ى شه‌ش پاڵووى سیلیكۆن و جه‌رمانیۆمى هه‌یه‌، هێزی به‌نده‌كانی نێوان كاربۆن - كاربۆن زۆر به‌هێزه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ به‌كاردێ له‌گه‌ڵ نیتریدی بۆرۆن (BN) بۆ دروستكردنی به‌هێزترین ماده‌ كه‌ به‌رگرییه‌كی زۆری هه‌یه‌ بۆ تیغ كردن.
ئه‌و گۆڕانانه‌ی كه‌ به‌سه‌ر گرافیت دێ له‌ پله‌ى گه‌رمى ئاساییدا (پله‌ى گه‌رمى ژوور) زۆر هێواشه‌و هه‌ستی پێ ناكرێ .له‌ژێر بارودۆخی تایبه‌تدا كاربۆن ده‌بێته‌ بلوری لۆنسدالایت كه‌ شێوه‌ى به‌ ئه‌ڵماس ده‌چێ به‌ڵام شه‌شینه‌یه‌. 
فۆلیرین شێوگی پێكهاتنی له‌ گرافیت ده‌چێ به‌ڵام له‌جیاتی شێوه‌ى شه‌شینه‌ى بێگه‌رد شێوه‌ی پێنجینه‌ (له‌وانه‌یه‌ حه‌فتینه‌) له‌ گه‌ردیله‌ى كاربۆنی تێدابێ كه‌ ده‌بێته‌ هۆی لاربوونه‌وه‌ى چینه‌كان بۆ شێوه‌ى گۆیی یان لوله‌یی ، فۆلیرین پێی ده‌ڵێن (گۆی بوكی یان لوله‌ى بوكی) كه‌ سیفه‌ته‌كانی تا ئێستا شی نه‌كراوه‌. هه‌موو ناوه‌كانی فۆلیرین بۆ ڕێزلێنان له‌ (بوكوینستر فولیر) په‌ره‌پێده‌ری گومبه‌تی جیودیسی كه‌ به‌ ناوى گۆی بوكی ده‌ناسرێ.
شێوه‌كانى كاربۆنى شێووگى بریتیه‌ له‌ : 
1- كاربۆنى نا بلورى .
2- بڵقى كاربۆنى وورد (كه‌له‌ ساڵى 1997 دۆزراوه‌ ) .
3- لوله‌ى كاربۆنى وورد .
4- فۆلیرین .
5- گرافیت .
6- ئه‌یۆسدالایت .
7- سیرافیت .
جیاوازى نێوان ئه‌ڵماس و گرافیت :
1- ئه‌ڵماس به‌هێزترین كانزاى ناسراوه‌ له‌لایه‌ن مرۆڤ،كه‌چى گرافیت نه‌رمه‌ .
2- ئه‌ڵماس ماده‌ێكى كاشتت ، كه‌چى گرافیت ماده‌كى چه‌وركه‌ره‌وه‌یه‌ .
3- ئه‌ڵماس نه‌گه‌یه‌نه‌ریه‌كى باشه‌ بۆ كاره‌با ، كه‌چى گرافیت كاره‌با ده‌گه‌یێنێ .
4- ئه‌ڵماس به‌زۆرى ڕوونه‌ ، كه‌چى گرافیت تاریكه‌ (لێله‌) .
5- ئه‌ڵماس شێوه‌ى بلورى شه‌ش پاڵووى هه‌یه‌ ، كه‌چى گرافیت شێوه‌ى بلورى شه‌شینی هه‌یه‌ .
جیاوازى نێوان كاربۆنی نابلورى و كاربۆنی لوله‌یی وورد :
1- كاربۆنی نابلورى ماده‌یه‌كه‌ كه‌ به‌ئاسانی دروست ده‌كرێ ، كه‌چی كاربۆنی لوله‌یی وورد پێویستی به‌ پاره‌یه‌كی زۆر هه‌یه‌ بۆ دروستكردنی .
2- كاربۆنی نابلورى هه‌مووی هه‌مان سیفه‌تیان هه‌یه‌ ، كه‌چی كاربۆنی لوله‌یی سیفه‌ته‌كانی لێكچوو نییه‌ و ده‌گۆڕێ. 
بوونی كاربۆن:
له‌ پێكهاته‌ی زیاتر له‌ ده‌ ملیۆن ئاوێته‌دا به‌شداره‌ ، هه‌زاره‌ها له‌م پێكهاتانه‌ پێویستی سه‌ره‌كین بۆ ژیان جگه‌ له‌ گرنگی ئابووری . له‌ خۆرو ئه‌ستێره‌ كلكداره‌كاندا دا هه‌یه‌ . هه‌روه‌ها نه‌یزه‌كه‌كان ئه‌ڵماسی وردیان تێدایه‌ . كاربۆن له‌كه‌ڵ توخمه‌كانی تر به‌ یه‌كگرتویی هه‌یه‌ له‌ به‌رگی هه‌وایی ، وه‌ك تواوه‌ش به‌دی ده‌كرێ له‌ ئاودا ، پێكهێنه‌رێكی سه‌ره‌كی كاربۆن و وبه‌رده‌كانه‌(كه‌ بڕێكی كه‌م كالسیۆم ومه‌گنیسیۆم وئاسن ، له‌گه‌ڵ هایدرۆجین یه‌كده‌گرێ بۆ پێكهێنانی هایدرۆكاربۆنه‌كان وه‌ك نه‌وتی خاو وگازى سروشتی.
گرافیت به‌ ڕێژه‌یه‌كى زۆر هه‌یه‌ له‌ نیۆیۆرك و تكساس له‌ وڵاته‌یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ، ڕوسیا ، مه‌كسیك ، گرین لاند ، وه‌ هیند.
ئه‌ڵماسی سروشتی له‌ به‌ردی گڕكانی (كیمبرلیت) كه‌ له‌ گركانه‌كانی كۆندا به‌دى ده‌كرێ ، كه‌ زۆربه‌یان ده‌كه‌وێته‌ باشوری ئه‌فریقیا ، نامیبیا ، بوتسوانا ، كۆمارى كۆنگۆ ، هه‌روه‌ها له‌ ڕوسیا و به‌رازیل و باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئوستڕالیا هه‌یه‌.
ئاوێته‌كانی كاربۆن:
گرینگترینیان دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆنه‌(CO2) به‌ ڕێژه‌كی كه‌م له‌ به‌رگی هه‌وادا هه‌یه‌ ، كه‌ له‌ لایه‌ن زینده‌وه‌ران به‌رهه‌م دێ و به‌كار دێ . دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن له‌گه‌ڵ ئاو كارلێك ده‌كات بۆ پێكهێنانی ترشی كاربۆنیك(H2CO3) به‌ ڕێژه‌یه‌كى كه‌م ، كه‌ جێگیر نییه‌ وه‌ك زۆربه‌ى ئاوێته‌كانی كاربۆن كه‌ به‌ندی هاوبه‌شی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئۆكسجین ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئایۆنی كاربۆناتی ناجێگیر دروست ده‌بێ.
چه‌ند جۆره‌ خوێ هه‌یه‌ له‌ شێوه‌ى كاربۆنات وه‌ك كالسیت ، دووه‌م كبریتیدی كاربۆن . له‌ ئۆكسیده‌كانی تری كاربۆن ، یه‌كه‌م ئۆكسیدی كاربۆن ، ئۆكسیدی نائاسایی كاربۆن(C3O2) . یه‌كه‌م ئۆكسیدی كاربۆن له‌ئه‌نجامی سووتانی ناته‌واوی كاربۆن دروست ده‌بێ ، بێ ره‌نگه‌ ، بێ بۆنه‌ . كه‌مێك پۆلاریتی هه‌یه‌ ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌و به‌نده‌ سیانییه‌ی كه‌ له‌ نێوان كاربۆن و ئۆكسجین هه‌یه‌ كه‌ وا ده‌كات له‌گه‌ڵ هیمۆگلۆبین له‌ خوێن یه‌ك بگرێ ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه‌ به‌ گازێكى ژه‌هراوی داده‌نرێ ، سیانید(CN) به‌ هه‌مان شێوه‌ وه‌ك ئایۆنی هالید كارده‌كات.
كاربۆن له‌گه‌ڵ كانزا تفته‌كان كارلێك ده‌كات وكاربید یان ئه‌سیتیلید پێك دێنێ كه‌ ئه‌مانه‌ش به‌كاردێن له‌ به‌رهه‌مهێنانی میسان وئه‌سیتیلین كه‌ ترشى بێ هێزن ، سالبی كاره‌بایی (2.5) ، وه‌ك كاربۆرۆندۆم كه‌(SiC) به‌ ئه‌ڵماس ده‌چێ. 
هایدرۆكاربۆنه‌كان له‌ زنجیره‌یه‌ك كاربۆن پێك دێن كه‌ به‌ زیادبوونی ژماره‌ی كاربۆن هایدرۆكاربۆنه‌كه‌ قورستر ده‌بێ وه‌ك جۆره‌كانی ڕۆن و ماده‌ مۆمی یه‌كان.
سوڕی كاربۆن:
گۆڕینی هاوتایه‌كی كاربۆن بۆ هاوتایه‌كی تر له‌ باری ئاساییدا ناكرێت، له‌هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ كاربۆن به‌رهه‌م دێ وه‌ له‌ شوێنی تردا به‌كار دێ به‌مه‌ش ده‌ڵێن سوڕی كاربۆن . بۆ نموونه‌ ڕووه‌ك دوه‌م ئۆكسیدی كاربۆن وه‌رده‌گرێ و له‌ كرداری ڕۆشنه‌ پێكهاتن به‌كاردێ ، ئه‌م ڕووه‌كانه‌ش ده‌بنه‌ خۆراكى گیان له‌به‌ران ، ئه‌م گیان له‌به‌رانه‌ش له‌ كرداری هه‌ناسه‌دانه‌وه‌ دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن ده‌رده‌ده‌ن . ئه‌مه‌ش ئاسانترین جۆره‌ له‌ سوڕی كاربۆن ، چونكه‌ هه‌ندێك له‌ دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن له‌ ئاوی زه‌ریاكان ده‌توێته‌وه‌ یان هه‌ندێ له‌ گیان له‌به‌ره‌ مردووه‌كان شێوه‌ى به‌ردین وه‌رده‌گرن.
هاوتاكانی كاربۆن:
كاربۆن دوو هاوتای سروشتی هه‌یه‌ یه‌كه‌میان (C12) كه‌ به‌ڕێژه‌ی (%98.89) كۆی كاربۆنی سروشت پێك دێنێ ، دوه‌میان(C13) كه‌ به‌ڕێژه‌ی (1.11) كۆی كاربۆنی سروشت پێك دێنێ ، كه‌چی كاربۆن(C14) جێگیر نییه‌ . نزیكه‌ی پازده‌ هاوتای تری كاربۆن هه‌یه‌ نیوه‌ ته‌مه‌نی(C8)له‌ هه‌موویان كورتتره‌ و ده‌گاته‌(21- 1.98739*10^) چركه‌ .
له‌ساڵی 1961 یه‌كێتی گشتی كیمیای نێوده‌وله‌تی (IUPAC) هاوتا كاربۆنی -12 ى په‌سه‌ند كرد وه‌ك بنچینه‌یه‌ك بۆپێوانی بارسته‌ گه‌ردیله‌ . نیوه‌ ته‌مه‌نی كاربۆن-14 بریتیه‌له‌ ( 5715)ساڵ ، به‌فراوانی به‌كاردێت له‌ دیاركردنی ته‌مه‌نی دار و شوێنه‌وار.
خۆ پاراستن:
كاربۆن توخمێكى مه‌ترسیدار نیه‌ ، به‌ڵام هه‌ڵمژینی بڕێكی زۆر له‌ ته‌نى مه‌ترسیداره‌ ، هه‌روه‌ها كاربۆن له‌ پله‌ى گه‌رمی به‌رز گڕ ده‌گرێ . له‌ به‌ر ئه‌وه‌ى ژماره‌یه‌كى زۆر ئاوێته‌ی كاربۆن هه‌یه‌ ، هه‌ندێكیان ژه‌هراوین وه‌ك(CN) ، هه‌ندێكیان زۆر پێویستن بۆ ژیان وه‌ك دیكسترۆز ، هه‌ندێكیان پێویستن و ژه‌هراوین له‌ هه‌مان كاتدا وه‌ك (CO2).
به‌كار هێنانه‌كانى كاربۆن:
كاربۆن توخمێكی گرنگه‌ بۆ ژیان ، بێ كاربۆن ژیان نه‌ده‌بوو له‌سه‌ر گۆی زه‌وى ، به‌كار هێنانه‌كانى تری كاربۆن له‌ شێوه‌ی هایدرۆكاربۆنه‌كانه‌ وه‌ك نه‌وتی خاوو به‌رهه‌مه‌كانی له‌ به‌نزین و گاز و كیرۆسین و پلاستیك.